وەزیری پەروەردە: پێویستمان بە 400 خوێندنگای نوێ هەیە
وەزیری پەروەردی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، کە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 400 خویندنگای نوێ هەیە، کە 300-یان دەست بە دروستکردنی کراوە و تەواو نەبووە.
ئەمڕۆ،
پشتیوان سادقپشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خوێندنگای شکۆدار-ی تێکەڵاو لە شاری
هەولێرهەولێر لە مەراسیمی زەنگ لێدانی ساڵی نوێی خوێندن وتارێکی پێشکەش کرد.
پشتیوان سادق، ڕایگەیاند: بۆ ئەمساڵ دوو هەزار خوێندنگا لە هەرێمی کوردستان نۆژەن کراونەتەوە،300 خوێندنگاش دەست بە دروستکردنی کراوە و بیناکانیان تەواونەبووە، 100 خوێندنگای تریشمان پێویستە.
وتیشی: ئەمساڵ یەک ملیۆن و 700 هەزار خوێندکارمان هەیە و نزیکەی 120 هەزار خوێندکاری نوێش لە قۆناخی سەرەتایی وەردەگیرێن.
پشتیوان سادق، ڕاشیگەیاند: هەوڵەکان چڕ کراونەتەوە بۆ چارەسەری کێشە داراییەکانی مامۆستایان و ئەمساڵیش تەنها وانەبێژ بە گرێبەست دادەمەزرێت و پشکی زۆریش بەر ئەوانە دەکەوێت کە تایبەتمەندییان هەیە.
[1]
02-10-201802-10-2018