کەمبوونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و تورکیا زیانی بە هەرێم گەیاندووە
دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایدەگەیەنێت: کەمبوونەوەی رێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و تورکیا بۆ ئه و پاڵپیشتییە داراییە دەگەڕێتەوە کە تورکیا بۆ بازرگانان ئەنجامیدەدات.
قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە 2017، بڕی هەشت ملیار و 121 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئەمساڵ بۆ شەش ملیار و 700 ملیۆن دۆلار کەمبووەتەوە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: لەئێستادا تورکیا بۆ هەر تەنێک 750 دۆلار دەداتە ئه و بارزگانانەی کە کاڵاکانیان بۆ بەندەرەی (ئوم قەسر) دەگوازنەوە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە، چونکە پێشتر ئه و ئاڵوگۆڕە لەرێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ئەنجامدەدرا.
وتیشی: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری ئابووری تورکیا لەسەر ئه و بابەتە بە ئێمەی راگەیاند کە ئەگەر خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێم و عێراق هەڵنەگیرێت، ئەوا بە بازرگانان دەڵێن کاڵاکانتان بگوازنەوە بەندەری ئوم قەسر، بۆیە ئێستا پلانەکەی تورکیا بۆ گواستنەوەی رێرەوی بازرگانی جێبەجێکراوە.
نەوزاد ئەدهەم، ئاماژەی بەوەشکرد: دانانی بازگەی نایاسایی لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم و شارەکانی دیکەی عێراق زیانێکی گەورەی لە هەرێم داوە و وایکردووە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەوشێوەیە زۆرە دابەزیوە، کە پێشتر 75%ی هاوردەی کەلوپەل و کاڵاکانی تورکیا لەرێگەی هەرێمەوە بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق رەوانە دەکرا، بەڵام ئێستا زۆر کەمبووەتەوە.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد
[1]
24-12-201824-12-2018