دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەڕێوەبەری ئاسایشی
سلێمانیسلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی یەک ساڵی ڕابردودا توانیویانە 300 تیرۆریست دەستگیربکەن.
حەسەن نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: هێزاکانی ئاسایشی سلێمانی لە
کەرکوککەرکوکەوە تا
خانەقینخانەقین بەردەوام لەچاودێری ئاسایشی کوردستاندان و توانیویانە لەماوەی یەک ساڵی ڕابردودا 300 تیرۆریست دەستگیربکەن.
وتیشی: ئەو تیرۆریستانە کە دەستگیردەکرێن هەیانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە داواکراون و هاتونەتە کوردستان، ئێمەش دەستگیریان دەکەین لەڕێگای دادوەرەوە دەینێرینەوە بۆ حکومەتی عێراقی.
ئاماژەی بەوەشدا: تیرۆریستان لە هەموو جۆرێکیان تیادایە لە نەتەوە و ناوچە جیاوازەکانن، بۆیە هەمیشە بەپلانی وردتر و تۆکمەتر ڕووبەڕوویان بوینەتەوە.
[1]
03-01-201903-01-2019