📊 بابەت 374,065 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,966 | فایلی پەیوەندیدار 42,349 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,566
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 02-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📖 رۆڵی کورد لە دامەزراندنی سوپای عیراق | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
رۆڵی کورد لە دامەزراندنی سوپای عیراق
📖 کورتەباس


سوپای عیراق کە هێزێکی رێکخراوی کۆماری عیراقە، لەهێزی وشکایی و دەریایی و ئاسمانی پێکدێت، مێژووی دامەرزاندنی دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی 6-1-1921 واتە 98 ساڵ بەر لە ئێستا، ‌ کە باس لە دامەزراندنی سوپای عیراق-یش دەکرێت، ناکرێت مێژووی سەربازی و رۆڵی ئه و ئەفسەرە‌ ‌کوردانە لە یاد بکرێت کەوا بەردی بناغەی ئەم سوپایەیان داناوه،‌ چونکە نۆ ئەفسەری پلە باڵا لەو‌ 14 ئەفسەرەی کە رۆژی 6ی کانونی دووەمی یان دیاری کرد وەک رۆژی سوپا کوردبوون.
رۆڵی کورد لە پێکهێنانی سوپای عیراق
وەک ئاشکرایە کە سوپای عیراق یەکەم سوپای دامەزرێنراوی عەرەبی بوو کە بووە بە نموونەیەک بۆ هەموو دەوڵەتانی عەرەبی بەتایبەتی لە ناو و پلە بەندی سەربازیدا، رۆڵی کوردیش لە پێکهێنانی سوپای عیراق دەگەڕێتەوە بۆ دوای کۆتایهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی، (1914-1918)و کۆتایهاتنی دەسەڵاتی عوسمانی لەعیراق و کۆنترۆڵکردنی عیراق لەلایەن بەریتانیاوە، یەکەم حکومەتی عیراق لەمانگی ئابی 1920 بەسەرۆکایەتی عەبدولڕەحمان نەقیب پێکهێنرا، له و حکومەتەدا یەکەم ئەفسەری کورد کە پۆستی وەزیری بەرگری حکومەتەکەی نەقیبی وەرگرت جەعفەر عەسکەری بوو.
نۆ ئەفسەر لە دامەزرێنەرانی سوپا کورد بوون
1-فەریق جەعفەر مستەفا عەسکەری، سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەی سوپا ئەوکات پلەی فەریق روکن بووه، ‌وە ‌یەکەم وەزیری بەرگری بوو لەیەکەم حکومەتی عیراقی (عبد الرحمان نقیب)دا، جەعفەر عەسکەری چەندین پۆستی باڵاو گرنگی وەرگرتووە،‌ هەروەها ‌خەڵکی ناوچەی عەسکەری سەربە شارەدێی ئاغجەلەری نزیک شارۆچکەی چەمچماڵه.
2-عەقید عەبدولحەمید شاڵچی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر.
3- رائد سەعید مەحەمەد.
4-بەکر سدقی عەسکەری ئەندام دەستەی دامەزرێنەرە کە چەندین پۆستی ئەمنی گرنگی بینیوه و ‌پاشان دەبێت بە سوپاسالار (رئیس ئەرکانی الجیش) لەساڵی 1936دا، کەخەڵکی ناوچەی عەسکەری سەربەناحیەی (ئاغجەلەر)ی نزیک شارۆچکەی چەمچماڵن لەگەڵ جەعفەر عەسکەریدا خەڵکی یەک گوندن ئەمەش وایکردوە کە نازناوی عەسکەری هەڵبگرن.
5-تۆفیق وەهبی بەگ، وەکیل قائد دەێت لە دەستەی دامەزرێنەر له و دەمەدا پلەی رائیدی دەبێت، هەروەها یەکێک بووە له و ئەفسەرە بەتوانایانەی ناو سوپای عوسمانی کەبەشداری شەڕی (دردەنیل) و‌ شەڕی (شعیبە)ی کردووە، لە کاتێکدا کە ئەفسەر بووە لە ریزی سوپای عوسمانی و بە روخانی دەوڵەتی عوسمانی پەیوەندی دەکات بە شۆڕشەکەی شێخی نەمرەوە، پاش هەوڵی دامرکاندنەوەی شۆڕشەکەی شێخ لە لایەن بەڕیتانیەوە دەستگیر دەکرێت،‌ دوای ئازادکردنی لەڕێگە هاوەڵانییەوە پەیوەندی دەکاتەوە بەسوپای عیراقی نوێ-وە‌.
6- رائد عەبدولرەزاق حلمی.
7- نەقیب حەسەن حسێن عەسکەری، بەهەمان شێوە خەڵکی گوندی عەسکەره و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر بووە.
8- نەقیب محەمەد ئەمین زەکی بەگ، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و دەرچووی کۆلێژی سەربازی و کۆڵێژی ئەرکان بووە لە سوپای عوسمانی، بەهۆی لێهاتووییەوە لە ریزەکانی سوپای عوسمانیداو ئه و وتارو لێکۆڵینەوانەی کە لە ئەستەمبوڵ بڵاویان دەکاتەوە سەبارەت بە جەنگی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی و ‌جەنگی ناپلیۆن زۆر بابەتی تر کاریگەری تەواوی خۆی دادەنێت لە سەر (مستەفا کەمال ئەتاتورک) و‌ گرنگی زۆرپێدەدات.
9-. (نوری سەعید پاشا) جێگری سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەر دەبێت کە ئەو کات پلەکەی فەریق رکن بووە یەکەم سوپاسالاری(رەئیس ئەرکانی جەیش)ی عیراقی بووە، ‌پاشان دەکرێت بە وەزیری دەرەوەی عیراق چەند جارێکیش دەکرێت بە سەرۆک وەزیرانی عیراق و لادەبرێت، بەهۆی ئاڵۆزی بارودۆخی سیاسی عیراق وه لە سەردەمی دەسەڵاتی مەلیک و ئینتیدابی بەریتانیدا، بەڵام بە لێهاتوترین سەرۆک وەزیران دادەنرێت لە مێژوی عیراقدا، خەڵکی گوندی زەردکی – دەشتی ساڵەیی کە 30 کم دوورە لە باکور رۆژهەڵاتی کەرکوککەرکوکەوه،‌‌ هەروەها هاوسەری نوری سەعید خوشکی جەعفەر عەسکری بووه.
ئەفسەرانی کورد لە شۆڕشەکانی عیراقیشدا رۆڵی بەرچاویان هەبووە
جگە لەدامەزراندنی سوپای عیراق، ئەفسەرانی کورد لەشۆڕشی 14ی تەمموزی ساڵی 1958دا رۆڵی بەرچاویان هەبووە، لەساڵی 2003 ئەفسەرانی کوردو هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵی گەورەیان بینیوە لەڕووخانی رژێمی بەعس و پەیوەندیکردنەوە بەسوپا، تەنانەت پێکهێنانەوەی سوپای عیراق جارێکی تر لەسەر دەستی ئەفسەرانی کوردو عەرەب بووە.
بەشداریکردنی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە لە دامەزراندنەوەی سوپای عیراق بۆ جاری دووەم
لەکاتی رزگارکردنی عیراق لە ساڵی 2003دا پاش دەرکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سوپای عیراقی لەلایەن حاکمی سەربازی ئه و کاتەی عیراق، ئەمریکا بڕیاریدا سوپای عیراق دابمەزرینێتەوە بە پێکهاته و شێوەیەکی جیاواز لەوەی پێشتر، یەکەکانی پێشمەرگە کارەکتەری سەرەکی ناو پڕۆسەکەبوون، لە سەرەتادا تەنانەت ئاسایش و ئەمنیەتی پارێزگای بەغدا لە %80ی بە دەست کوردەوە بوو و زۆرێک لە فەرماندەی فرقەکان و پۆستە گرنگەکان بەدەست کوردەوەبوون وەک سوپا سالاری عیراق، فەرماندەی دەزگای هەواڵگری و فەرماندەی هێزی ئاسمانی عیراق کورد بوون، بەڵام بە هۆی هەڵەی سیاسی و نەبوونی هیچ ئنتیمایەکی رۆحی وەک تاکی کورد بۆ ئەم سوپایە، ‌هەروەها ئه و ‌ سوپایه ‌زیاتر ئاڕاستەی خۆی رووە و مەزهەبی تایەفەگەری گۆڕی و‌ وایکرد تا پێش روداوەکانی پێکهێنانی عەمەلیاتی دیجلە رێژەی کورد بوو بە لە %3 لە ناو وەزارەتی بەرگری هەروەها هێزی پێشمەرگە سەلماندی که تەنها ماڵی ئارام بۆ ئەفسەرانی کورد ئه و هێزەیە کە بتوانێت پارێزگاری کەر بێت لە هەموو پیرۆزیەکانی گەلەکەمان وە بشی سەلمێنێت کە ئەوەی بە سوپای عیراق ناکرێت هێزی پێشمەرگە زۆر بەجەسورانە دەتوانێت شەڕی گەورەترین و دڕندەترین هێزی وەحشیگەری جیهان بکات.
PUKmedia تایبەت
سەرچاوەکان:
• د. فاضل البراک (دورالجيش العراق في الحکومة الدفاع الوطني) دراسة تحليلية نقدية مقارنة1987
• حازم مفتي (عیراق بین العهدین طارق هاشمي و بکر صدقي) 1990
• ستيفن همسيلي لونکريک، وەرگێڕانی. سلیم گە تکریتی (العراق الحدیث) جزء الثاني
• دليل العراق سنة 1936
• عبد الرزاق الحسني (تاريخ العراق الحديث) طبع السابعة 2008
• عبد الرزاق الحسني (تاريخ الوزارات العراق) مجلد الثاني طبعة الخامسة الموسعة و المزيدة، سنة 1978و مطبعة دار الکوتب بيروت.
• وزارة الدفاع والمقر العام (تارخ القوات العراقية المسلحة الجزء الثاني) الطبعة الاولي 1991.
• مذکرات بغداد: مراجعة في تاريخ الصراع الطائفي والعنصري 672 م-2007 م
• تاریخ القوات المسلح العراقیه،‌ جزء ثالث طبعة الثانية 1996
• سەردار جەباری (بکر سدقی عةسکەری و بیری دەوڵەتی کوردی) تویژینەوەی مێژویی و سیاسی.[1]
07-01-201907-01-2019
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 07-01-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-01-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 8 2019 10:13AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 8 2019 10:42AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 8 2019 10:42AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 597 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
رۆڵی کورد لە دامەزراندنی سوپای عیراق
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-01-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,764 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574