زۆر بەڕێز خاتوو
نادیە مورادنادیە موراد
سڵاوێکی گەرم
بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە هەواڵی پێدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018م بە هاوبەشی بە جەنابتان زانی، مایەی خۆشحاڵی و شادومانی من و هەموو تاکێکی کوردە، کە ژنێکی بەتواناو خۆڕاگری وەک ئێوە بونەتە خاوەنی ئەم خەڵاته و شەرەفی ئەوەشتان پێ بڕاوە کە وەک یەکەم کوردو دووەم گەنجترین کەس ببنە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
تۆ بۆ ئێمه و تەواوی نەتەوەی کوردیش نموونەی خۆڕاگری و بەڕەنگاربوونەوەی بیری توندوتیژی بوون، لە ماوەکانی ڕابردوودا بەوپەڕی توانا لەم بوارەدا کارتان کردووە، لەپاڵ پیرۆزبایی گەرممان پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمانتان بۆ دووبارە دەکەینەوە و ئومێدەوارین هەمیشە لە لووتکە بتانبینین، تۆ ڕەمزی کچان و ژنانی کوردی و نیشانەی خۆڕاگری هەموو کوردێکن.
هەمیشە سەرفراز و سەرکەوتووبن
کۆسرەت ڕەسول عەلیکۆسرەت ڕەسول عەلی
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
05-10-201805-10-2018