🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
💕 ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم !
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم !
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم !
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم !
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من !
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من !
وەرە ئ
💕 ماچی خودایی
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە وەکو کۆمەڵێک پەرلەمانتار و فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسۆنگەی هەستکردنمان بە گەورەیی ئەو بەرپرسیارێتیەی لەسەر شانمانە و ئەو مەترسیانەی روویا
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
ۆٱنظُرۡ إِلَیٰ حِمَارِکَ ۆلِنَجۡعَلَکَ ءَاێةࣰ لِّلنَّاسِۖ
نۆێژەبارانە لەهاوین ناکرێت چونکە جۆئاودەیبات..
هه رکاتيک سۆبای گەرمی داری بەکارهێنا بەچەقەی گەرمای هاوین ئەوبێ مێشکە خۆی پێ فێنک بکاتەوە ئێ
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
سەرکێشیەکانی شێرلۆک هۆڵمز 5
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێل
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
📕 من ئادەمم
نووسینی: ئاکۆ حسێن [1]
📕 من ئادەمم
👫 محەمەد باڵابەرز
وەرزشکار و نووسەر و خاوەن ئەرشیفێکی گەورەی وەرزشیی هەڵەبجە و پێشمەرگەی دێرین. رۆژی 08-01-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 محەمەد باڵابەرز
📕 تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
نووسینی: کاروان عوسمان [1]
📕 تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
📕 ئیسماعیل نامە
ئیسماعیل نامە
ناگهان، باغبان، بیاداود، نانوماست، سنگتراش
1982 زاینی
کۆمەڵێک لە نووسەران [1]
📕 ئیسماعیل نامە
👫 کەسایەتییەکان
پشتیوان نوری کەریم
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد سەعید
👫 کەسایەتییەکان
فەتاح کاویان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
17-01-1987
👫 کەسایەتییەکان
حەمەی عەبۆل
📝 بەرنامەی لیستی 105 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان 30-09-2018 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

بەرنامەی لیستی 105 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ...
پێشەکی:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە رۆژی 30/9/2018 بەڕێوەدەچێت بە لیستی ژمارە (105) بەشداریی پرۆسەکە دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەئاستی کوردستان 100 کاندیدی دیاریکردووە، تیایدا رەچاوی پسپۆڕیی و شارەزایی لەبوارە جیاوازەکان کردووەو بوونی ژن و گەنج-یش گرنگیی تەواوی پێدراوە، بەجۆرێک خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان فراکسیۆنی سەوز تیمێکی بەهێزو خاوەن پڕۆژەی جددی دەبێت.
ی.ن.ک وەکو حزبێکی سۆسیال دیموکرات بڕوای تەواوی بە پرۆسەی دیموکراسی و خەباتی پەرلەمانی و مەدەنی و دەستاودەستکردنی دەسەڵات هەیە لە رێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە، ئەمەشی بە پراکتیکی سەلماندووە.
لەکابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری جددی دەکەین بە پڕۆژەی ستراتیژیی و گرنگ کوردستان زیاتر ئاوەدان بکەینەوە، هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنین و ئابووریمان بەرەوپێش ببەین، لەپەرلەمانیش بەهاوکاریی فراکسیۆنەکانی تر کار دەکەین بۆ بەدیهێنانی:
1-وەگەڕخستنی دۆسیەی دەستوورو پەسەندکردنی دەستوورێکی هەمیشەیی بۆ هەرێمی کوردستان.
2-گۆڕینی بنچینەکانی سیستمی دەسەڵاتدارێتی و گونجاندنی لەگەڵ سەردەمدا.
3-گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سیستمی پەروەردەو تەندروستی لەپێناوی خزمەتکردنی زیاتر، پەرەپێدانی بنەمای زانستی پەروەردەکردن، خوێندن، توێژینەوەی زانستی، پەرەپێدانی خزمەتی شارەوانی و حوکمڕانیی لامەرکەزی لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستاندا.
4-هاوشانی پەرەپێدانی بەردەوامی پرۆسەی دیموکراسی لەچوار ساڵی داهاتوو فراکسیۆنی سەوز کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەو دنیابینی ی.ن.ک لەبواری دادپەروەری کۆمەڵایەتی و رەهەندەکانی، وەکو حزبێکی سۆسیال دیموکرات.
5-حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان کاری جددی بکەن بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140و یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی ناوچە دابڕێنراوەکان بۆ سەر کوردستان.
6-وەک هەمیشە پارێزەری مافی ژنان و یەکسانین، بەوپەڕی تواناشمانەوە دژایەتیی توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنیان بەهەر بیانوویەک دەکەین.
7-فەراهەمکردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستە بۆ مووچەخۆران و لەنێویشیاندا خاوەن پێداویستیی تایبەت.
8- پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەی پێشخستنی بواری رۆشنبیریی و شارستانیمان دەبێت بۆ گەشەپێدانی زیاتری بوارەکانی هونەر، وەزرش، ئەدەب، تواناکانی لاوانی کوڕ و کچ‌، بەهرەمەندانی بوارە جیاوازەکانی داهێنان.
9-نەهێشتنی پاشەکەوتی مووچە و پابەندبوون بە پێدانی مووچەی مانگانە وەکو ئیستیحقاقێکی وەزیفی لەنێویشیاندا مووچەی خانەنشینان و بەساڵاچووان و مامۆستایان و فەرمانبەران، گەڕاندنەوەی تەواوی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان.
هاووڵاتی خۆشەویست
لیستی ژمارە 105 لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لیستی حزبێکی خەباتگێڕی خاوەن ئەزموونێکی دوورو درێژە لە خزمەتی گەلی کوردستاندا. لەدەستپێکی پڕۆسەی دیموکراسی کوردستانەوە بەشدارێکی کارای هەڵبژاردنەکانی وڵاتەو باوەڕی بەدەستاودەستکردنی دەسەڵات هەیە وەک بژاردەیەکی مەدەنی بۆ بەشداریی لە حوکمڕانی و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا. لیستی 105 بەم پڕۆژەیە لە دنیابینی حزبێکی سۆسیال دیموکراتەوە بۆ چوار ساڵی داهاتوو کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەم بەرنامە گشتگیرە.
بەشی یەکەم: ئامانجە گشتییەکان
لیستی ژمارە 105 تێدەکۆشێت لەپێناو:
یەکەم: ئامانجە سیاسییەکان:
1-چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی لە دەستووری ئایندەی کوردستاندا.
2-گەشەپێدانی سیستمی فیدراڵی و پەیڕەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی، بەجۆرێک رێز لە فرەیی، جیاوازیی نەتەوەیی، نەژادی، ئاینی و سیاسی بگیرێت و لەهەموو بوارەکانی بەڕێوەبردندا بوار بۆ هەمووان بڕەخسێنرێت.
3-کارکردن بۆ دیاریکردنی سنووری باشووری کوردستان، بەجێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عیراقی فیدراڵ.
4-هەموارکردنەوەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک هاوشێوەی دەستوری وڵاتانی دیموکراسی بێت، لەسەر بناغەی پاراستنی مافی پێکهاتە جیاجیاکانی کوردستان و کۆمەڵی مەدەنی و سەروەریی یاسا و دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات.
5-پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی و یاساییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، بە فۆڕمەڵەیەکی جێگیر و گونجاوی یاسایی بە ئاراستەی جێبەجێکردنی ئەو بەندە دەستوورییانەی کە تایبەتن بە چارەنووسی گەلی کوردستان.
6- پەیوەندییە دیپلۆماسی و فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بە دەوڵەتانی دراوسێ و جیهان لەسەر بناغەی بەرژەوەندیی هاوبەش‌ و دۆستانە، باشتر پێش بخرێت.
7-جێبەجێکردنی پرەنسیپی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا.
8- پشتیوانیی لە ئیرادەی سەربەخۆی نەتەوەکەمان لە بەشەکانی تری کوردستان دەکەین، لە خەباتیاندا لەپێناوی بەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکانیان.
9- ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی لە عیراق‌ و هەرێمی کوردستان و نوێکردنەوەی داتاکانی بەشێوەیەکی رێکوپێک.
10- هەوڵدان بۆ بەدامەزراوەییکردنی هێزە چەکدارەکان و بەپیشەیی کردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
11-بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی رژێمی پێشووی عێراق بەرامبەر بە کورد کردوویەتی لەپرۆسەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو تاوانی دژی فەیلییەکان (لەئاستی نێودەوڵەتی و عیراقدا)، هەروەها ئەو تاوانانەی کە داعش دژی ئێزدی و کاکەیی و مەسیحییەکان ئەنجامیداون. زیان لێکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە و تاوانبارانیش سزابدرێن.
دووەم: ئامانجە ستراتیژییەکان
1- دامەزراندنی حکومەتی دامەزراوەیی، تا بە پێی یاسا کاربکات‌ و دووربێت لە دەستێوەردانی دەرەکی. لەسەروو هەمووشییەوە،‌ پێداگرتن لەسەر ئاگاداربوونی هاووڵاتییان لە بودجەی کوردستان و داڕشتنی پلانەکانی سەرفکردنی بەشێوەیەکی شەفاف‌ و پێشکەشکردنی راپۆرتی ساڵانەی دارایی لەبەردەمی پەرلەماندا‌.
2-
أ/ دابینکردنی ژینگەیەکی دیموکراسی بۆ کاروباری سەربەخۆیی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.
ب/گەشەپێدان و زیادکردنی چالاکییە مەدەنییەکان، بە ئاڕاستەی دروستکردنی هاووڵاتی مەدەنیی هۆشیارو بەرهەمدار.
3-تێپەڕاندنی کوردستان لەبازاڕی ساغکردنەوەی کاڵای وڵاتان کە تاکی کوردی گۆڕیووە بۆ بەکارهێنەرێکی بی بەرهەم، بە:
أ/ پشتیوانیکردنی هەر پڕۆژەیەکی ئابووری سوودمەندو کارئاسانی بۆیان و هاندانیان، هەروەها چاودێریی کردنیان و پەرەپێدانی یاسای وەبەرهێنان.
ب/ پێشکەشکردنی یاسای بازرگانیی، کە تائێستا وەک پڕۆژە یاسا ماوەتەوە، تا هەموو جۆرە چالاکییەکی بازرگانیی لەهەرێمدا رێکبخات.
4-کاردەکەین بۆ دامەزراندنی سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە و بتەوکردنی ژێرخانی ئابووری، گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و پیشەسازیی.
5- فراوانکردنی ئازادیی سیاسی، پەرەپێدانی ژیانی فرەیی و پێکەوەژیان لە کوردستاندا، لەسەر بناغەی رێزگرتن لە جیاوازییەکانی یەکتریی و هاوکارییکردنی ماددی و مەعنەویی پارت‌ و رێکخراوە سیاسییەکانی ناو هەرێم.
6-بەئەلیکترۆنی کردنی حکومەت، بۆ نەهێشتنی رۆتینات و دواکەوتنی مامەڵەی هاووڵاتیان و سیستمی یەک پەنجەرە پەیڕەو بکرێت.
بەشی دووەم: یاساو سیستمی دادوەری
لەپێناو سەروەریی یاساو چەسپاندنی دەسەڵاتی یاساو دامودەزگا دادوەرییەکان، بەرەوپێش بردنی کارەکانیان بەشێوەیەک لەگەڵ سەردەم و پێوەرەکانی دەوڵەتی یاساو هاووڵاتیبووندا بگونجێت، لیستی 105 لە بواری یاساو دادوەریدا کاردەکات بۆ:
1-پەیڕەوکردنی بنەمای یەکسانی لە نێوان هاووڵاتیان لەبەرامبەر یاسادا.
2- تەواوکردنی پڕۆسەی جیاکردنەوەی روون و ئاشکرای نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەریی و یاسادانان.
3- دەرکردنی یاسایەک بۆئەوەی دامەزراوەی (داواکاری گشتی) بکرێت بە بەشێک لە دەسەڵاتی دادوەریی، بەپێی پێوەرە نوێکانی دەوڵەتی یاسا، هەروەها بەستنەوەی داواکاری گشتی بە ئەنجومەنی دادوەریی و جیاکردنەوەی لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و وەزارەتی دادو چالاککردنی رۆڵی ئەم دامەزراوەیە. لە داکۆکیکردن لە مافە گشتی و تایبەتییەکان.
4- لەپێناوی دەسەڵاتێکی دادوەریی سەربەخۆی کارامەدا، لیستەکەمان لایەنگری دانانی سیستمێکی کارای سەربەخۆ و دامەزراوەیی دادوەریی دەکات، کە ئەرکی گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی توانای پیشەیی بەردەوامی دادوەران بگرێتە ئەستۆ.
5- هەموارکردنی ئەو یاسایانەی رێگرن لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی داوەریی و رێخۆشکەرن بۆ دەستێوەردانی دەسەڵاتەکانی تر، لەکاری دادوەریی، وەک ئەو ماددانەی کە لە یاسای سزادانی عیراقی و یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکاندا هاتوون.
6-کاراکردن و هەموارکردنەوەی یاسای کار بەشێویەک زیاتر لەگەڵ پێوەرە جیهانییەکانی تایبەت بە پاراستنی مافی کرێکاران بگونجێت.
7- چارەسەرکردنی کەمی رێژەی دادوەر و دادگا بەراییەکان لە ناحیەو شوێنە دوورەکان.
8- کارکردن بۆ کردنەوەی خانەی داد، لە زۆربەی قەزاکانی کوردستاندا، لەپاڵ دروستکردنی خانوو بۆ دادوەران و فەرمانبەرانی دادگاکان، تا بتوانن بەباشترین شێوە لەخزمەتی خەڵکیدا بن.
9-بۆ پشتیوانی کردنی دەستەی دەستپاکی و دەزگای چاودێریی دارایی لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم دادگای تایبەت بۆ یەکلایی کردنەوەی دۆسیەکانی گەندەڵی دابمەزرێنرێت.
بەشی سێبەم: ژێرخانی ئابووری
یەک: کەرتی نیشتەجێبوون
1-داڕشتنی ستراتیژێکی دوورمەودا بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هەموو خێزانێکی کوردەواری.
2-دەستپێکردنەوەی بڕیاری پێدانی سلفەی عەقار وەکو بەشێک لەو ستراتیژە.
3-دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە شارەکان و پێدانی ئەولەویەت بە فەرمانبەران و مامۆستایان و هاووڵاتیانی کەم دەرامەت و کرێکاران، بەبی پێشەکی و بە قیستی درێژخایەن.
دوو: کەرتی کشتوکاڵ
1-دانانی بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ زیاتر گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لەڕووی چەندێتی و چۆنێتی بەرهەم و شێوازی زانستیانەو سەردەمیانەی بەرهەمهێنان.
2-دروستکردنی زۆرترین بەنداو لەناوچە جیاجیاکانی کوردستاندا بۆ بەکارهێنانی لە وەرزی هاوین و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی وشکە ساڵی.
3-هاندانی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان لەبواری کشتوکاڵ بەشێوەیەکی زانستی.
4-گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ، رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ بەبازاڕکردنی لەناو کوردستان و هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانەی لە پێویستی ناوخۆ زیادن.
5-پەرەپێدانی سامانی ماسی و بەخێوکردنی ئاژەڵ بەشێوازی نوی.
6-خستنەگەڕی سیاسەتێکی کارا لەدۆسێی ئاودا بەو جۆرەی بەهاوکاریی حکومەتی فیدراڵ کوردستان بتوانێت مافە ئاوییەکانی خۆی زامن بکات.
7-دەرکردن و هەموارکردنەوەی یاساکانی کەرتی کشتوکاڵ و زیادکردنی بەشە بودجەی قەرزی کشتوکاڵی، هاوکاریکردنی زیاتری جووتیاران، گرێدانی هەموو گوندو ناوچە کشتوکاڵییەکان بە شارەکانەوە.
سی: کەرتی پیشەسازی
1-هەموارکردنەوەی ئەو یاسایانەی رێگرن لەبەردەم پێشکەوتنی کەرتی پیشەسازیی.
2-داڕشتنی پلانێکی ستراتیژیی پیشەسازیی کە پڕۆژەی پیشەسازیی قورس بکاتە بژاردەی سەرەکی.
3-هەوڵدانی جددی بۆ بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی بۆئەوەی ببێتە یەکێک لە سەرچاوەکانی داهات لە هەرێمی کوردستان.
4-گرنگیدانی زیاتر بەو پیشەسازییانەی کە کەرەستەی خاویان لە بەرهەمەکانی ناوخۆدا هەیە.
چوار: کەرتی گەشتیاری
1-تاقیکردنەوەی ساڵانی رابردووی کوردستان لەبواری گەشتیاریی دەریخستووە کە ناوچەیەکی لەبارە تا ببێتە پێگەیەکی گەشتیاریی گەورە بۆ گەشتیارانی ناوخۆو دەرەکی، ئەوەش دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی دارایی و بوژاندنەوەی کەرتەکانی تریش، لەوێشەوە دەکرێت کوردستان بچێتەسەر (نەخشەی گەشتیاریی جیهان).
2-دانانی ماستەر پلانێکی فراوان بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان، بەمەش دەتوانین هەلی کارو داهات و گەشتیاری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان بێنین.
3-گرنگیدان بە گەشتیاریی زستانەو شوێنەوارەکانی کوردستان، بۆ ئەمەش دەکرێت سوود لە ئەزموونی وڵاتان ببینرێت.
پێنج: کەرتی گواستنەوەو گەیاندن
1-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەرو بەستنەوەی شارە گەورەکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە.
2-کاری جددی دەکەین بۆ دروستکردنی رێگاوبانی نوی و نۆژەنکردنەوەی رێگا کۆنەکان و بە دوو سایدکردنی رێگا سەرەکییەکانی نێوان شارەکان لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان.
3-سەرلەنوی رێکخستنەوەی (سیستمی پۆستە) لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوازێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو.
4-پێشخستن و فراوانکردنی فڕۆکەخانەکان، زیادکردنی ژمارەی تێرمیناڵەکان.
شەش: کەرتی دارایی و بانکی
1-رێکخستنەوەی بودجەی گشتی کوردستان، بەجۆرێک کە هەنگاو بەهەنگاو، لاسەنگیی نێوان بودجەی بەکاربردن و وەبەرهێنان راست بکاتەوە.
2- هەمەڕەنگکردنی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێمی کوردستان.
3- لابردنی سیستمی پاشەکەوتی مووچەو گەڕاندنەوەی مووچەی پاشەکەوتکراوی سەرجەم مووچەخۆران.
4- رێکخستن و یەکخستنەوەی موچەو کەمکردنەوەی جیاوازیی مووچەی نێوان پلە باڵاکان و فەرمانبەران.
5-رێگریکردن لە بەهەدەردانی داهاتی گشتی و گەندەڵیی لەرێگەی پشتیوانیکردنی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتییەوە.
6-پشتیوانیکردنی هەر پڕۆژەیەکی چاکسازیی کە لە بەرژەوەندیی گشتی بێت.
7-گەڕاندنەوەی متمانە بۆ بانکەکان لە رێگەی گەڕاندنەوەی قەرزی هاووڵاتیان و کۆمپانیاو بەڵیندەران لەلایەن حکومەتەوە.
8-دامەزراندنی سیستمی بانکی پێشکەوتوو لە کوردستاندا.
حەوت: کەرتی وەبەرهێنان
1-کارکردن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بێت.
2-چاودێریکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لەلایەن داواکاری گشتییەوە، بۆ ئەوەی بەپێی هەمان ئەو دیزاین و مەرجانە دروست بکرێن کە رێگەیان پێدراوە، بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بێت لە چوارچێوەی یاسادا.
3-رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ راکێشانی سەرمایەی دەرەکی بۆ گەشەپێدان و بوژاندنەوەی ئابووری کوردستان.
هەشت: کەرتی ئیدارە
1-پەیڕەوکردنی سیستمی لامەرکەزی لەپێناو زووتر راییکردنی کاروباری هاووڵاتیان و دامودەزگاکانی حکومەت، پەیڕەوکردنی سیستمی یەک پەنجەرە.
2-هەموارکردنەوەی یاسای خزمەتی شارستانی و پەیڕەوکردنی سیستمی پاداشت و سزا لە هەڵسەنگاندنی تەواوی فەرمانبەران.
3-بەئەلیکترۆنی کردنی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو کارئاسانی و گەیاندنی بڕیارو رێنماییەکان.
4-دامەزراندنی هاووڵاتیان بەپێی پێویستییەکانی حکومەت لە هەموو وەزارەت و دامودەزگاکاندا.
5-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی (دەستەی چاکسازیی کارگێڕی) بۆ چاککردن و پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندن و داڕشتنەوەی رێکارو رێنماییە کارگێڕییەکان لە دامەزراوەکانی حکومەتدا.
بەشی چوارەم: خزمەتگوزارییەکان
یەک: تەندروستی
1-کاردەکەین بۆ گۆڕینی تەواوی سیستمی تەندروستی بە سیستمێکی هاوچەرخ و پێشکەوتوو.
2-هەوڵدەدەین بۆ پەسەندکردن و جێبەجی کردنی یاسای بیمەی تەندروستی، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لەکاتی نەخۆشی و وەرگرتنی چارەسەردا سوودی لێ ببینن.
3-کارکردن بۆ دەرکردنی یاسای پاراستنی مافی نەخۆش.
4-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی پسپۆڕە جیاوازەکانی کەرتی تەندروستی وەک: پزیشکی ددان، دەرمان، پەرستاریی زانکۆ و پەیمانگاکان.
5-پەرەپێدانی بە ئەلیکترۆنیکردنی زانیاریی تەندروستی لە تەواوی دەزگا تەندروستییەکاندا.
6-پەرەپێدان و فراوانکردنی تاقیگەی پشکنینی پێشکەوتوو بۆ پاراستنی زیاتری ئاسایشی خۆراک و دەرمان.
7-بونیادنانی دامەزراوەیەکی نیشتمانی بۆ سەرپەرشتیکردن و رێکخستن و هاوردەکردنی دەرمان بە کوالیتی باش و نرخی گونجاو.
8-فراوانکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی خێرا لەرێگەی زیادکردنی ژمارەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن و تیمی فریاگوزاریی.
9-بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی.
دوو: چاودێری کۆمەڵایەتی
1-جێبەجێکردنی پڕۆژەی تۆڕی دەستەبەری کۆمەڵایەتی (سیستمی سۆسیال) لە هەرێمی کوردستاندا.
2-گرنگیدانی زیاتر بەو ناوەند و دامەزراوە حکومییانەی تەرخانکراون بۆ پەککەوتووان، بەساڵاچووان، بێنەوایان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
3-بەگژاچوونەوەی دەرۆزەکردن، سزادانی بازرگانانی ئەو دیاردەیە.
4-هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵ و رێزگرتن لە ماف و فەراهەمکردنی ژیانێکی ئاسوودە بۆیان.
5-کردنەوەی خولی راهێنانی پیشەیی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بۆ ئامادەکردنیان تا ببنە خاوەن پڕۆژەی تایبەت بەخۆیان.
6-کردنەوەی نەخۆشخانەی عەقڵی (شێتخانە) بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی عەقڵیان هەیە، نەک دەروونی.
سێ: کرێکاران و رەنجدەران
لە چوارچێوەی بەرجەستەکردنی فیکرو بیروڕای سەرۆک مام جەلال (گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەکان)، کە یەکێتی حزبی رەنجدەران و زەحمەتکێشان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە، لەو دنیابینیەوە یەکێتی کارنامەی تایبەتی خۆی بۆ کرێکاران و چینی ناوەڕاست دیاریی دەکات و کاردەکات بۆ:
1-دەرکردنی یاسایەکی نوێی کار بەجۆرێک بەرژەوەندیی و مافەکانی کرێکارانی تێدا پارێزراوبێت.
2-ئەو داهاتەی دەچێتە سندوقی دەستەبەری کرێکاران، بۆ بوارەکانی خزمەتکردنی کرێکاران خەرج بکرێتەوە، بە کردنەوەی یانەی کۆمەڵایەتی و نەخۆشخانەو بواری وەرزشی و هونەری و پێشخستنی پیشە جۆراو جۆرەکانی کرێکاران.
3-چالاککردنی بەڕێوەبەرایەتی کار بۆ دابینکردنی هەلی کارو رێکخستنی پەیوەندیی نێوان کرێکارو خاوەن کارو زامنکردنی مافی کرێکار.
4-کاردەکەین بۆ زامنکردنی مافی کرێکارو خاوەن پیشە بچووکەکانی وەکو نانەواو سەرتاش و ئارایشتگا، کە مافی خانەنشینیان بۆ دەستەبەر بکرێت، لەچوارچێوەی ئەو یاسا نوێیەی لەخاڵی (1)دا باسمان کردووە.
5-هەر کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا یان کەمئەندام بوو، پێویستە لەسەر حکومەت مووچەیەکی شایستەی بۆ ببڕێتەوە.
6-بەشێک لە داهاتی سندووقی دەستەبەری کرێکاران بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی کرێکاران خەرج بکرێت، لەرێگەی دروستکردنی کارتێکەوە بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارن لەو سندوقەدا.
7-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی سیستمی دڵنیایی (تأمین) بۆ چینی شوفێرانی گشتی لە پاس و تەکسی و بارهەڵگر، بۆ خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان، قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان لەکاتی هەر رووداوێکدا.
8-بایەخدان بە ژنانی کرێکار لە هەموو بوارەکانی کارکردندا لەڕووی زامنکردن و پاراستنی مافەکانیان لە چوارچێوەی یاسای کاردا.
چوار: پەروەردەو خوێندنی باڵا
دانانی فەلسەفەیەکی نوێی پەروەردەیی و خوێندن لەسەر بنەمای خۆشەویستی بۆ گەل و نیشتمان، مرۆڤدۆستی، پەروەردەکردن و پێگەیاندنی تاک، پڕۆگرامەکانی خوێندنیش لەگەڵ ئەو فەلسەفە نوێیەدا بگونجێنرێت.
أ.پەروەردە
1-هەوڵدان بۆ دەستپێکردنەوەو بەردەوام بوونی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ دروستکردنی بینای مۆدێرن و نۆژەنکردنەوەی بینا کۆنەکان.
2- کاردەکەین بۆ دەست پێکردنەوەی دامەزراندنی مامۆستایان و فەرمانبەران بەجۆرێک دادپەروەریی تێدابێت.
3-کارکردن بۆ زیاتر دابینکردنی توێژەری کۆمەڵایەتی، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندندا. هەروەها بایەخدانی زیاتر بە وانەکانی وەرزش و هونەر.
4-کردنەوەی پەیمانگەی زمانە جیهانییەکان، هاوشێوەی پەیمانگەی وەرزش و هونەرو کۆمپیوتەر، بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی ئامادەیی.
5-بەرزڕاگرتنی کەسایەتی مامۆستا، رێزگرتن لە پایەی کۆمەڵایەتی و بیروباوەڕی سیاسی و پاراستنی مافەکانیان.
7-هەوڵدان بۆ وەرگرتنی زیاتری مامۆستایانی دەرچووی پەیمانگەو خانەی مامۆستایان لە کۆلیژی بنەڕەتی، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان.
8-بەردەوامیدان بە هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری، تا دابەزینی رێژەی نەخوێندەواری بۆ نزمترین ئاست.
ب.خوێندنی باڵا
1-برەودان بە لایەنی زانستی و لێکۆڵینەوەو خولی راهێنان بۆ مامۆستایانی زانکۆ، لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئیداری زانکۆکان.
2-هاوکاریکردنی زیاتر بۆ پەرەپێدانی بەشی زمانی کوردی لەپارچەکانیتری کوردستان.
3-پەرەپێدان و زیادکردنی سەنتەرەکانی توێژینەوە و رووناکبیری لە بواری مێژوویی و جینۆسایدو زانستی …..تاد، لەشارەکانی کوردستاندا.
4-دانانی پلانی (5 ساڵ، 10ساڵ، 15 ساڵ) بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی سیستمی خوێندن.
5- دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆو پەیمانگاکان
6-هەوڵدان بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی زانکۆ.
7-هەوڵدانی جددی بۆ بە فەرمی ناساندنی سەرجەم زانکۆ ئەهلییەکانی کوردستان بە بەغدادو وڵاتانی دراوسێ و دەرەوە، بەپێی ستانداردی جیهانی.
ج.خوێندکاران
1- پێدانی قەرزی خوێندن بەو خوێندکارانەی ماجستێرو دکتۆرا دەخوێنن لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان.
2-هەوڵدان بۆ پێدانی ناونیشانی زانستی بۆ دەرچووانی کۆلیژەکانی رامیاری و فەلسەفە و زانستە ئاینییەکان.
3-بەگەڕخستنەوەی پێدانی دەرماڵە و زیادکردنی بۆ خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان.
4-نەهێشتنی جیاوازیی لە نێوان خوێندنی بەیانیان و ئێواراندا، هاوتاکردنی هەموو ماف و ئیمتیازاتەکانیان.
5-پەرەپێدان بە بەرنامەی تواناسازیی خوێندکاران و رێکخستنی بە یاسایەکی تایبەت، بەجۆرێک خزمەت بە خوێندکاران بکات و دەرفەتی یەکسانیان بۆ بڕەخسێنێت.
6-پەیڕەوکردنی سیستمی (پارت تایم-PART-TIME) لە خوێنداندا بۆ ئەوەی مەرجی تەمەن نەبێتە رێگر لەبەردەم خوێندکاردا.
7-هەوڵدان بۆ رەخساندنی هەلی کارو دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان لەکەرتی گشتی و تایبەتدا.
پێنج: ئاسایش
1-باشتر پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و بەگژاچوونەوەی هەموو جۆرەکانی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان.
2-پەرەپێدان و زیاتر چاودێریکردنی ئاسایشی ئابووری و رێگریکردن لە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە.
3-بەهێزکردنی دامەزراوە بەرپرسەکان لە ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان، هەروەها دابینکردنی ئاسایشی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئینتەرنێت و هۆکارەکانی تری پەیوەندیی.
4-کاردەکەین بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیی راستەوخۆی نێوان هاووڵاتیان و دەزگای ئاسایش بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتی.
5-دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە هێزەکانی ئاسایش کە بتوانێت یاساو پرەنسیپەکانی ئاسایش بچەسپێنێت.
6-پێداچوونەوە بە مووچەو خانەنشینی هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و باشترکردنی بژێوییان.
شەش: ئەدەب و هونەر و رۆشنبیریی
1-زیاتر گرنگیدان بە زمانی کوردی لەهەموو ئاستەکانداو چالاککردنی ئەکادیمیای زمان و فەرهەنگی کوردی، هاندان بۆ دانانی فەرهەنگی گشتی زمانی کوردی.
2-داڕشتنی سیاسەتی کلتوری و رۆشنبیری و پەیڕەوکردنی لەسەر ئاستی هەرێم، هەوڵدان بۆ دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای رۆشنبیری.
3-لەرێگەی پرۆگرامەکانی خوێندنەوە لەهجەکانی زمانی کوردی لەچوارچێوەی زمانێکی ستاندار-دا رێکبخرێت.
4-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ پاراستنی بەڵگەنامە مێژووییەکان لە گشت بوارەکاندا کە تایبەتن بە کورد، هەروەها پاڵپشتی کردنی ئەو ناوەندانەی لەکوردستاندا ئەم کارانە ئەنجام دەدەن.
5-سازدانی ڤیستیڤاڵی ساڵانەو وەرزی لەبوارەکانی ئەدەب و هونەرو رۆشنبیریدا، هاندانی گەنجان و لاوان لەو بوارانەدا لەرێگەی سازدانی کێبڕکی بۆ دەرخستنی تواناکانیان.
6-هەوڵی جددی دەدەین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی (شاری هونەری) پایتەختی رۆشنبیری بەپێی ئەو ماستەر پلانەی بۆی دانراوە.
7-هەوڵدان بۆ دروستکردنی شاری سینەما، بە مەبەستی پەرەپێدانی بواری سینەماو فیلمسازی لە کوردستاندا.
8-پاڵپشتی کردنی بواری شانۆو موزیک و گۆرانی و شێوەکاری لەرێگەی ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵ و چالاکی جۆراوجۆر، هەروەها گرنگیدان بە بووژانەوەی تیپ و گروپە هونەرییەکان و دابینکردنی بوجەی پێویست بۆ چالاکییەکانیان.
9-هەوڵدەدەین بۆ زیاتر ناساندنی کەلتورو هونەرو ئەدەبی کوردی لە رێگەی بەرهەمی نووسەرو هونەرمەندانی کورد لە نێوەندە هونەری و ڤیستیڤاڵە جیهانییەکاندا.
حەوت: کاروباری ئاینی
1-پێکەوە ژیانی ئاینی و مەزهەبی و عەقیدەیی پێکهاتەکان و رێزگرتنی باوەڕە ئاینییەکانی هەمووان لەسەر بنەمای قبوڵکردنی ئازادیی جیاوازییەکان.
2-رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ نزیکبوونەوە لەنێوان ئاین و مەزهەب و ئاینزاکاندا، بەپێی بنەما مرۆییەکان.
3-دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ زانایانی ئاینی سەر بە هەموو ئاین و ئاینزاکان.
هەشت: وەرزش
1-هەوڵدان بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان.
2-گرنگیدانی زیاتر بە تیپە میللییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان لە گۆڕەپان و کەلوپەلی وەرزشی.
3-دروستکردن و تەواوکردنی ئەو پڕۆژە وەرزشیانەی کە بەهۆی قەیرانی دارایی، یان هەر هۆکارێکی ترەوە راگیراون.
4-دامەزراندنی فێرگە و ناوەندی وەرزشی و زانستی لە شارو شارۆچکەکان بۆ ئارەزوومەندانی وەرزش لە قۆناغی سەرەتایی، بۆ ئەوەی هەر لە منداڵییەوە پەرە بە تواناو حەزو خولیا وەرزشییەکانیان بدرێت.
5-گرنگیدان و فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردەی وەرزشی لەبواری (یاریگا، مەلەوانگە، هۆڵی وەرزشی …..تاد).
6-پەرەپێدانی پەروەردەی وەرزش لە ناوەندەکانی خوێندن لە قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی.
7-هەوڵدان بۆ رەخساندنی هەلی کارو دامەزراندنی دەرچووانی بەشی وەرزشی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نەبوونی مامۆستای وەرزش.
8-دروستکردنی پەیوەندی نێوان لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و ئۆڵۆمپی وڵاتانی دەرەوە، بۆ زیاتر ئاشنابوونی وەرزشوانانی کوردستان بە نوێگەریی و پێشکەوتنەکانی بواری وەرزشی.
9-گرنگیدانی زیاتر بە ناوەندی چالاکییە وەرزشییەکان لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
نۆ: ژینگە
1-کارکردنی بۆ چالاکترکردنی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2008ی پاراستن و چاککردنی ژینگەو یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 2012ی تایبەت بە دارستانەکان.
2-زیادکردنی رێژەی سەوزایی و فروانکردنی رووبەری سەوزایی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان.
3-ئیدارەدانی خاشاکی شارەوانییەکان بەشێوەی ژینگەیی و تەندروستی.
4-دانانی سیستمی فیلتەرین بۆ دەرهاویشتەکانی پڕۆژە پیشەسازییەکان.
5-دانانی (یەکەی چارەسەریی ئاوی پاشەڕۆ) بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازی و بازرگانی و تەندروستی و وەبەرهێنان.
6-کاردەکەین بۆ دانانی چاودێرو راوێژکاری ژینگەیی بۆ پرۆژەو کارگە پیشەسازییەکان.
7-رۆشنبیری ژینگەیی و ژینگەدۆستی بخرێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی سەرەتایی.
8-جیاکردنەوەی ئاوەڕۆی ناوچە پیشەسازییەکان لە ئاوەڕۆی شارەوانییەکان.
9-رێگریکردن لە قەلاچۆکردنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان، سزادانی توندی سەرپێچیکاران.
بەشی پێنجەم: توێژە کۆمەڵایەتییەکان
یەک: شەهیدان و ئەنفالکراوان و کیمیاباران
1-هەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەجۆرێک لە بەرژەوەندیی وارسەکانیان بێت.
2-هەوڵدان بۆ بەگەڕخستنەوەی دیاری هاوسەرگیریی بۆ کچ و کوڕی شەهیدان.
3-دانانی بودجەیەکی تایبەت بۆ دۆکیومێنت کردنی یادەوەریی شەهیدان و تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران و قوربانیانی شەڕی داعش، وەرگێڕانیان بۆ زمانەکانی تر، جێکردنەوەی لە پرۆگرامەکانی خوێندندا.
4-دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون (ئەوانەی سوودمەند نەبوون) بۆ وارسی شەهیدان و ئەنفال و کیمیاباران و شەهیدانی شەڕی داعش.
5-پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵ بە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکان تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی شەهیدو ئەنفال و کیمیاباران.
6-هەماهەنگی کردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 132ی دەستووری عیراق و قەرەبووکردنەوەی سەرجەم زیان لێکەوتووان.
دوو: هێزی پێشمەرگە
1-بەرز راگرتنی ناو ناوبانگی پێشمەرگە ئەویش بەدەرکردنی بڕیارێک لە پەرلەمانەوە، بۆ رێگریکردن بە ناوزڕاندن و بی رێزیکردن بە پیرۆزییەکانی.
2- بەیاسا هاوتاکردنی مووچەو ماف و ئیمتیازاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.
3-دابینکردنی دڵنیایی تەندروستی بۆ پێشمەرگەو هاوکاریی کردنیان لە هەر حاڵەتێکی نەخۆشیداو لەئەستۆگرتنی تێچووی چارەسەرکردنیان لە دەرەوە.
4-بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و توانا جەستەیی و سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دابینکردنی پێداویستییەکانیان لە بونیادنانی سەربازگە و فەراهەمکردنی تەکنەلۆژیای سەربازی.
5-بونیادنانەوەی سیستمی بەرگریی هەرێم بە شێوازێکی سیستماتیک و سەردەمیانە.
6-هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ شنگال و کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تری کوردستان.
سێیەم: پێشمەرگە دێرینەکان
1-دروستکردنی دەزگایەتی تایبەت بە پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر، بۆ بەدواداچوون و رایی کردنی کارەکانیان.
2-هەوڵدان بۆ باشترکردنی بارو گوزەران و ژیانی پێشمەرگە دێرینەکان و ژنانی شاخ، بە رەچاوکردنی بەرزبوونەوەی نرخی بازاڕ.
3-دابینکردنی دڵنیایی تەندروستی (تأمین صحی) بۆ خۆی و خێزانەکەی، ئەگەر پێویستیشی کرد لە دەرەوەی وڵات چارەسەریان بۆ بکرێت.
4-حکومەت خەرجی خوێندنی کچ و کوڕی پێشمەرگە دێرینەکان بگرێتە ئەستۆ.
5-بەردەوامبوون بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر.
چوار: زیندانیانی سیاسی و رێکخستنە دێرینەکان
1-تەواوکردنی مامەڵەی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە تا ئێستا لە هەرێمدا کاروباری ماف و ئیمتیازاتیان بۆ جێبەجی نەکراوە.
2-ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە چەند مانگێک زیندانی کراون و حوکم نەدراون، مافی ئیمتیازاتی زیندانی سیاسیان پێبدرێت.
3-هەوڵدان بۆ هاوتاکردنی موچەو ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ زیندانیانی سیاسی عیراقی فیدراڵ.
4-دابینکردنی زەویی نیشتەجێبوون بۆ زیندانیانی سیاسی یان وارسەکانیان.
5-هەوڵدان بۆ دەرچواندنی یاسایەکی تایبەت بە رێکخستنە دێرینەکان.
پێنج : ژنان
دیموکراتی لە هیچ وڵاتێک پایەدار نابێت ئەگەر ژنان وەکو پیاوان بە هەموو مافەکانی ئینسانی ئەم سەردەمە شاد نەبن، لەو روانگەیەوە کاردەکەین بۆ فەراهەمکردنی سەرجەم مافەکانی ژنان.
1-رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ ژنان تا بتوانن هاوشانی پیاوان لەبواری کارکردندا چالاک بن.
2-بەرەنگاربوونەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دژی ژنان.
3-هیچ لێبوردنێک بکوژانی ژنان بەبیانووی ناموسەوە نەگرێتەوە.
4-هاوکاریکردنی ژنانی سەرۆک خێزان، بەتایبەت ئەوانەی سەرچاوەیی داراییان نییە.
5-دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ ژنانی بێ لانە و دۆزینەوەی هەلی کار بۆیان.
شەش: لاوان
1-رەخساندنی هەلی کار بۆ لاوان لەپێناو کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری، کردنەوەی ئەو بەش و کۆلیژانەی کە بازاڕی کار پێویستی پێیانە.
2-دامەزراندنی لاوان لەسەر بنەمای (یەکسانی هەلی کار بۆ هەمووان) بەرەچاوکردنی شارەزایی و لێهاتوویی، پشتیوانیکردنی لاوانی داهێنەرو بەهرەمەندو دابینکردنی پێداویستییەکانیان بۆ پێشخستنی بەهرەکانیان.
3-زیادکردنی بودجەی تایبەت بۆ سندوقی قەرزی هاوسەرگیریی لاوان.
4-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی سەنتەرو ناوەندەکانی (هونەری و وەرزشی) بۆ پەرەپێدانی تواناو ئارەزووەکانی لاوان.
حەوت: خانەنشینان
1-هەموارکردنەوەی یاسای خزمەت و خانەنشینی پلە تایبەتەکان و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان، بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی مووچەی نێوانیان لەگەڵ فەرمانبەران.
2-هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە 15 ساڵ کەمتر خزمەتیان هەیەو بەهۆی تەمەنەوە یاسای خانەنشینی نایانگرێتەوە.
3-باشترکردنی ژیانی خانەنشینان بە زیادکردنی مووچەکانیان، بەشێوەیەک بگونجی لەگەڵ نرخی بازاڕدا.
4-دامەزراندنی سندوقی خانەنشینی.
بۆ جێبەجێکردنی ئەم بەرنامە گشتگیرە دەنگ بدە بە لیستی ژمارە 105ی یەکێتیی نیشتمانيی کوردستان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-09-2018
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018 بۆ پەڕڵەمانی کوردستان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-09-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 17 2018 8:41PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 18 2018 8:31AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 18 2018 8:31AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,402 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.131 KB Sep 17 2018 8:43PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 یەکێتیی سپارتاکۆس چی د...
  📖 وەرگێڕان (Translation)
  📖 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
  📖 میژووی میافارقین و ئامەد
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021
  🗓️ 11-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
پشتیوان نوری کەریم
لە زمانی خۆیەوە:
ناوم (پشتیوان نوری کەریم)ە لەدایک بوی (1977) لەشاری سلێمانی گەڕەکی (چوارباخ) لەساڵی (1993) ژیانی هۆنەریم لە پەیمانگای هونەرەجوانە کانی سلێمانی بەشی شانۆ دەست پێ کرد، بەشداریم لە چەندین شانۆگەریدا کردووە لە سنوری پەیمانگادا لە ساڵی (1998) بەپلەی نایاب پەیمانگام تەواو کردووه. لەدوای پەیمانگاش بەشداریم لەچەندین شانۆگەری کەدا کردووەو لەهەردوو بەشی درامای (گەردەلوول) بەشداریم کردووە بە رۆڵی (رزگار)... وەئێستا خاوەنی خێزانێکی خنجیلانەم هاوسەرەکەم بە ناوی (هەواڵ عوسمان) کە خۆشبەختانە
پشتیوان نوری کەریم
دڵشاد سەعید
دڵشاد محەمەد سەعید، ساڵی 1958 لە دهۆک لە دایک بووە. پاش ئەوەی خوێندی مۆسیقای لە بەغدا تەواو کردووە لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەغدا هاوکاریی کردووە. دوای ئەوەی لە ساڵی 1977 بە پلەی نایاب پەیمانگای هونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە، لە ئۆرکێسترای تەلەڤزیۆن و رادیۆ وەک ڤیۆلۆنیست و یاریدەدەری ئۆرکێسترا کاری کردووە. لە ساڵی 1979 گرووپی میوزیکی دهۆکی دامەزراندووە کە بە فۆڕمێکی جیاواز لە رێگەی تێکەڵکردنی میوزیکی نەریتی کوردی و شێوازی رۆژئاوایی کاریکردووە. لە ساڵانی 1984 تا 1988 لە زانکۆی وێلز (Univ
دڵشاد سەعید
فەتاح کاویان
فەتاح کاویان (به فارسی: فتاح کاویان، به ئینگلیسی: Fatah Kawian) کەسایەتییەکی دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستانە و چەندین پۆستی حیزبی و حکوومەتی لە ماوی تەمەنی خۆیدا پێ ئەسپێردراوە، لەوانە شارەوانی مەهاباد لە حکوومەتی پاشایەتی ئێراندا و ئەندامی ئەنجومەنی میللی زمان لە ئێران. هەروەها بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە. چەندین بەرهەمی نووسین و وەرگێڕانی هەیە کە گرنگترینیان فەرهەندگی وشەی حەوتەوانەیە. ناوبراوە رۆژی 18ی ژانویەی 2017 لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد.
فەتاح کاویان، س
فەتاح کاویان
17-01-1987
باشووری کوردستان
- لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی لە سەردەمی جەنگی نێوان ئێران و ئێراق تۆپخانەکانی ئێران بە خەستی بۆردومانی شاری سلێمانیان دەکرد، لەو ساتە وەختەدا و لە کاتی گەڕانەوەی قوتابیانی قوتابخانەی (ئاشتی) بۆ ماڵەکانیان کۆمەلێک قوتابی ئەو قوتابخانەیە بوونە قوربانی ئەو بۆردومانە، لەدوای ئەو کارەساتە وەک رێزێک بۆ قوربانیانی ئەو تاوانە ناوی قوتابخانەی (ئاشتی)یان گۆڕی بۆ قوتابخانەی (ئاسۆی شەهیدان).
17-01-1987
حەمەی عەبۆل
حەمەی عەبۆل؛ بە بۆڵە بۆڵ؛ کردی بە گۆڵ!
محەمەد عەبدوڵڵا ناسراوە بە (حەمەی عەبۆل) لە ساڵی 1950 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووەوە، یاریزانی تۆپی دەست بووە و لەگەڵ چەندین یانەی شارەکەش یارییکردووە، دوای ئەوەش بووەتە ناوبژیوانی پلە یەکی کوردستان و عێراق و چەندین خول و پاڵەوانێتیشی بەڕێوەبردووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو وەرزشوانە ناوبانگێکی زۆر بۆ خۆی پەیدابکات.
حەمەی عەبۆل، ژیانی هاوژینیی پێک نەهێنابوو و هەموو ژیانی گەنجێتی خۆی لەنێو وەرزشدا بەسەربردووە.
رۆژی 18-01-2018 هەر لە سلێما
حەمەی عەبۆل

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,343 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574