روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە
📝 بەڵگەنامەکان
سەبارەت بە دۆسیەی تۆمەتبار (ه م ا) کە لە میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باسدەکرێت، ئەم خاڵانە دەخەینە بەرچاوی رای گشتی:
1) تۆمەتبار دوای ئەوەی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی
سلێمانیسلێمانی دەستگیرکراوە و کەسوکاریشی ئاگاداری دەستگیرکرنی و کاتی هێنانی بۆ بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەبوون و خۆشیان لە دادگا ئامادەبوون.
2) هەرکاتێک بە بەڵگەنامەی فەرمیی بۆ دادگا سەلمێنرا کە تەمەنی خوار هەژدە ساڵە، هەواڵەی دادگای لێکۆڵینەوەی نەوجەوانان دەکرێت بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەپێی یاسا.
3) دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە دادگا بەپێی بەڵگە یاساییەکانی دەخرێنە بەردەستی بڕیاردەدات بە ئازادکردنی یان هەواڵەکردنی بۆ دادگای تایبەتمەند.
4) دادگا پارێزەری رێز و شکۆی هەموو مرۆڤێکە و بەهیچ شێوەیەک لەبەردەم دادگا بێڕێزی و مامەڵەی نادروست لەگەڵ هیچ کەسێک ناکرێت، تەنانەت تۆمەتباریش رێز و کەرامەتی پارێزراوە و تەنها بەپێی یاسا هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت تا یەکلابوونەوەی دۆسیەکەی.
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی
11-12-201811-12-2018