پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەکرەمی ساڵحی رەشە
بەڕێزان خانەوادە ونووسەر و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو کاک ئەکرەمی ساڵحی رەشە
بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەرو مێژوونووس کاک ئەکرەمی ساڵحی رەشە-مان بیست، بەم بۆنە غەمناکەوە، پرسەی خۆمان ئاڕاستەی هەموولایەکتان دەکەین و بەشداری غەم وپەژارەتانین.
خوالێخۆشبوو کاک ئەکرەم، نووسەرێکی بەتوانا و مێژوونوسێکی لێهاتوو بوو، لەڕێی بابەت و بڵاوکراوەکانی سودێکی باشی بە خوێنەران و سێکتەری مێژوو لە کتێبخانەی کوردیدا گەیاندووە، بۆیە هەمیشە لە یادمان دەبێت و لە دڵی خەڵکی شارە حەیاتەکەمان،
سلێمانیسلێمانی، بە زیندویی دەمێنێتەوە.
لەپەروەردگاری مەزنمان داوایە، گیانی پاکی کاک ئەکرەم بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبوری ودڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
25-01-201925-01-2019