ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان راگەیەنرا
باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ لە ناوچەی پرسوسی رحا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی باران کاراک و لە دوای پشکنینی ماڵەکە کاراک-یان دەستگیرکرد و لەگەڵ خۆیان بردیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەو ناوچەیە.
[4]
لە گەڕەکی ئەلبەنگەدی لە ناوچەی وێرانشار بە پاساوی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 2 هاووڵاتی بە ناوەیکانی حەسەن کاباک و عەبدولقادر چالاگان دەستگیرکران و ئەو 2 هاووڵاتییەیان گواستەوە بۆ فەرماندەیی جەندرمەکانی ئەو ناوچەیە.
[4]
- دانیشتنێکی دیکەی دادگەیی کردنی پەرلەمانتاری هەدەپە سەلچووک مزراکلی بەڕێوەچوو.
[4]
- پاسێک کە لە هێڵی گواستنەوەی ڕێگەی
ئامەدئامەد - ئەدەنە کار دەکات، لە کلیۆمەتری 65ی ڕێگەی ئۆتۆبانی نێوان ڕوحا - بیرەجیک لە لایەن پۆلیسەوە وەستێنرا. لە کاتی پشکنینی ناسنامەی سەرنشینانی پاسەکە، لە دووری 50 مەترەوە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشەوە گولەبارانی پاسەکە کرا و لە ئەنجامدا سەرنشینێکی پاسەکە بە ناوی سەدات پۆڵات (32 ساڵان) بریندار بوو. پاش ئەوەی ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی محەمەد عاکیف ئینان کرا، گیانی لەدەست دا. دواتر لە فەرمانگەی پزیشکی دادوەری تەرمی ئه و هاوڵاتییە ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چالاکێکی مەدەنی بە ناوی
کەریم ئەسغەریکەریم ئەسغەری بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە لە شاری سنە دەسبەسەر کرا.
[7]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی لاو بە ناوی زەینەدین شێخە خەڵکی شاری
سەردەشتسەردەشت لە سنووری کانی خوایی شاری
پیرانشارپیرانشار لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
[7]
باشووری کوردستان
- بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە، لە هۆڵی گەلەری ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی، مەڵبەندی ڕێکخستنی
پێشمەرگەپێشمەرگە ی-ن-ک، پێشەنگایەکی بۆ وێنەی شەهیدانی شەڕی دژی
داعشداعش کردەوە.
[5]
لە پێشانگایەکدا وێنەی 700 شەهیدی شەڕی دژی داعش نمایشکرا
- لە بارەگای نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە لە شاری
هەولێرهەولێر، ئەندامانی نوێنەرایەتییەکە دژ بە بەردەوامیی گۆشە گیرکردنی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-
پەکەکەپەکەکە مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکرد و ڕایانگەیاند.
[5]
- ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان راگەیەنرا.
[1]
- لە شاری سلێمانی،
هەڵەبجەهەڵەبجە و
کۆیەکۆیە و چەندین ناوچەی تر رێورەسمی تایبەت بۆ رۆژی شەهیدانی یەکێتی بەڕێوەچوو.
[3]
- فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق لە هەرێمی کوردستان و فەرماندەی پاسەوانی سنووری
سنەسنە لە
سلێمانیسلێمانی کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەشدا، لیوا شێرکۆ عەبدوڵڵا، فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێراندا کراوە، پێویستە شەش مانگ جارێک کۆبوونەوەیەک لەنێوان فەرماندەکانی پارێزگاکانی سنوور ئەنجام بدرێت، جارێک لە ئێران و جارێکیش لە عێراق.
[2]
- پزیشکی دادوەری بەغدا ئەنجامی پکشنینەکانی (دی ئێن ئەی) بۆ ئێسکپروسکەکانی حەویجە و کەسوکاری ژمارەیەک پێشمەرگە ئاشکراکرد، بەپێی پشکنینەکان هیچ پارچەیەک لەئێسکوپروسکەکان هی ئەو پێشمەرگانە نین کە ناسنامەکانیان لە حەویجە دۆزرابوویەوە.
[6]
- ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، سیمینارێکی لە قوتابخانەی ڕەوشتی کچان لە شارۆچکەی
کەلارکەلار، بۆ ڕابیعە عەباس ڕێکخست، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و تێیدا ئاماژە بەوەکرا، کە پێویستە ژنان بە توانا و بە خۆبەڕێکخستنکردن ڕووبەڕووی توندوتیژی ببنەوە.
[5]
- ناوی 273 تۆمەتباری هەڵهاتوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ کران و بڕیارە لە یەکشەممەی داهاتوو ئه و لیژنە باڵایەی بۆ دەستیگرکردنیان پێکهێندراوە، شوێنی نیشتەجێبوونیان ئاشکرا بکات.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا خاڵە گومرگییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لاببرێن.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان