لەیلا گوڤەن 58 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە
باکووری کوردستان
-
لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن ماوەی 58 ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان مانی لە خواردن گرتووە و ژووری پارێزەرانی ئامەدیش ڕایگەیاند، بارودۆخی لەیلا مەترسیدارە، چونکە ویستویانە سەردانی بکەن و چاویان پێی بکەوێت، بەڵام بەهۆی خراپی باری تەندرووستییەوە نەیتوانیوە بچێتە دیدەنییان.
[4]
- دایکی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەدەجە و پەرلمانتاری
هەدەپەهەدەپە، ماڵئاوایی لەژیان کرد.
[3]
- شەوی رابردوو، لە شاری
ئامەدئامەد گروپێک کە دەموچاوی خۆیان داپۆشیبوو، لەدژی بنکەی پۆلیس-ی شاری نوێی ئامەد، کارگەی گۆشت وشیر و مارکتێک چالاکییان ئەنجامدا و لەڕێگەی بۆمبی دەستییەوە ئەوشوێنانە کرانە ئامانج. ڕاگەیەنرا کە لەوچالاکییانەدا کەسێک برینداربووە وڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە. لەلایەکی ترەوە پۆلیسی تورکیا ناوچەکەی بەچڕی گەمارۆدا وهاتووچۆیان بۆماوەیەک قەدەغەکرد.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاروانێک لە
کۆڵبەرکۆڵبەران لە شاخەکانی سنووری ناوچەی سۆمای برادۆستی
ورمێورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتە کەمینی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی (یەعقوب نیک سیرەت) خەڵکی گوندی جۆجەهی سەر بە سۆما برادۆست گیانی لە دەستداوە.
[4]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە
ئامێدیئامێدی رایدەگەیەنێت: بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئەمساڵ زۆرترین رێژەی بەفر لە ئامێدی باریووە، بەشێوەیەک لەماوەی دوو رۆژا گەیشتووەتە 118 سم.
[1]
لە ئامێدی لەماوەی دوو رۆژا 118 سم بەفر باریوە!
رۆژئاوای کوردستان
-
شەڕڤانشەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک قەسەدە لە چوارچێوەی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرەدا شەوی ڕابردوو زیاتر لە 700 کەسیان کە لە ژن ومنداڵ وب ەساڵاچوو پێکدەهاتن لەدەستی چەتەکانی
داعشداعش رزگارکرد و گوازرانەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزور رایگەیاند: بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا، پێنجشەممە 3ی کانونی دووەمی 2019 سوریای بەره و عێراق جێهێشتووە.
[1]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، رایگەیاند ئەرکی وەزارەتی دەرەوە بریتییە لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە. پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشدا کە یەکێک لە فەرمانەکان بریتییە لە دڵنیابوونەوە لەوەی سوپای تورکیا کوشتاری دژ بە کورد ئەنجام نادات و پێکهاتە ئایینییەکانی ناو سووریا پارێزراو دەبن.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان