باکووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی ئاداکلی لە پارێزگای چەولیک بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
[1]
- هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی تورک ئەمڕۆ لە ناوەندی مێردین و ناوچەکانی مێردین هەڵیانکوتایە سەر دەیان ماڵ. لەو هەڵکوتانەدا عەلی سینجار هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپە لە مێردین، عابدین ئونای، خەلیل یاگان و عادل باشاران بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە شاری مێردین دەستگیرکران.
[1]
- بێریتان ئۆنەن ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (
دەبەپەدەبەپە) لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە پێی هەواڵێکی
کۆڵبەرکۆڵبەر نیوز، لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار کۆڵبەر، کە خەڵکی هەورامان و
مەریوانمەریوان-ن لەلایەن هێزەکانی باشوری کوردستانەوە دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
[3]
باشووری کوردستان
- کارمەندانی تەندروستی و کۆمیتەی مانگرتن لەخواردن بۆ لابردنی گۆشەگیری سەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە، شەش هەزار و 200 واژۆیان کۆکردەوە و لەگەڵ دۆسییەیەک دایانە نوێنەرایەتی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان.
[3]
-
سەنتەری میترۆسەنتەری میترۆ، داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی ڕاپەڕینەکەی
شیلادزێشیلادزێ دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت: فەرزکردنی کۆت و بەند لەسەر فەزای مەدەنی هەوڵێکی شکستخواردووی هێزە ئەمنییەکانە بۆ بێدەنگکردنی خەڵک لە ئاست ئەو پێشێلکارییانەی سوپای داگیرکەری تورکیا بەرامبەر خەڵکی مەدەنی ئەنجامی دەدەن.
[3]
- لەسەر ڕێگای گشتی نێوان
شەنگالشەنگال و تل عوزێر، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەلایەن یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-
یەبەشەیەبەشە، دۆزرایەوە.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا لە ڕەفتارەکانی ڕابردووی بەرامبەر بە تاران پەشیمان ببێتەوە و بەڕێزەوە قسە لەگەڵ گەلی ئێران بکات، ئەو کاتە ئێمەش تۆبەکەی قبوڵ دەکەین.
[2]