بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: جاشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 08-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,789) پەڕتووک||
📅 07-04-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکەکانی خربێ شابکێ، باسکل کەڤیل و دێرقوبی کەربۆرانی مێردین هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پارێزگاری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، لە 6ی نیسان و لە دوای کاتژمێر 23:00ەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپراسیۆن لەو 3 گەڕەکەدا ئەنجام بدەن، هاتووچۆکردنیان تیایاندا قەدەغە کراوە.[1]
- لە یەکەیەکی 200 سەربازیی سوپای تورک لە جۆلەمێرگ دا 11 سەرباز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. سەربازە تووشبوەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئۆتێلەکان و کۆمەڵگەکانی نیش
📅 07-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دوو پێشمەرگە لە هێرشێکی داعش لە کوڵەجۆ شەهید بوون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ سەڵاح عیزەدین
ساڵی 1965 لەدایکبووە تاپۆلی پێنجی ئامادەیی خوێندوە ساڵی 1981 پەیوەندی دەکات بەڕێکخستنەکانی ی.ن.ک. هەر لە ساڵی 1981 لەلایەن ڕژێمی بەعسی دەست گیردەکرێت لەژێر ئازار و ئەشکنجەداگ وێی چەپی لەکاردەکەوێت ماوەی ساڵێک وشەش مانگ لەگرتوخانەی ئەبوغرێب زیندانی دەکرێت دواتر ساڵی1982 بەلێبوردنی گشتی ئازاد.دەکرێت ساڵی 1984 دەچێتە شاخ و لە تیپی 51 گەرمیان دەبێتە پێشمەرگە...لە شاخ بەشداری زۆربەی شەڕەکانی گەرمیانی کردوە ساڵی 1986 لە حەملەی سەرکردایەتی قاچی چەپی بریندار دەبێت و 8 مانگ لە نەخۆشخانەکانی ئێران دەمێنێت
✌️ سەڵاح عیزەدین
🏷️ پۆل: شەهیدان
سەڵاح عیزەدین
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
ئەبوبەکری شێخ جەلالی کوڕی شێخ تەهای کوڕی شێخ سەلامی کوڕی شێخ فازڵی کوڕی شێخ نیزامەدینە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و هەروەها خانەی مامۆستایانی لە بەغدا.
مامۆستا بووە لە هەڵەبجە و پێنجوین و سلێمانی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی پەروەری چەند جار زیندانی کراوە.
هەوری لە ساڵی 1915 لە سیتەکی شارباژێر لە دایکبووە لەرێکەوتی 08-04-1979 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئیبراهیم ئەحمەد
ئیبراهیم ئەحمەد لە 06-03-1914 لەبنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی لەدایکبووه، رەمزی فەتاح کەئەفسەرێکی کورد بووە مامی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بووەو کاریگەری زۆری لەسەر رۆشنبیری بوونی برازاکەی هەبوو، هەربۆیەزوو رەوانەی قوتابخانەی دەکات. ئەم کاریگەرییەی مامی تا قۆناغەکانی دواناوەندی خوێندنی ئیبراهیم نووسەر هەربەردەوام بوو، لەساڵی 1937 لەشاری بەغدای پایتەختی وڵاتی ئێراق کۆلیژی یاسا تەواودەکات.
ئیبراهیم ئەحمەد لەتەک نووسین کاری رامیاری کردووەو لەبەشداری چالاکی لەشۆڕشی ئەیلوولی کوردستانی باشوور بەسەرۆ
👫 ئیبراهیم ئەحمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئیبراهیم ئەحمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,144 | وێنە 58,204 | پەڕتووک PDF 10,789 | فایلی پەیوەندیدار 40,319 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,072 |
📝 بە بۆنەی پێشوازیی پڕشکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتیی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بە بۆنەی پێشوازیی پڕشکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتیی
📝 بەڵگەنامەکان

بەپێی ئەو هەواڵ و دێکۆمێنتانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەر لە ورمێورمێ و شنۆشنۆ، پیرانشارپیرانشار، مەهابادمەهاباد، سەردەشتسەردەشت، بۆکانبۆکان و سەقزسەقزەوە تا دەگاتە بانە، سەوڵاواسەوڵاوا، سنەسنە، پاوەپاوە، مەریوانمەریوان و کرماشانکرماشان و سەرپێلیزەهاو و کەنگاوەر پێمان گەیشتوون و بڵاوبوونەوە، ڕۆژهەڵاتی سەربەرز و شۆڕشگێڕ ئەمڕۆ بەپیریی بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و چالاکانی مەدەنیی کوردستانەوە هاتوون و بە مانگرتنی گشتی و داخستنی دووکان و بازاڕ، وێڕای مەحکوومکردنی تاوانەکانی ئێعدامی سێ بەندکراوی سیاسیی کوردستان و پەلاماری مووشەکی و پیلانی تیرۆریستی بۆ سەر هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، جارێکی دیکە یەکگرتووانە، جینایەتەکانی 40 ساڵ دەسەڵاتداریەتیی کۆماری ئیسلامی دژ بە خەڵکی کوردستان و بزووتنەوە حەقخوازانەکەیان مەحکووم و ڕیسوا کردەوە و هاوکات پشتیوانی و پشتگیریی خۆیان بۆ سەرکردایەتیی سیاسیی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات کردووەتەوە.
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
ئەو هەڵوێستە سیاسییە مانادارەی ئێوە سەلماندی کە جینایەتە سیستماتیک و پیلان بۆ داڕێژراوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە درێژای چڵ ساڵی ڕابردوو بۆ دابڕاندنی جەماوەری کوردستان لە سەرکردایەتی سیاسیی بزووتنەوە ڕەواکەیان، ناسەرکەوتوو و پووچەڵ بووە. هەڵوێستی جێی شانازیی ئەمڕۆتان جارێکی دیکە دەریخستەوە، کە گرتن، ئەشکەنجە، ئێعدام و سێدارە، تێرۆر، تۆپباران و مووشەکباران، چەواشەکاری و زەخت و گوشار و هەڕەشە و سەرکوت، ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد بۆ درێژەدانی خەبات و تێکۆشان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەوا و سەرەتاییەکانی خۆیان تێک بشکێنن.
خەڵکی وشیاری کوردستانی ڕۆژهەڵات!
ئێوە بەو مانگرتنە گشتییە بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، بە دۆست و دوژمنتان سەلماند، کە ئێمە هەموومان وەک پەیکەرەیەکی یەکگرتوو و لێک جیانەکراو، سوورین لە سەر ڕێبازی بەرحەقمان بۆ گەیشتن بە ئازادی و ئەوەندەی دیکە کۆماری ئیسلامی ئێرانتان لە بەرچاوی گەلانی ئێران و ڕای گشتی جیهانی، سووک و ڕیسوا کرد.
ئێوە بە پێشوازیی پڕشکۆی خۆتان لە بانگەوازی سەرکردایەتی سیاسی بزووتنەوەی کوردستان، سەلماندتان کە بزووتنەوەی کوردستان، بزووتنەوەیەکی پێگەیشتوو و پێشکەوتووی بەرینە کە لە کات و ساتی خۆیدا لە هەموو پتانسیل و تایبەتمەندییەکانی خەباتی جەماوەری بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، کەڵک وەردەگرێت.
با کۆماری ئیسلامی و هەموو دەستوپێوەندەکانی بزانن، کە کوردستان، سەنگەر لەشکان نەهاتووی خەبات بۆ ئازادییە و گەلێک کە خاوەنی ئەو ئیرادە پۆڵایینە بێت بۆ ئازادی و مافەکانی، لە هیچ کۆسپ و تەگەرەیەک ناپرینگێتەوە و لە خەبات و تێکۆشان تا گەیشتن بە لووتکەی ئازادی هەدا نادات.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، پێکهاتوو لە پێنج حیزب و لایەنی سیاسی، سپاس و پێزانینی گەرمی خۆی لە ئاست پێشوازیی گەرم و کەموێنەی ئێوە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە بانگەوازی خۆی ڕادەگەیەنێ.
بەدەنگەوەهاتن و پشتیوانیی لایەنە سیاسییەکانی دیکە لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی و بەشداریی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز، چالاکانی سیاسی و مەدەنی و هەموو چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان لەم مانگرتنە گشتییەدا، سەری سەرکردایەتی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هی خۆشتانی لە بەردەم هەموو خەڵکی ئێران و جیهاندا بەرز کردەوە و ئیرادە و بڕیاری گشتیی بۆ خەبات و بەربەرەکانی بەرامبەر ئەم ڕێژیمە دیکتاتۆر و تاوانکارە، پتەوتر کردەوە. ئێوە جارێکی دیکە سەرشۆڕی و زەبوونیتان کردە حاسڵی پیلانگێڕییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی و لاپەڕەیەکی پڕشنگدار و زێڕینی ترتان لە مێژووی خەباتی نەتەوەکەماندا تۆمار کرد، کە دەتوانێ ببێت بە سەردەقی قۆناغێکی نوێ لە خەبات بۆ تۆمارکردنی ڕزگاریی یەکجاریمان.
ئێوە بە مانگرتنی گشتی و یەکگرتووانەی خۆتان، ئەم پەیامەشتان گەیاندە ئێمە هێزە سیاسییەکانی خۆتان کە ئەگەر یەکدەنگ و هاوخەبات و یەکگرتوو بین، ئێوە سەد قات باشتر بە دەنگمانەوە دێن. ئێمەش لەم ڕۆژە پڕشکۆیەکۆیەدا بەڵێنتان پێ دەدەین کە بەرامبەر پەیامە پیرۆزەکەی ئێوە سەری ڕێز دادەنوێنین وبە شانازی و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین ئەم پەیامەتان لێ وەربگرین.
سڵاو لە یەکگرتوویی و خۆڕاگری و ئیرادەی خەباتگێڕانەتان،
سلاو لە گیانی پاکی نوێترین شەهیدانی گەلەکەمان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێوە ئەمڕۆ بە مانگرتنی پڕشکۆی خۆتان، گیانی ئەوان و بنەماڵەکانیان و هاوسەنگەرانی ئەوانتان شاد و هێور کردەوە و ڕێژیمی تاوانخوڵقێنی کۆماری ئیسلامیتان ڕسوا کرد.
پتەوتر بێ یەکگرتوویی و هاوپێوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکان و کۆمەڵانی خۆڕاگری خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
ئێوارەی 21 خەرمانانی 1397ی هەتاوی
12-09-201812-09-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-09-2018
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 13 2018 11:11AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 13 2018 1:25PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 13 2018 1:25PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 469 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بە بۆنەی پێشوازیی پڕشکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتیی
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-09-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3,931 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574