ئەی کوردینە ئەردۆگان مەترسییە بۆ هەمووان!
سەرەتا ئومێدی گەورە لەسەر ئەردۆگان هەڵچنرا و چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرا کە کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر بکا. بەداخەوە ئەوە روینەدا، بەپێچەوانەشەوە نەک کێشە ناوەخۆیەکانی چارەسەر نەکردن، کێشەشی بۆ کوردی پارچەکانی تریش دروستکردن. سیاسەتەکانی بەرامبەر بە کوردی رۆژئاوا روونن کە نەک هەرچاوی بەرایی لەچوارچێوەی سوریایەکی دیموکراتیش بە بەشێک لە مافەکانی خۆیان شادببێ بەڵکو هەڕەشەکانی گەورەن و هێرشەکانیشی لە هی داعش نەرمترنین. ئەرۆدگان پاساو بۆ هەڵوێستەکانی خۆی دێنێتەوە،هەرچەندە کەڕ و کوێریش دەزانن کە پاساوەکانی بێ بنەمان، بەڵام هەڵوێستی راستەقینەی خۆی و دەوڵەتەکەی دژایەتی کردنی مافەکانی کوردە بەبێ جیاوازی. ئێستا
ئۆردۆگانئۆردۆگان لە هەموو کات باشتر تەعبیر لە ئایدۆلۆجیەتی دەوڵەتەکەی دەکا کە کۆڵەگەیەکی سەرەکی ئینکاری کردنی ماف و دژایەتی کردنی کوردە. لەگەڵ هەموو تێبینەکانمان بۆ سیاسەتی ئەم حزب و ئەو حزب تێبینی ئەوەش دەکەین کە ئامانجی ئەو رووبەروو بونەوەی خواستی نەتەوەیی کوردە، بۆیە دەبێ هەموو کوردێک ئەو راستیە بزانێ ئەگەر لە رۆژئاوا بۆی بچێتە سەر ئەوا نۆرەی باشوریش دێ.
ئارێز عەبدوڵڵائارێز عەبدوڵڵا