📊 بابەت 375,967 | وێنە 59,701 | پەڕتووک PDF 11,153 | فایلی پەیوەندیدار 44,506 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,078
لەم کاتەدا 15 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 03-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📆30-07-2020
📆29-07-2020
📆28-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 جەلال محەمەد - جەلال باڵان
خەڵکی گوندی حجرانی شاری پیرانشار، پیشەی کۆڵبەر بووە، دوای ئەوە لەلایەن هێزەکانی سوپای ئێرانەوە تەقەی لێدەکرێ، بیریندار دەبێت. پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە ڕێکەوتی 02-08-2017 لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد گیانی لە دەست دا.
📅 03-08-2014 - رۆژی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی
باشووری کوردستان
- کاتژمێر سێی شەوی رابردوو چەکدارە توندڕەوەکانی داعش بە تۆپ و دۆشکە و چەکی قورسەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی شنگال بێ ئەوەی زەرەرو زیانی گیانی بەدواوە بێت، بەڵام پێشمەرگە لە حەوت شوێنی ئەو شارۆچکەیە کشاوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیانی بە داعش گەیاندوە.
- داعش شارۆچکەی شنگاڵی داگیرکرد و خەڵکەکەشی ئاوارەبوون.
- داعش ژمارەیەکی زۆری لە ئێزیدییەکانی شنگاڵ کوشت.
- چەکدارەکانی داعش مەزارگەی سەیدە زەینەبیان تەقاندەوە.
- چەکدارانی داعش، ماڵی پەرلەمانتا
👫 سابیر محەمەد ئەحمەد - سابیر کوردستانی
لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد.
👫 ماجید مستەفا
کوڕی مستەفا ئەفەندی کوڕی مەحمود مورادی مەردۆخییە و بنەماڵەکەیان هاوکارێکی نزیکی پاشاکانی بابان بوون، خوێندنی سەربازی لە ئەستەمبوڵ تەواو کردووە و لەساڵانی جەنگی جیهانی یەکەمدا وەک ئەفسەرێک لەبەرەکانی خۆرهەڵاتدا بەشداری شەڕەکانی دەوڵەتی عوسمانی کردووە.پاش هەرەس هێنانی دەوڵەتی عوسمانی گەڕایەوە سلێمانی و هێندەی نەبرد بوو بە شەخسیەتێکی سیاسی ناسراو. ئەو ساڵەی کە بەریتانیا عێراقی داگیر کرد، مێجەرسۆن لە سلێمانی ئەم ئەفسەرە لاوەی زیندانی کرد چونکە ئامادە نەبوو سڵاوی سەربازی بۆ مێجەرسۆن بکات. پاشان ناچار
📅 20-02-2019 ℹ️ | 🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئەمڕۆ، ژنێکی تر سووتا یان کوژرا!


فایلی پەیوەندیدار 📂
باکووری کوردستان
- مارتینا ئەندرسۆن پەرلەمانتاری ئیرلەندی لە پەرلەمانی ئەوروپا، سەردانی لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدەکەجەدەی کرد، کە ماوەی 105 ڕۆژە لە چالاکیی مانگرتندایە.[2]

پەرلەمانتارێکی ئیرلەندی سەردانی لەیلا گوڤەنی کرد


- سوپای تورکی داگیرکەر لە بەیانیی ئەمڕۆوە سەرباز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش دەنێرێتە گوندی مارینە-ی سەر بە ناوچەی نسێبین-ی مێردین. بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە گوندنشینان وەرگیراون، گوندەکە کە لە بناری چیای باگۆک هەڵکەوتووە لە لایەن 16 ئۆتۆمبێلی سەربازی و پۆلیسی، هەروەها 2 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چەندین ئۆتۆمبێلی مەدەنی گەمارۆ دراوە.[4]
- پارێزگاری شاری وانوان، چالاکیی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیی بە بیانووی (ئاڵۆزی) قەدەغە کرد.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە ئەمنییەکانی ئێران گروپێک لە کۆڵبەرانیان لە لەسەرسنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی بانەبانە دایە بەر دەستڕێژی گوللە، لە ئەنجامی ئەو هێرشە کۆڵبەرێک بەناوی 'غەریب تاجی' تەمەن 28 ساڵ برینداربوو.[2]
- بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوانمەریوان، سیمینارێک لە ژێر ناوی زمانی کوردی و جیهانی مودێڕن بۆ دوکتور بەختیار سەججادی سەرۆکی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانستگەی کوردستان ساز کرد.[6]
باشووری کوردستان
- لە هەولێرهەولێر پێشانگای نێودەوڵەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ماڵی نمونەیی بە بەشداری 70 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی دەکرێتەوە.[1]
- پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوە فراوانەکەی یەکێتی لە تەلاری هونەری لە سلێمانیسلێمانی لەتیف شێخ عومەرلەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: قۆناغێکی تازە هاتۆتە پێشەوە و یەکێتی قسەی جیاوازی دەبێت. لەتیف شێخ عومەر وتیشی: یەکێتی دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان قسەی جیاوازی دەبێت و پێداگری لەسەر بەرنامە گشتگیرییەکەی خۆی دەکات.[3]
- لەناو ئاسایشی ئێزیدخاندا بەشێکی تایبەت کرایەوە کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێت، بە هاوبەشی لەگەڵ ئاسایشی ئێزیدخان دەستیان بە کارکردن کرد.[2]
- ئەمڕۆ لە قوتابخانەی ئاوێسەری بنەڕەتی لە شارەدێی خورماڵخورماڵ-ی سەر بەپارێزگای هەڵەبجەهەڵەبجە، فێستیڤاڵی خواردنی میوە بۆ خوێندکاران بەڕێوەچوو.[2]
- لە کاتی گردبوونەوەیەکدا بۆ ئازادکردنی دەستیگرکراوانی خۆپیشاندانەکانی شیلادزێشیلادزێ و دهۆکدهۆک، نۆ ئەندامی نەوەی نوێنەوەی نوێ و ڕۆژنامەنووسێک لە دهۆک دەستگیرکران.[4]
- هێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ساڵی رابردوو هاوسەرەکەی خۆیی کوشتوە.[3]
- دوای تێپەڕبوونی 31 ساڵ بەسەر ونبوونی منداڵێکی هەڵەبجەیی لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ بە کەسوکارە راستەقینەکەی شادبوویەوە. ئه و منداڵەی دۆزراوەتەوە لەلای خێزانە راستەقینەکەی ناوی خەلیل-ه و لە ئێران ناوی محەمەد بووە، لە ئێستادا هاوسەرگیری کردووە و کچێکی هەیە و خوێندنی تەواوکردووە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری پزیشکی دادوەریدا.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆتایی شەقامی عەبدولڕەحمان لە گەڕەکی یەکی حوزەیران لە شاری کەرکوککەرکوک، لەلایەن هەواڵگری حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی چاودێری سەرچەتەیەکی داعش کرا، کە پلەی ئەمیرە لەناو داعش و هەوڵی دەستگیرکردنی درا، بەڵام ئەو چەتەیە تەقەی لە چەکدارانی حەشدی شەعبی کرد و هەڵات و چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- لە شاری کۆبانێکۆبانێ دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هۆڵی جاند و هونەر لە شارکە دەستی بەکارەکانی کرد، میوانانی گەنج لە نەتەوەکانی کورد، عەرەب، ئەرمەن، سوریان، فارس، ئەفغان و تورک کە بانگهێشتکراون و بەشدارن لە کۆنفرانسەکەدا. کۆنفرانسەکە بە دروشمی بە پێشەنگایەتی گەنجان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فرەڕەنگ و دیموکراتیک بەڕێوە دەچێت و بڕیارە سێ ڕۆژ بخایەنێت.[2]

دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆبانی


- منداڵێکی تەمەن 16 ساڵان بە ناوی عەبدوڵا شیلاش لە کاتێکدا لە گوندی خربەت بەنات-ی ناوچەی سەرێکانیسەرێکانیی سەر بە هەرێمی جزیر مەڕەکانی دەلەوەڕاند، مینێکی پێدا تەقییەوە کە پێشتر لە لایەن چەتەکانی داعشداعش جێگیر کرابوو. لە ئەنجامی تەقینەوەکە شیلاش برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەرێکانی کرا. ڕاگەیەنرا بەهۆی سەختیی برینەکەی، ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قامیشلۆقامیشلۆ.[4]
دەرەوەی کوردستان
- کوردێکی دانیشتووی ئەڵمانیا بە ناوی ئووغوور شاکار کە تەمەنی 40 ساڵانە و خەڵکی شاری دێرسم-ی باکووری کوردستانە، کاتژمێر 10ی ئەمڕۆ له بەردەم دادگەی شاری کریفێلد بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان خۆی سووتاند. بە گوێرەی زانیارییەکان، شاکار لە بەردەم دادگە بەنزینی بەخۆیدا کردووە و خۆی سووتاندووە. ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندرووستی ناجێگیرە.[4]
- لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنیی بارەگەی سەربازیی ساریکایا لە ناوچەی پۆڵاتی ئەنقەرە 5 کەس بریندار بوون. وەزارەتی بەرگریی میللی تەقینەوەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، 5 سەرباز بریندار بوون.[4]
📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 20-02-2019
[3] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 20-02-2019
[4] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 20-02-2019
[5] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 20-02-2019
[6] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 22-02-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: جووڵانەوەی نەوەی نوێ
🏟 پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ بانە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دهۆک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دێرسیم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەرێکانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ قامیشلۆ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەریوان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ نوسەیبین
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ وان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کۆبانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 2 2019 2:15PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 22 2019 12:59PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 22 2019 9:44AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,202 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.351 KB Feb 20 2019 3:30PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.253 KB Feb 20 2019 10:27AMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.130 KB Jan 22 2019 12:58PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەمڕۆ، ژنێکی تر سووتا یان کوژرا!

📚 فایلی پەیوەندیدار: 18
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پەروەردەی سلێمانی: نابێت فەرمانبەران و مامۆستایان بەبێ رەزامەندی پەروەردە گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن
2.👁️نامەی ئووغوور شاکار پێش خۆسووتاندنی لە بەردەم دادگەی شاری کریفێلد-ی ئەڵمانیا دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان
3.👁️هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: سەربازێک و 3 چەتەی تورکیا کوژران 20-02-2019
4.👁️وتاری کۆسرەت رەسول عەلی لە کۆبوونەوەی کادیرانی یەکێتی لە 20-02-2019
5.👁️ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی ئاسۆی ژنی کورد بە بۆنەی کوشتنی ئەم دووایانەی ژنان لە کوردستان بەبیانووی نامووس
🌳 ژینگەی کوردستان
1.👁️بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی 250 باڵندەی کێوی ئازاد کرد
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,406 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574