گەرمیان.. ئاماری بریندارانی تەقەی خۆشی ئاشکرا دەکات
📊 ئامار و راپرسی
شەوی رابردوو 30ی ئەیلولی 2018 پاش راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە
کەلارکەلار ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکی بریندار دەبن.
لەوبارەیەوە عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی
گەرمیانگەرمیان بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە گەرمیان بەمەبەستی گوزارشتکردن لە خۆشیەکانیان تەقەیەکی زۆر کراوە و به و هۆیەشەوە 5 کەس برینداربوون.
وتیشی: ژمارەیەک هاووڵاتیی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کراون و دەستیش بەسەر چەکەکانیاندا گیراوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار و پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەڕێنراونەتەوە ماڵەوە.
PUKmedia ژینەر محەمەد
[1]
01-10-201801-10-2018