رۆژهەڵاتی کوردستان
- مانگرتن لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد.
[1]
- ئیتڵاعات بە تەلەفون پەیوەندی بە دوکاندارە بەناوبانگەکانی ڕۆژهەڵاتەوە دەکات و داوایان لێدەکات دوکان و مۆڵەکانیان بکانەوە، ئەگەرنا تووشی لێپرسینەوە دەبن.
[1]
- بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ زیندانیی لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری
ورمێورمێ، بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی جۆراوجۆر و بەڕێ نەکردنیان بۆ دەرەوەی زیندان بۆ چارەسەری پزیشکی، لە زیندانی ئەو شارە گیانیان لەدەست دا.
[5]
- بە هۆی پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەریی کوردستان، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شارەکانی کوردستان، دەستیان کردوە بە ڕەشبگیری و ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کوردیان دەسبەسەر کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ، هێزە ئەمنییەتییەکان شەش چالاکی مەدەنی و سیاسیی کوردیان لە شارەکانی
سنەسنە،
شنۆشنۆ و مەریوان دەسبەسەر کرد. هەواڵنێری کوردپا لە شارەکانی کوردستان شوناسی ئەو شەش چالاکە مەدەنییانەی بە ناوەکانی موختار زارعی سنە، ڕەشید ناسرزادە و خەلیل گەنجی لە شاری سنە و سۆران دانشوەر، ئارام فەتحی و موسلێم بەهرامی لە شاری مەریوان ڕاگەیاندووە.
[5]
- سێ چالاکی مەدەنی شاری
مەریوانمەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی
سۆرانسۆران دانشوەر، ئارام فەتحی و موسلیم بەهرامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران.
[4]
- دوو چالاکی کرێکاری، خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی خالید حوسێنی و موزەفەر ساڵحنیا، شەوی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، لە شاری سنە دەسبەسەر کران.
[5]
- سێ کاسبکاری کورد خەڵکی شاری
سەردەشتسەردەشت لە سنووری کێلیی ئەو شارە، لە لایەن هەنگی سنووریی سەردەشت دەسبەسەر کرا. شوناسی یەکێک لەو سێ کاسبکارە کوردە پەرویز خەڵکی گوندی زورانی شاری سەردەشت ڕاگەیاندراوە.
[5]
باشووری کوردستان
- سوپای تورکیا ئەمڕۆ بە تۆپ و هاوەن گوندی نیزۆر لە ناوچەی حەفتانین لە باشووری کوردستان بۆردومان دەکات. بەهۆی ئەو تۆپباران و هاوەنبارانەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆر بە باخ و ڕەزی هاووڵاتییان گەیشتووە.
[2]
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزە لە شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە ڕوویدا کە گوڕەکەی 3.0 پلەی ڕێختەر بووە.
[3]
- شەوی ڕابردوو لەلایەن کەسانی نەناسراوە گڕ لەباخەکانی گوندی باوە مەحمودی سەربە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین بەردەدرێت و بەشێکی دەسوتێت.
[4]
- ئەمڕۆ، لە دژی تۆپبارانەکان و لە سێدارەدانی گەنجانی کوردانی ڕۆژهەڵات، ژمارەیەک لایەنی سیاسی و چالاک و هاووڵاتیانی چوار پارچەی کوردستان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لەبەردەم بارەگای
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری
هەولێرهەولێر ئەنجامدا.
[3]
- قائمیقامی
کۆیەکۆیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ڕووداوەکەی بۆردومانکردنی بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە ڕایگەیاند: بەهۆی ڕووداوەکە 15 کەس شەهید بوون و 42 کەسی دیکەش برینداربوون کە لەئێستادا تەنها دوو کەس لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە.
[4]
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لەمەودا بەکارهێنانی مۆبایل لەناو هۆڵەکانی نەشتەرگەری و چاودێری بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە
عەفرینعەفرین منداڵێک ژیانی لەدەستدا.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- کۆشکی سپی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئێران بەرپرسی ڕاستەوخۆیە لە هێرشەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق.
[2]
- بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی کە سەر بە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانڕەجەب تەیب ئەردۆغانە، ئاشکرایکردووە: ئەمریکییەکان لەڕێگەی پڕۆژەیەکەوە هەریەک لە شاری
کەرکوککەرکوک و تەلەعفەر و ناوچە سنوورییەکانی سێگۆشەی تورکی - عێراقی - سووری دەخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی
پێشمەرگەپێشمەرگەی کوردستان.
[3]
- چوار کورد بۆ پەڕڵەمانی سوید هەڵبژێردران.
[1]
- ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی لە 150هەمین کۆبوونەوەیەدا داوای لە تورکیا کرد هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و دەست لە کاروباری ناوخۆیی عێراق وەرنەدات.
[1]