لەیلا گوڤەن ئازادکرا
باکووری کوردستان
- دادگای تورک لە
ئامەدئامەد، بڕیاریدا
لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن ئازادبکرێت. لەیلا گوڤەن ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی
کەجەدەکەجەدە، ئەمڕۆ 79 ڕۆژە لە مانگرتن لە خواردندایە. پۆلیسی تورک رێگەی نەدا کەس پێشوازیی لەیلا بکات و هەروەها رۆژنامەنووسانیش بۆیان نەبوو ئامادەی ئازادکردنەکە ببن لە
زیندانی ئامەدزیندانی ئامەد، پاشان گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
[1]
لەیلا گوڤەن ئازادکرا
- ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی دادگەیی کردنی هاوسەرۆکی پێشووی پارتیی دیموکراتیی گەلان (
هەدەپەهەدەپە)
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش لە لایەن نۆزدەمین دادگەی سزا قورسەکان لە هۆڵی زیندانی سینجان بەڕێوەچوو. دەمیرتاش لە ڕێی سیستەمی دەنگ و ڕەنگ (SEGBÎS) بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد و گوتی، بەهۆکاری سیاسی زیندانی کراوم، (داوای ئازادکردنم ناکەم). دەستەی دادگە دانیشتنەکەی بۆ 24-25ی نیسان دواخست.
[6]
- دادگەیەکی دەوڵەتی تورک لە موش بە بیانووی (ئەندامەتی ڕێکخستنی
پەکەکەپەکەکە) و (پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن) سزای 8 ساڵ زیندانی کردنی بۆ ڕۆژنامەوانی ئاژانسی هەواڵی دیجلە (DÎHA)
ئیدریس سایلگانئیدریس سایلگان بڕیەوە.
[6]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەک پێشمەرگەی دێریین بەرێپێوان چوونە بەردەم نوسینگەی کەناڵی NRT لە
سلێمانیسلێمانی و داوایان لێکردن سوکایەتییەکانیان بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان خەباتی پێشمەرگە راگرن.
[2]
پێشمەرگە دێریینەکان بۆ NRT : لێتان قبوڵ ناکەین
- هاوڵاتیانی دێرەلۆک دژی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ئیدانەی بۆردوومانکردنی ناوچەکەیان دەکەن لە لایەن فڕۆکە جەنگیاکانی دەوڵەتی تورکەوە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی و بێسەروشوێن بوونی چوار هاوڵاتی دیکە.
[3]
- بەیانی ئەمڕۆ بە سەدان هاوڵاتی لە گەلی ڕەش لە سنوری
دێرەلوکدێرەلوک لە بادینان دەستیان بە گەڕان کرد، بۆ دۆزینەوەی ئەو چوار گەنجەی بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکاکی سوپای تورکەوە بێسەروشوێن بوون.
[3]
- لە گوندی چەمکێ توویێ لە نزیک گەلی رەشاڤەی سەر بە شارۆچکەی دێرەلووک لە سنووری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی، دوو کەسی سڤیل بە بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا گیانیان لەدەستدا.
[4]
- حازم تەحسین بەگ، کوڕی میری ئێزدیان لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی
میر تەحسین بەگمیر تەحسین بەگ میری ئێزدیان رایگەیاند، بارودۆخی تەندروستی میر تەحسین تێکچووە و لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.
[4]
- لە سنووری شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو و
خانەقینخانەقین، هەروەها پارێزگای دیالە، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەرکەوتوونەتەوە و باس لەوەشدەکرێت لە دیالە بەرپرسێکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیان دەستگیر کردووە، بەوتەی سەرچاوەیەکیش حەشدی شەعبی چەکە قورسەکانی گواستووەتەوە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی رزگاریی عەفرین لە عەزاز چالاکییەکیان بە چەکی قەناس ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا چەتەیەکی داگیرکەر بە ناوی سەعد نەمیعات کوژرا.
[6]
دەرەوەی کوردستان
-
ئەردۆغانئەردۆغان لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند: چاوەڕێدەکەن ئەو پەیمانە ببرێتەسەر کە بڕیاربوو ناوچەیەکی پارێزراو بۆ پاراستنی سنورەکانمان پێکبهێنرێت، ئەگەر لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ئەوە نەکرا، ئەوا خۆمان دەیکەین، وتیشی: ئارامگرتنیش سنوری هەیە و چاوەڕێ ناکەین بێکۆتا بۆ ئەوەی پەیمانێک ببرێتەسەر.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان