پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا
نووسین و ئامادەکردنی: هێژا دڵشاد
2018
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی، سیاسییە باس لە قۆناغەکانی پڕۆسەی ئاشتی و دیالۆگ لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا و رۆڵی نێوەندگیریی هەرێمی کوردستان دەکات.
کتێبەکە لەلایەن رۆژنامەنوس هێژا دڵشاد ەوە نوسراوە، یەکەم کتێبی توێژینەوەیە لەسەر گشت قۆناغەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئامادەکراوەو لەلایەن نوچەنێتەوە ئەرکی چاپ کردنی گیراوەتەستۆ.
نوسەر لە بەشێکی کتێبەکەدا، جەختی لە پێگەی هەرێمی کوردستان لە چۆنێتی رۆڵ و ئەرکی نێوەندگیریی سەرکردایەتی کورد لە هەرێمی کوردستان کردووە لە ساڵانی 1992 تاکو 2015 کە بۆ ئاشتەوایی لە تورکیا گێڕاویانە و رۆڵی نێوەندگیریی و هاوکاری و سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتییان کردووە، هەروەها بەشێک لەو شایەتحاڵ و کارەکتەرە دیارەکانی کە رۆڵیان لە پڕۆسەی ئاشتی گێڕاوە، بۆ ئامادەکردنی ئەم کتێبە لێدوانیان لێوەرگیراوە، جگە لەوەش سوود لە چەند سەرچاوەیەکی کتێب و رۆژنامە وەرگیراوە.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک