هەزاران کەس لە کۆڵنی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەردۆغانیان شەرمەزار ک...
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی ڕابردوو، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری شاری
سەڵماسسەڵماس، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد کردووە، کە لە ئاکامدا دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی سەڵماس بریندار بوون. شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، بە ناوەکانی عەبدولعەزیز فەنەکی و میرحاج عەلیزادە ڕاگەیەندراوە.
[2]
باشووری کوردستان
- لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە هاوکاریی فڕۆکەی سیخوڕیی بۆردوومانی چیای گارە و دەشتی کافیە-ی سەر نە ناوچەی
شیلادزێشیلادزێ دەکەن.
[1]
- لە سنووری خانەقین، شەوی ڕابردوو لە گوندی یوسف بەگ بۆمبێکی دەنگی لە نزیک ماڵی ئەفسەرێکی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق تەقیەوە، هاوکات دوو گوللە هاوەن ئاڕاستەی گوندی موبارەک کرا و لەناو
خانەقینخانەقین-یش پۆلیسێک بریندار کرا.
[1]
- لە نێوان هەردووو شارۆچکەی
کفریکفری و دووز
خورماتووخورماتوو فڕۆکەیەکی جەنگی کەوتە خوارەوە.
[3]
- ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەدوای تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن تەقەی خۆشی نەکەن و هۆشداریشدەدات لەوەی هەر کەسێک سەرپێچی بکات رووبەڕووی یاسای دەکەنەوه.
[3]
- عەبدوللەتیف ڕەشید، کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لەبارەی خۆکاندیدکردنی بۆ ئەو پۆستە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا. عەبدوللەتیف ڕەشید، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ئاماژەی بەوەکرد، کە بەردەوامە لە خۆکاندیدکردنی، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و داواشی لە سەرکردایەتی یەکێتی کردووە کە هاوکاری بن.
[1]
- شارەوانی
سلێمانیسلێمانی رایدەگەیەنێت: مۆڵەتی یەک مانگ دەدەینە قەوارەکان بۆ لابردنی دروشم و پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەڵێت: بە پێچەوانەوە بەپێی زۆری و کەمی پۆستەر و وێنەکان سزای لایەنەکان دەدەین.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- بەبەشداری هەزاران کەس لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیەب
ئەردۆغانئەردۆغان شەرمەزارکرا. لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمی ' بکووژ ئەردۆغان' و' بەخێرنەهاتی ئەردۆغان وترایەوە'.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان