پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ بنەماڵەی محەمەد مەلا قادر
بۆ بنەماڵەی خەباتکاری ناسراو مامۆستا
محەمەد مەلا قادرمحەمەد مەلا قادر
کۆچی دوایيی خەباتکار و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەردوو کابینەی یەکەم و دووەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسيی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، خەمبار و دڵتەنگی کردم. بەوبۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و خزمان و سەرکردایەتی و هەموو ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و گەلی کوردستان دەکەم.
مامۆستا محەممەد مەلا قادر لە ڕۆژگارێکی زۆر سەختدا و دوو ساڵ دوای دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستی بە کاری سیاسی کردووە و یەکێک بووە لەوانەی گەنجانی دەشتی
هەولێرهەولێری بەرەو کوردایەتی و چالاکی و کردەوەی ڕۆشنبیرانە و ڕۆشنگەری هاندەدا. بەردەوام بە تێکەڵاوکردنی باوەڕی پتەوی ئایینی و ڕۆحی کوردایەتی، باوەڕی خەڵکی کوردستانی بە شۆڕش و ئامانجەکانی شۆڕشی کوردستان بەهێزتر و فراوانتر دەکرد.
مامۆستا محەممەد مەلا قادر دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ئاوارەیی و پێشمەرگایەتیدا نموونەیەکی خۆڕاگری بوو. دوای ڕاپەڕینی 1991 وەک وەزیر بەشداربوو لە کابینەی یەکەم و دووەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک یەکەمین و باڵاترین دامەزراوەی مەدەنی و یاسایيی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە کوردستان، ئەو شانازییەش شایانی خەباتی مامۆستا محەممەد مەلا قادر بوو.
ناوی مامۆستا محەممەد مەلا قادر لە مێژووی شۆڕشی کوردستان و پرۆسەی سیاسی و دیموکراسيی کوردستاندا بە زيندوويی دەمێنێتەوە. ڕۆحی مامۆستا شادبێت و سەبووری و دڵنەواییش بۆ هەمووتان لە خوای گەورە دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
15-01-201915-01-2019