سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی
هەولێرهەولێر ئاشکرایە دەکات، کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەولێر و ئێران لە ساڵێکدا شەش بۆ حەوت ملیارد دۆلارە و کارکاردن بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگانیەکانیش لەنێوان هەردوولا بەردەوامە.
دیداری ژوورە بازرگانییەکانی نێوان ئێرانو هەولێر، کە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00 دەستیپێکرد، بە ئامادەبوونی
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری هەولێر بەردەوامیی هەیە و لەمیانی دیدارەکەدا، دارا جەلیل، سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی هەولێر، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا.
لە کۆنگرەکەدا، دارا جەلیل قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد و وتی: ساڵانە بڕی شەش بۆ حەوت ملیارد دۆلارە.
دارا جەلیل، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە دیدارەکەی ئەمڕۆ دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا و کاری زیاتری بۆ دەکەن، هەر بۆ ئەو مەبەستەش سبەینێ لە شاری
سلێمانیسلێمانی دیدارێکی هاوشێوە بەڕێوەدەچێت.
دیدارەکەی هەولێر بە بەشداریی 70 کۆمپانیا و وەبەرهێن لە هەردوولا بەڕێوەدەچێت و هەتا ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەوامیی دەبێت.
دوای دوو ڕۆژ مانەوەی لە بەغدا، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر و پێش بەشداریی کردنی لە دیداری بازرگانیی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی و کوردستان کۆبوونەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان کرد.
[1]
15-01-201915-01-2019