زەنگی خوێندنی ساڵی 2018-2019 لێدرا
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، حوکمی ئێعدامی سێ زیندانیی، بە ناوەکانی سەلمان خانعەلیلو، زەینەب سکانوەند و حەسەن حاجیلوو، لە زیندانی
ورمێورمێ جێبەجێ کرا.
[4]
باشووری کوردستان
- لە سەرجەم خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان بەبەشداری زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار خوێندکار زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.
[1]
- گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی دەڵێت، لە هەر شوێنێک ئیرادەی دەنگدەر لەژێر هەڕەشە و گوشاردا بووبێت، دەنگی ئەو بنکەیە پووچەڵدەکرێتەوە. دەشڵێت، ئەمڕۆ فۆرمی سەرجەم پارێزگاکان گەیشتوونەتە کۆمیسیۆن و لە داتابەیس تۆماردەکرێن بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی بەرایی رابگەیێنین.
[3]
- وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند، بەپێی ئه و ئامارانەی دەست ئێمە کەوتووە یەکێتی 24 بۆ 26 کورسی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت و ئەگەر کۆمسیۆن بە وردی لەسکاڵاکانمان بکۆڵێتەوە گومانمان نیە کە رێژەی کورسییەکانمان زیاددەبێت.
[5]
- فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە خرایە خوارەوە.
[7]
- بۆ جاری یەکەم لە شارۆچکەی
کەلارکەلار، بەناونیشانی 'مافی خۆمە خەونەکانم بەدی بهێنم' شانۆیەکی سەرشەقام نمایشکرا.
[6]
- بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ پیاوێکی تەمەن 47 ساڵ گیانی لەدەستدا و لە شارەزوریش گەنجێک برینداربوو.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە پارتی و یەکێتی کردووە لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق رێکبکەون باشترە، ئەگەر نا ئەو پرسە لە پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە.
[2]
- بەهۆی ململانێی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، پەڕڵەمانی ئێڕاق دانیشتنی خۆیی دواخست بۆ کاژێر 8ی ئێوارە.
[1]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، لە نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، فراکسیۆنی پ-د-ک،ڕایگەیاند، کە کاندیدی سەرۆک کۆماری خۆیان دەکێشنەوە و ئەو پڕۆسەیە مایەی قبوڵ نییە.
[6]
- ئێوارەی ئەمڕۆ،
بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح بە زۆرینەی دەنگەکانی پەڕڵەمانی ئێڕاق بە سەرۆک کۆماری ئێڕاق هەڵبژێردرا.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان