ئاگر کەوتنەوە لە ناوچەی ملیە سیل مەلەکشاهی
📝 بەڵگەنامەکان
ئاگر کەوتنەوە لە ناوچەی ملیە سیل مەلەکشاهی، یەکێک لە جوانترین و گەورەترین دارستانەکانی بەڕوی
ئیلامئیلام
KMMK: بەوتەی شایەتحاڵان و دەستەی ژینگە پارێزی، ئاگرەکە بە خێرایی و لە چەند لاوە کەوتەوە و دوابەدوای ئەمە لە تەواوی خەڵک و ئۆرگانە حوکمیەکان داوای یارمەتی بە پەلەیان کرد.
ئەگەر چی بە یارمەتی خەڵک ئاگرەکە لە بەرەبەیان دا کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بەڵام ئێستاش مەترسی سەرهەڵدانە وەی هەیە.
ئەم ئاگر کەوتنەوە بەشێکی زۆری دارستان و پاوانی مەلەکشاهی لەناو برد کە پێشتریش ئاگر کەوتەنەوەیەک لە چیای هانیوان ڕوی دا کە بەهۆیەوە بڕێکی زۆری دارستانەکانی ئەم چیایە سوتان.
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە بیانوی شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردیەکان ئەم ناوچانە تۆپ باران دەکات و دەیان سوتێنێت، زۆر جاریش ڕوبەڕوی ئەو کەسانە و چالاکانی ژینگە دەبێتەوە کە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن و بە توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
01-09-201801-09-2018