باکووری کوردستان
- هاوشارەداری ناوچەی سێرێی سەر بە شاری
وانوان عەبدولقادر چالشکان کە لەسەر لیستی پارتیی هەرێمەدیموکراتییەکان (
دەبەپەدەبەپە) هەڵبژێردرابوو، لەگەڵ 9 کەسی دیکە کە ماوەی 2 ساڵە لە زینداندان، ئەمڕۆ لە پێنجەمین دادگەی سزا قورسەکانی وان دادگەیی کران. دادگەی دەوڵەتی تورکیا بە تۆمەتی (ئەندامەتیی ڕێکخستن) سزای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانی کردنی بۆ عەبدولقادر چالشکان بڕیەوە. هەروەها سزای 4 ساڵ و 2 مانگ زیندانی کردنی بۆ باران چالشکان بڕیەوە بە تۆمەتی (هاریکاری کردنی ڕێکخستن. هەمان دادگە سزای 15 ڕۆژ زیندانی کردنی بۆ هەریەکە لە فولیا شەن، محەمەد دوندار و ئەکرەم یوجەل بڕیەوە. هەریەکە لە محەمەد زاکر دەنیز، فەیسەڵ ئەلتەر، نەجلا یامان، زافەر کەلەش و شادیە ئوچاک ئازاد کران.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا
ڕەحیم زەبیحیڕەحیم زەبیحی، دەرهێنەری بەناوبانگی کورد و برایەکی گیانیان لە دەستدا.
[5]
باشووری کوردستان
- هێزە ئەمنییەکانی
کەرکوککەرکوک، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاوەوە، گوندی گرزوشانی سەر بە شارەدێی
سەرگەڕانسەرگەڕان لە سنوری شارەدێی دبسیان بەدانیشتوانەکەی چۆڵکرد.
[2]
- ڕێخراوێکی تورکی دەستپێکردنی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەیسەرییەکەی کەرکوکی ڕاگەیاند. ئەوەش لەکاتێکدایە شوێنەواری کەرکوک ڕایدەگەیەنێت بۆ نۆژەنکردنەوەی قەیسەریە سوتاوەکە چاوەڕێی فەرمانی دادگا دەکەن.
[1]
- یانەی ئەسپسواریی نێودەوڵەتیی
هەولێرهەولێر، لە درێژەی چالاکییەکانیدا پێشبڕکێی خێرایی ئەسپی ئەنجامدرا و کۆمەڵێک سوارچاک تێیدا بەشداربوون.
[3]
پێشبڕکێی خێرایی ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەچوو
- لە گوندێکی سەربە شارەدێی
سەنگاوسەنگاو بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە منداڵێکی 6 ساڵان ئاودەیبات و گیان لەدەستدەدات.
[6]
- بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو، ڕێگەی نێوان
کەلارکەلار -
دەربەندیخاندەربەندیخان دادەخرێت.
[6]
- لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکان و
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی، خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەستیان بە وەرگرتنی گومرگ لە بارهەڵگرەکان کردەوە و بەهۆیەوە بە دەیان شۆفێر لە نزیک ئەو خاڵانە سەرگەردان ماونەتەوە.
[3]
دەرەوەی کوردستان
-
یەڵدا عەباسییەڵدا عەباسی، کچە گۆرانیبێژێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی چاند و هونەری میزۆیۆتامیا، سەردانی وڵاتی تورکیای کرد، شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک، لە شاری ئەستەمبوڵ دەستگیرکراوە بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیەوە ڕابگەیەندرێت.
[1] پاشتر نێوبراو ئازادکرا. لە دادگای تورک بە یەڵدا عەباسی-یان وتووە، کە لەسەر ئەوە دەستگیرکراوە، لە ساڵی 2016دا بەشداری کۆنسێرتێکی کردووە لە شاری وان و لە کۆنسێرتەکەدا پێش ئەوەی گۆرانی بڵێت چەند قسەی کردووە و پشتگیری ڕێکخستنی کردووە، هەروەها لەسەر پێگەی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پشتگیری
عەفرینعەفرینی کردووە.
[2]