بەهۆی رووداوی تەقینەوە / تامپۆنی ئوتومبیل 3 کەس لە هەولێر برینداربوون
باکووری کوردستان
- دامودەزگەی دادوەریی دەوڵەتی تورک سزای ساڵێک و 11 مانگ زیندانیکردنی بۆ هونەرمەند
فەرهاد تونچفەرهاد تونچ بڕیەوە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوو
کۆڵبەرکۆڵبەری کورد بە ناوەکانی عەبدوڵڵا محەممەدزادە خەڵکی گوندی تینال سەر بە شاری
مەریوانمەریوان و عەلی نادری خەڵکی گوندی گونتو سەر بە شاری
دیواندەرەدیواندەرە بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری مەریوان کوژران. کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی حەمید باینچوو خەڵکی گوندی باینچووب سەر بە شاری
سنەسنە لە ڕووداوەدا بە توندی بریندار بووە.
[1]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەری ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد لە گوگتەپەی شاری
مەهابادمەهاباد و دەسبەسەریان کردوون. هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەهاباد شوناسی ئەو دوو لاوە مەهابادیەی بە ناوەکانی حەسەن ئەرتەنگ و ئارام خورسەندی ڕاگەیاندووە.
[1]
باشووری کوردستان
- لە شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخانی سەر بە شاری
سلێمانیسلێمانی، لە بەردەم ماڵەکەی دەستڕێژیی گولە لە چالاکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لوقمان شەهابی کرا و بەسەختی بریندار کرا.
[4]
- لە ئەنجامی تەقینەوە یان وەک هەندێک سەرچاوە دەڵێت تامپۆنی دوو ئوتومبیل لە نزیک ماجدی مۆڵێ هەولێر 3 کەس بریندار بوون. پاشتر پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، رووداوەکەی ئەمشه و تەقینەوە نەبووە، بەڵکو پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە.
[5]
- تونێلی گەلی
زاخۆزاخۆ بە فەڕمی کرایەوە.
[5]
- لە بەرامبەر پێنەدانی کرێی کارکردنییان بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت مانگ، ئەمڕۆ کرێکاران و شۆفێرانی کۆمپانیایەکی تورکی لە سەید سادق دەستیان لە کارەکانیان لە درووستکردنی جووت سایدی
هەڵەبجەهەڵەبجە سەیدسادق هەڵگرت و راشیانگەیاند: تا وەرگرتنەوەی مافەکانیان دەستبەکار ناکەنەوە.
[2]
- سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: ئەگەر خاڵەکانی دەستور جێبەجێبکرایە، پەنامان نەدەبردە بەر ریفراندۆم، دەڵێت: داوا دەکەم
هەولێرهەولێر و بەغدا کێشەکان بەپێی دەستوور و لەسەر بنەمای تەوافوق چارەسەر بکەن و ئه و دەرفەتەی هاتووەتەپێش، لەدەستی نەدەن.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان