پرسەنامەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا...
کۆچی دوایی مامۆستا
جەمال نەبەزجەمال نەبەز
ئەمڕۆشەمە 8 ی سەرماوەز، پرۆفیسۆر، نووسەر، زمانناس و رۆشنبیری نەتەوەیی کورد و کوردستانی مامۆستا جەمال نەبەز لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئێمە لە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرەتا لە خانەوادە و نزیکانی کۆچکردوو و پاشان لە هەموو گەلی کورد سەرەخۆشی دەکەین و هاوخەمیی و پەژارەیی خۆمان نیشان دەدەین. دەڵێین ماڵئاوا و گیانی بەرز و پاکیان شاد و بەختەوەر بێت.
بە کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەز ئەستێرەیەکی گەشاوە و رووناکیبەخشی ئاسمانی بیری نەتەوایەتی، رۆشنبیری و زمانی شیرینی کوردی رژا و بۆشاییەکی بەرچاو و گرنگ و بایەخداری له و ئاسمانەدا چۆڵکرد.
بۆیە بە بوون و نەبوونی جەستەیی کەسایەتی جەمال نەبەز، ناو و ناوداری هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی پێشەنگانی بیری نەتەوایەتی کورد و زمانناسی و رۆشنبیریدا هەبووە و هەتا ئەبەدیش دەمێنێ.
هەزار سڵاو لە گیانی پاک و رەوانی جەمال نەبەز و گەورەیی و پڕ بایەخی بیر و بیرمەندێتی و کار و شاکار و نووسینەکانی. ماڵئاوا.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
8 ی سەرماوەز 2018
08-12-201808-12-2018