مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی سەرجەم کوردان...
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز (
میر تەحسین بەگمیر تەحسین بەگ)، میری کوردانی ئێزیدی-مان لە جیهان پێگەیشت، کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییی کرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسه و سەرەخۆشی لە کوردانی ئێزیدیو کەسوکارو بنەماڵەی میری ئێزیدیان دەکەین، هاوبەشی خەمو پەژارەی هەموولایەکین.
میری تەحسین بەگ، وەک میری ئێزیدیان رۆڵی گەورەی هەبووە لە پرسە نیشتمانیو کۆمەڵایەتیەکان، چەترێکی گەورەی پێکەوەژیانو ئاشتی بووە بۆ ئێزیدیانو هەموو پێکهاتەکان.
رۆحی شادبێتو ئومێدەوارین ئەوە دواناخۆشی کەسوکارو بنەماڵەکەیان بێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
28-01-201928-01-2019
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!