شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێک بۆ کوردسات دەنێرێت
بەڕێوەبەران و کارمەندان و پێشمەرگەکانی کوردسات، خۆشحاڵم بەشداریی هاتنەوەی ساڵێکی تری تەمەنی کەناڵەکەی هەمووان کەناڵەکەی کوردان دەکەم کە پێدەنێتە نۆزدەساڵەی تەمەنی.
لەم یادەدا دەستی ماندوونەبوونی یەک بەیەکتان دەگوشم و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هەمووتان دەکەم، ئومێدەوارم چۆن هەژدە ساڵی رابردوو جگە لەوەی کەناڵێکی راگەیاندنی کوردی رەسەن بوون، زان
کۆیەکۆیەک و دەروازەیەکی گەورەبوون، بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەنووسی ئازا و ئازاد و لەخۆبوردوو هەر لەسەر ئەو رێچکەیە بەردەوام بن.
ئێوەن کە توانیوتانە ببنە مینبەری بڵندگۆیی راستی بۆ هەموو دەنگ و رەنگێک، دروشمی کوردسات هی هەمووان لەبواری پراکتیکیدا جێبەجێبکەن، بۆیە من سەربەرزم پێتان.
وەک چۆن من هەژدە ساڵە شانازی بە ئێوە دەکەم و هەوڵ و ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنم، دەبێت ئێوەش شانازی بە رابردووی هەژدە ساڵەی خۆتانەوە بکەن، چونکە رابەری مێژوویی گەلەکەمان مامی گەورە بەشداربووە لە دەستپێکی یەکەم رۆژی پەخشی کەناڵی کوردسات، بۆیە کوردسات جێی شکۆمەندانە.
کوردسات دەنگ و رەنگی رەخساندنی دەرفەتی یەکسانە بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، ئێوە شکۆمەندن ئەوەتا بوونەتە میوانێکی رۆح سووکی هەموو ماڵێکی کورد، ئێوە بوونەتە هەوێنی ئاشتی، کۆمەڵایەتی، کوردسات نێرگزە جوانەکەی هەر چوار وەرزی ساڵە، گوڵە بۆنخۆشەکەی ماڵی هەمووانە.
لە کۆتاییدا، هیوای تەمەن درێژی و سەربەزی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەدشاناز ئیبراهیم ئەحمەد
01-01-201901-01-2019