حکومەت مانگانە ملیارێک دینار بۆ شوقەکانی سیتەک و گۆیژە تەرخان دەکات
📊 ئامار و راپرسی
بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مانگانە بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی خانوو و شووقەکانی
سیتەکسیتەک و گۆیژە تەرخانکرا و، بڕیارە تاوەکو تەواوبوونی بەردەوام بێت.
پرۆژەکە پێکدێت لە دروستکردنی 1500 یەکەی نیشتەجێبوون و تایبەت بە کرێنشینان. خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکانیش داوای لە حکومەت کردووە، بڕی پارەکەی بۆ زیادبکەن، تاوەکو بتوانێت لەمساڵدا پرۆژەکە رادەست بکات.
وریا شێخ حەسەن، خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە دەڵێ ئەگەر حکومەت بڕی نەختێنەی ئەو پارەیەمان بۆ دوو تاوەکو دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار زیادبکات، ئێمە بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە، دەتوانین تاوەکو کۆتایی 2019 پرۆژەکە رادەست بکەین و، بدرێت بە خەڵکی کەمدەرامەت.
یەکەکان لەلایەن کۆمپانیایەکی هۆڵەندی لەنێوان 2008 تاوەکو 2013 دروستکراون، ساڵی 2013 بڕی 43 ملیار دیناری دیکەی بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی: ئاو، ئاوەڕۆ، کارەبا، ئینتەرنێت، شۆستە و قیرتاو بۆ تەرخانکراوە، بەڵام دوای ساڵێک بێ پارەیی، راگیرا.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی دەڵێ لە یەکی هەشتی ساڵی پار، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و لە 29ی 7 لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران، پاشان
وەزارەتی داراییوەزارەتی داراییی و پلاندانان، بە سوپاسەوە مانگانە یەک ملیار دینار: 500 ملیۆن بۆ سیتەک و 500 ملیۆنیش بۆ زڕگوێز تەرخانکرا، بەردەوامیش دەبێت، بۆ ئەوەی بەپێی ئەو رێوشوێنەی کە کۆمەڵەی کرێنشینان و ئاماری سلێمانی دایان ناوە، بیدەین بە کرێنشینان.
شەش ساڵە، هەزار و 500 کەس فۆڕمی وەرگرتنی یەکەکانیان وەرگرتووە و چاوەڕێی تەواوبوونی دەکەن، پێشتر لایەنێکی سیاسی لەکاتی بانگەشەدا دەیویست بەسەر کەسوکاری هەندێک شەهیددا دابەشی بکات، بەڵام پارێزگاری سلێمانی و کۆمەڵەی کرێنشینان رێگرییان لێکرد.
بەرهەم سەردار، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان دەڵێ 1500 کرێنشین فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، بۆ میکانیزمی دابەشکردنەکەشی، ئێمە داوامان لە پارێزگار کردووە، دانیشتنێک بکەین بۆ ئەوەی لەسەری رێکبکەوێن.
پێش پێنج ساڵ، حکومەت ماوەی 560 رۆژی دانابوو بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە، بەڵام بەهۆی راگرتنییەوە لەچەند مانگی رابردوودا 500 رۆژی دیکەی کارکردنی بۆ نوێکراوەتەوە و، لەگەڵیدا بڕیارە باخچەی ساوایان و قوتابخانەکەشی تەواوبکرێن.
[1]
07-01-201907-01-2019