هەڵگورد نوری عەزیز
هەڵگورد نوری عەزیز، ناسراوی بە هەڵگوردی نوری عەزە باوەلێ.
لە ساڵی1984 هاتۆتە دنیاوە. لەتەمەنی هەرزەکاریدا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە. خاوەنی سێ مندڵە، دووکوڕ وکچێک!
شارەزا لەبواری رووەکناسی و دەرمانی کوردەواری و (شێلانی جەستە)، چەندین بڕوانامەی بەدەستهێناوە لەوبوارانەدا.
بەرپرس و لێپرسراوی گروپی شاخەوانی بلکیانی
پێنجوێنپێنجوێن بووە، جیاواز لەوەی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان بووە، لەهەمان کاتدا ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەیی ملەکەوەش بووە.
وەکو پیشەش لە بەڕێوبەرایەتی بنکەی پۆلیس پێنجوێن دەوامی دەکرد.
لە کۆتایی 2017وسەرەتای2018دا دەردەکەوێت شێرپەنجەی سەروجگەری هەیە!
لە کۆتاییەکانی مانگی 7دا 2018 سەردانی پایتەختی ئێران دەکا بەمەبەستی چارەسەری.
بەڵام دکتۆررەکان پێیانوایە درەنگە و سەرەڕای چارەسەری، بەڵام تاڕادەیەک کەم ئومێد دەبن پێی.
لەپاشان گەڕانەوە و دوایی ماوەیەک لەململانێ لەگەڵ نەخۆشیەکەیدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (01-13-2019) بۆ ئەبەد چاوی لێکدەنێت.
[1]