بەلاغی کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و وەفدی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان 15-01-2019
لە درێژەی بەڕێوەچوونی هەوڵی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خێراترکردنی گفتوگۆکان لەسەر بەرنامەی کابینەی نۆیەم و پێکهاتەکەی، ڕۆژی 15ی1ی 2019، شاندێکی باڵای
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە
سلێمانیسلێمانی، لەگەڵ وەفدی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.
کۆبونەوەکە لە کەشێکی بەرپرسیارانە و بە گیانی کاری هاوبەش و پێکەوەیی لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تەواو و وەک، هەردوولا لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری چاکسازی بنەڕەتی و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی، بەڕێوەچوو.
هەردوولا، کۆکبوون لەسەر بوونی بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەکان و بۆ ئەو مەبەستەش بریاردراوە هەردوولا دوو لیژنە دروست بکەن، بۆ یەکخستنی ڕوانگەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر کارنامەی حکومەت و لیژنەیەک بۆ دانانی پێوەرەکانی چۆنیەتی بەشداریکردن لە حکومەت.
هەردوولا جەختیان کردەوە لەوەی، دەبێت پەلە بکرێت و چیدی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت و ڕێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەران دوا نەخرێت.
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان
پارتی دیموکراتی کوردستان
15-01-201915-01-2019