راگەیاندراوی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ هیچ پاساوێک بۆ دواخس
📝 بەڵگەنامەکان
راگەیاندراوی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە ئامادەبوونی ئەندامانی، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 30ی 8ی 2018، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، چەند بابەتێکی گرینگ و هەنوکەیی خستە بەر باس و گفتوگۆکردن.
یەکەم: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: بەگوێرەی یاسای بەرکار لە هەرێمی کوردستان دەبوایە لە بەهاری رابردوو هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرابایە، بەڵام ئەوکات لەسەر داوای چەند لایەنێک، سەرەڕای ئەوەی پارتی کاتەکەی بە گونجاو دەزانی، لە پێناو یەکڕیزی و تەبایی نێوخۆی کوردستان، تەمەنی خولی چوارەمی پەرلەمان درێژکرایەوە بۆ دوو دەورەی تەشریعی، کە لە خیلالی ئه و ماوەیەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەگوێرەی ئه و دەسەڵاتەی کە یاسا پێیداوە، رۆژی هەڵبژاردن دیاریبکات. بۆیە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دوای راوێژکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەرگرتنی رای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان، رۆژی 30ی ئەیلولی 2018ی دیاریکرد و هەموو ئامادەکارییەکی پێویستیش بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لەلایەن کۆمسیۆن و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە کراون، ئێستا زەمینەی ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە لەبارە و هیچ پاساوێکی یاسایی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەکنیکی بۆ دواخستن و ئەنجامنەدانی لە ئارادانییە، بۆیە ئێمە لە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان جیالەوەی کە سورین لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، داواش لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین کە ئامادەکاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ هەڵبژاردن، لە پێناو رەواندنەوەی رەخنە و نارەزایەتیەکان و دامەزراندنی کابینەیەکی نوێی پاڵپشتکراوی زیاتری سیاسی و کۆمەڵاتی.
دووەم: پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی: دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەرچوونی بڕیار و یاساکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دادگای فیدراڵی و پەسەندکردنی ئاکامەکانی هەڵبژاردن، هەموو لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی پروسەکە، کەوتوونەتە گفتوگۆ بۆ خۆشکردنی زەمینەی پێکهێنانی گەورەترین کوتلە، ئێمەش لە چوارچێوەی باوەڕ و بڕیارەکانی کە له و بارەوە هەمانە، پرۆگرامی چۆنیەتی گفتوگۆکردنمان داڕشت و بانگهێشتی هەموو لایەنە کوردستانیەکانمان کرد بۆ یەکڕیزی و پێکەوەیی لە بەغدا، لەم روانگەیەشەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەوتینە گفتوگۆ و، رێککەوتین کە هەردوولامان پێکەوە و بە پرۆژەیەکی هابەش لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی عێراقی گفتوگۆ و دانوستان بکەین و هاوکات دەرگاشمان بەکراوەیی هێشتۆتەوە بۆ بەشداری تەواوی لایەنە کوردستانییەکان. پرۆژەی هاوبەشی نێوانمان لەسەر پرنسیپە بنەڕەتیەکانی شەراکەت و تەوافق و تەوازن دارێژراوە، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی، لە بەغدا و لە
هەولێرهەولێر لەگەڵ هەردوو نەواتی کوتلەکانی کە خەریکە دروستدەبن، گفتوگۆی بەرهەمداری کردوە و ئێستاش بەردەوامە، هەوڵ و کۆششمان لە پێناو پاراستن و دابینکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی و نیشتمانی و چاککردنی باروگوزەران و ژیانی خەڵکی کوردستان و زیاتر بوژانەوە و باشترکردنی باری ئابووری و خزمەتگوزارییە لە هەموو رویەکەوە.
سێیەم: ئه و هەنگاوانەی ئێستا دەهاوێژرێن بۆ ئاشتەوایی و رێکخستنەوەی نێوماڵی کوردستانی، کۆبوونەوە پاڵپشتییان دەکات وەکو زەرورەتێک بۆ بەرگەگرتن و روبەڕوبوونەوەی ئەگەرە نێوخۆییەکان و تەحەددیاتە دەرەکیەکان کە بەرامبەر کوردستان هەن.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
پارتی دیموکراتی کوردستان
30-08-201830-08-2018