قوباد تاڵەبانی: پشتگیری لەداخوازی کورتە باڵاکان دەکەین
بەڕێزان سەرۆک و دەستەی کارگێڕی وسەرجەم ئەندامانی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان
لەساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک و دەستەی بەرێوەبردن و سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵەکەتان دەکەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە راپەڕاندنی کارەکانتان.
کۆمەڵەکەتان دەروازەیەکی گرنگە بۆ گەیاندن و جێبەجێکردنی داخوازیەکانی کورتەباڵاکان و باشتر کردنی باری گوزەرانیانە، بۆیە دەبێت هەموولایەکمان پشتگیریتان بکەین و لەگەڵ داخوازییە رەواکانتان بین، شاراوەش نییە کە کورتە باڵاکان و سەرجەم خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکانیش توێژێکی گرنگی کۆمەڵگاکەمانن وجێ دەستیان لە بەرەوپێش بردنیدا دیارە و قوربانیشیان له و پێناوەدا داوە.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
26-11-201826-11-2018