بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شهدائنا في حرب ضد الدولة الاسلامية - داعش، الطبعة ١
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 29-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅29 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,947) پەڕتووک||
📅 28-05-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزەکانی رژیم لە ناوچەی سنووری “ئەلەند” لە شاری خۆی ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەئەنجامی ئەم ڕووداوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “مۆحسین دەروێش زادە” و “ئیبراهیم جوردیزج” خەڵکی گوندی “کەرکووش“ی سەر بە شاری خۆی کرانە ئامانج و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا. هەر لەم پێوەندەدا، رۆژی پێنجشەممە هێزەکانی ئینتزامیی ئۆستانی لوڕستان لە جادە
📅 27-05-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی داگیرکەری تورکیا، تا ئەمڕۆ 128 کەس لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئێستادا 17 بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی “عەلی عارفی، فەخرەدین دەروێش پوور، مەنسوور مامەند رەش، رەسووڵ بارووت، رەشید ناسرزادە، حامید سۆفی ئەمیرئاباد، نادر زیایی فەڕ، شەفیع فەقی زادە، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی، کوروش عەزیزی، تەیب بامروەت، مەغدید محەممەدزادە، یوسف ئەحمەدی،
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
📊 بابەت 373,900 | وێنە 58,910 | پەڕتووک PDF 10,947 | فایلی پەیوەندیدار 42,184 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,531 |
📖 چارەکە سەدەیەک لە داستانی شەڕی سوەیلەمیش- ئەو ڕاستیە نەزانراوانە | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

چارەکە سەدەیەک لە داستانی شەڕی سوەیلەمیش- ئەو ڕاستیە نەزانراوانە


نوسینی سوهەیل الزهاوی
وەرگێرانی بۆ کوردی: ئاسۆ بیارەیی
سویلەمێش گوندێکی بچوکی، لەسەر تەپۆڵکەیەکی چکۆلە لە شارەرزوور ڕوو نیشتوە و چەند میلێک لە شاری سەید سادق، کە سەر بەشاری سلێمانیە، دوورە. رووبەری گوندەکە تەنها جێگەی چواردە ماڵ پتر نابێتەوە و جێگەیەکی ستراتیژی هەیە و لە هەموو لایەک دەروانیت بە سەر دەشتی بەرینی شارەزووردا. ئەم گوندە یەکەم جار بە خوێنی بێگەردی شیوعیەکان ناوی لە مێژوو تۆمار کرا.
لە 25ی ئەیلولی ساڵی داهاتوو، چارەکە سەدەیەک بەسەر ئەو داستانەدا تێ دەپەڕێ، داستانێک کە پڕە لە بەڵگەو وانەی مێژوویی و ڕووداوی پەرەی کتێبەکانی ساڵانی ڕابردوو.
شەری سویلەمێش بەیەکێک لەشەرە بەرەییەکانی ساڵی 1983 دەژمێردرێ کە لەنیوان هێزەکانی بەتالیۆنی نۆی حزبی شیوعی عێراق/ سلێمانی و هێزەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەغدا، ڕووی دا. لەم باسەدا هەوڵ دەدەم تیشک بخەمە سەر هەندێ وێنەی دلێری و نەبەردی دەگمەنی پێشمەرگە شیوعیەکان کە هێشتا پەی پێ نەبراوە نەزانراوە، ئەو پێشمەرگانە کە گیانیان کردە قوربانی بەرژوەندییەکانی گەل و نیشتمان. هەوڵ دەدەم بە شیوەیەکی بابەتیانە ڕاستیەکانی ئەو شەرە مێژوویەتان بخەمە بەردەست، ئەوەش وەک شایەتێک و سەرکردەیەکی شیوعی لەو ناوچەیەدا.
لەشەوی 24 لە سەر 25ی ئەیلولی سالێ 1983 هێزەکانی بەتالیۆنی نۆی حزبی شیوعی/مەڵبەندی سلێمانی، بەسەرکردایەتی مەحمود دیکتارۆف(نەک سماعیل وەک نووسەر نووسیویەتی)، لە گوندی سویلەمیش بوون. مەفرەزەیەکی تری مەڵبەندی سلێمانی و کەرکوک(حشع) لە گوندی ئەحمەد ئاواوە بەرەو شارەزوور، هەر ئەو شەوە دەگەنە گوندی سویلەمیش، دوو پێشمەرگەی پارتیشیان لەگەڵ دەبێ. شەهید یاسین و جەلال نەرێنیش لەو مەفرەزەیە دەبن.
هاوڕێ مەحمود دیکتارۆف کە فەرماندەی فەوجی نۆ بوو بەم شێوەیە باسی ئەو داستانەی گێرایەوە:-
لە گەڵ کازیوەی بەیاندا، پێشمەرگەی دیدەوان، ئاگاداری کردین کە بارودۆخەکە ئاسایی نیە و هێزێکی زۆری ڕژیم، بە یارمەتی سەدەها جاش و و خۆفرۆش، وەک ڕانە ئاژەڵی بەلسە، بەرەو سویلەمێش ملی ڕێگەیان گرتووەتە بەر. بە پەلە بریاری بەرگری درا، بەو شێوەیە کە زەبرێکی کوشندە و لە ناکاو لە هێزەکانی دوژمن بدرێ، بە تایبەتی کاتێک هێزەکە نیزک گوندەکە دەبێتەوە و دەکەوێتە ژیر قەرەوڵی پێشمەرگەکان. ئەوەش بۆ ئەوەی گەورەترین زیان بە هێزەکە بگەێنرێ. سەنگەر لێدرا و ئیدی چاوەڕوانی هێرش بووین.
کە کاژێری هەشتی بەیانی، کاتێک هێزەکەی دوژمن، نیزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە بویەوە، بارانی گوللەیان بەسەردا باری و دەها سەرباز و جاش و سیخور لە گۆڕەپانی شەڕەکەدا کەوتن و زۆربەشیان هەڵدەهاتن، لەناو جاشەکاندا. کوشتنی جاشی مەفرزە خاسە، ناسراو بە عوسمانی عەلی چەتوون بوو کە دۆستێکی دێرینی سەددام حسێن بوو. ئەو زەبرە بۆ داگیرکەران چاوەروان نەکراو بوو و بووەی هۆی بەرزبوونەوەی وورەی پێشمەرگە و لاوازی هێزەکەی دوژمن.
لەو زەبرە کوشندەیەدا، دوژمن ئیدی دەستکرد بە بەکارهێنانی چەکی قورستر و هێنانی تانک و سەربازی زیاترو خۆ ئامادەکردن بۆ هێرشی نوێ و گەماڕۆدانی سویلەمێش، لە سێ قۆڵەوە، جگە ئەو ڕێگەیەی کە دەچووە ناو گوندی (تەپەکەل)ەوە. ئامانجی سوپای دوژمن ئەوە بوو کە گەماڕۆی تەواوی گوندەکە بکا و یارمەتی پێشمەرگە ببڕێ و کاتێک چەک و تەقەمەنییان نەما، هەموویان بکوژێ. دوژمن بۆ ئەو کارەش، فرۆکەی کۆپتەری بەکارهێنا. بە دۆشکا و موشەک فرۆکەکان کەوتنە ئاگر بارانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام ئەو بۆردومانە، هیچ لەوەری پێشمەرگەکانی کەم نەکردەوە و بگرە زیاتر ئامیزیان بەزەویدا، بۆ بەرگری دەکرد. دوژمن تا نیزیک نیوەڕۆ چەند هێرشێکی کرد، بەلام هەموو جارێ کۆمەڵێک لاشەی لێ بەجێ دەماو دەشکا.
بۆ ئەوەی ئەو نەخشەی گلاوی دوژمن هەلوەشێنرێتەوە، سەرکردایەتی مەڵەبەندی حزبی شیوعی(سلێمانی و کەرکوک) کە لە گوندی تەپەکەل بوو، بەرەیەکی نوێی کردەو و شەریش لەوێ دەستی پێکرد. لەکاتێکدا هاوڕێ نەسرەدین دەست دەکا بە تەقەکردن لە کۆپتەرەکان، عوسمانی قالەی منەوەر(کە ئەوسا حسک دەبێ) و هێزێکی پارتی، دەست دەکەنە جنێودان، کە بۆچی حزبی شیوعی دەیانەوێ بەرەیەکی دی بکەنەوە و ئاشکرایان بکەن. هەلوێستی هێزی ئەو دوو حزبە هێندەی دی پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی دژی هێزەکەی دوژمن تورەتر دەکا.
هاوڕێ رۆبیتەن لە فەوجی 15 قەرەداغ، ئاربیچیەک دەنێ بەیەکێک لە کۆپتەرەکانەوە و دەیپێکێ و دوکەڵێک بە شوێن خۆیدا ڕادەکێشی، کۆپتەرەکانی دیش بەرەو ئاسماندا بەرز دەبنەوە و لە ئاسمانی شەرەکە هەڵدێن. دوای کاژیرێکی دی دیسان کۆپتەرەکان بەرەو ئاسمانی سویلەمیش و تەپەکەل دەفرنەوە و ئەمجارە، چەند سەر مەڕێکی ئاوایی و کچکۆڵەیەک بریندار دەکەن. ئەوەش لەبەر ئەوەی شارەزوو تەختە، کۆپتەر کاریگەری خۆی هەیە.
پاش نیوەڕیە و هەنووز شەڕ لە دوو قۆلەوە درێژەی هەیە، لە ئاسمانی تەپەکەل و لە بناری تەپەکەی سویلەمێش. هاوڕێ شەهید یاسین و شەهید یوسف، پتر لە شەست گوللە ئاربیجی دەنێن بە تانکەکانی دوژمنەوە، تا ڕێگەی نیزکبوونەوەی گوندەکەیان لێ بگرن. پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی دەها هێرشی دی دەشکینن. کاتژمێر سێی پاش نیوەرۆیە و شوێنەکەی شەهید یاسین ئاشکرا دەبێ و بەهۆی بۆردومانەوە، گوللەی ناو مەخزنەکانی پێیدا دەتەقێنەوە و شەهید دەبێ، هاوڕێ جەلالیش بریندار دەبێ. لە کۆتایی کاژێرەکاندا، مەفرەزەیەکی حسکیش بەشداری دەکا، (بەپێی ئەو هاوڕییانی بە منیان ووت: نە پارتی نە حسک بەشداری ئەو شەرەیان نەکردوە و بەپێچەوانە، هەڵهاتنی ئەوان، بووەتە هۆی، تێکدانی تەرازووی شەرەکە. ئاسۆ بیارەیی).
من خۆم وەک شایەت حالێک، بە چاوی خۆم قارەمانیەتی ئەو پێشمەرگانەم بینی کە چ بەرگریەکیان دەکرد. لەگەڵ ئەو هەموو وێرانکاری و سووتاندنەی کە تووشی گوندەکە هاتبوو. دوای کەمێکی دی بریاری کشانەوە درا. ئەو بریارە وەرگیرا بۆ ئەوەی نەبا فیشکەی پێشمەرگەکان نەمێنێ و زیانەکان لەوە پتر بن.
جاشەکان دڵنیابوون کە پێشمەرگەکان کشاونەتەوە، ئەوسا کۆمەڵێک جاش، سەرکەوتنە ناو گوندەکە. هێشتا هەندێ پێشمەرگەی حزب لە ناو گوندەکە مابوون، کە جاشەکانیان بەجلی کوردییەوە بینی بوو، پێیان وابوو ئەوانە پێشمەرگەی لایەنەکانی دین و تەقەیان نەکردبوو. ئەو لێی گوڕینەی وای کردبوو کە جاشەکان، چوار پێشمەرگەی قارەمان بەدیل بگرن. یوسف عەرەب(کازم روار)، غەمبار(موحەمەد عەلی فەرج، ئاراس ئەکرەم(ساماڵ) و شیخ جەلال نەرێنی بە برینداری.
لە کاتی بردنی ئەو دیلانە، شیخ هاوڕێ جەلال هاوار لە جاشەکان دەکا ئیوە خائینن و وڵاتفرۆشن و تفیان لێ دەکا. جاشەکان بەرگەی جنیوەکانی ناگرن و گوللەبارانی دەکەن و لە گردێکی پاڵ (سویلەمێش)دا لاشەکەی فرێدەدەن. سێ دیلکەی دیش لەلایەن سخوری تایبەتی رژیم ڕەشەی سالحە، کە براکەی لە کەمینی بەتالیۆنی حەوتی هەورامان دەکوژرێ، لە تۆڵەی براکە جاشەکەی، ئەو ئەو سێ پێشمەرگەیە بەدیلی دەکوژێ.
هێشتا ئیمە لەوێن و گوندەکەش لە ئاگر و دوکەڵدا وونە و دواتر تەرمی هەردوو شەهیدە قارەمانەکە دەبەین بۆ گوندی تەپەکەل.
وانەکانی ئەم شەڕە و هۆکارەکانی بەشداری لەم شەڕەدا:-
ئەم شەڕە جەنگێکی سەپاو نەبوو، کلیل و دەستپێشخەریەکەی(موبادەرە) بەدەست پێشمەرگەکانی فەوجی نۆ بوو، دەیانتوانی گەورەترین زەبر لە هێزی دوژمن بدەن و بکشێنەوە، بەڵام هاوڕێی کۆچکردو مەحمود دیکتارۆف(نەک ئیسماعیل دیکتاترۆف بەبپیی نووسەر) ئەو سەرە ڕۆییانەی کرد:--
- هاوڕێ مەحمود دیکتارۆف پیی وابوو، ئامانجەکە ئاسانە و دەتوانرێ زەبرێکی گەورە لە هێزەکەی دوژمن بدرێ، ئەوەش ڕوی دا.
- سەرکردایەتی مەڵەبەندی سلێمانی و کەرکوکی حزب کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی باشی لەژێر دەستدا بوو لە نیزیک و مەیدانی شەرەکە بوو، فەرماندەی فەوجی نۆش سەرپەرشتی دەکرد و هیچ درێغیشی نەکرد لە بەکارهێنانی دژی دوژمن.
- بوونی ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگەی حزبی شیوعی و (جود) لە گوندەکانی دی، دەکرا بەرەی دی بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر شەڕگەی گوندی سویلەمێش بکرێ.

کشانەوەی لە شەڕەکە:-
کشانەوە لەبەرەی شەری وای دەستەو یەخەدا، یەکێکە لە هونەرەکانی جەنگ کەدەبێ بەووردی خوێندنەوەی بۆ بکرێ و بریارێکی تەندروستی بۆ بدرێ، بەتایبەتی ئەگەر هێزەکەی بەرامبەر لەروی تفاقی جەنگییەوە بالاتر بێ، بۆ ئەوەی بە کەمترین زیان ئەو کشانەوەیە بکرێ.
لەشەرەکەدا تەنها تیشک خرابووە سەر بەرگری کردن و لایەنی کشانەوەی و هێڵی. یارمەتی نەخشەی بۆ نەکێشرابوو. کە بریاری کشانەوەش درا، لە دوا کاتژمێرەکانی شەر بوو، نەک لەو کاتەدا کە پێشمەرگە بالا دەست و سەرکەوتووبوو. نەبوونی هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی دیدا و حسک بەنموونە، ئەگەر کشانەوەکە بە شێوەیەکی رێکخراو بوایە، ئەو زیانانە بەو شێوەیە نەبوو

دەرهاویشتە و ئەنجام
حزبمان و لایەنەکانی دی لەنێوان ساڵانی 1980-1982 هەندێ شەڕیان لە شوێنی سارا و ڕووت کرد، کە تووشی گەورەترین زیان بوون، جارێ وا هەبوو هەموو پێشمەرگەکان تیاچوون و شەهید بوون. ئەوەش لەبەر لاوازی ئەزمونی شەڕی پارتیزانی و ترسی پێشمەرگە کە هێزی دوژمن گوندەکان وێران بکا. لەدەرەوەی گوندەکانیش کە رووتەنی بوو هێزەکانی حکومەت بالا دەست بوو.
شەڕی سویلەمێش، شەڕێکی چۆنایەتی بوو لە هونەری شەڕی پارتیزانی، کە سەلماندی پێشمەرگە، سەرباری کەمی ژمارەیان و باڵایی دوژمن، بەڵام دەتوانن، بەرگری بکەن و سەریش بکەون.

ئەو داستانە نموونەیەکی ئازایەتی و گیانفیدایی و پاڵەوانی پێشمەرگەی سەلماند و شایەنی بەرزنرخاندنە، چونکە بە ژمارەیەکی کەمێ پێشمەرگە، لە ڕووبەرێکی بچوکدا، توانرا بەرەنگاری سوپایەکی گەورەی پڕ چەک و سەدان سەرباز و سیخور و جاش بگیرێ، کە خاوەنی تانک و فڕۆکە یە. گوندییەکانیش هەستی ئارامییان دەکرد دوای ئەوە شەڕە و ئازایەتی پێشمەرگەیان بە چاوی خۆیان دی.

تێبینی و ناوەکان
• هاوڕێ نەسرەدین عابدو فەرماندە سەربازییەکانی حزب لە گوندی تەپەکەل بوون و سەرپەرشتی شەرەکەیان دەکرد. هەروەها هاوڕی کەمال(سهیل زهاوي) و عوسمانی قالەی منەوەر لە کادیرەکانی حسک، کە لەسەرەتاوەی دژی کردنەوەی بەرەیەکی شەڕ بوو لە تەپەکەل، بەلام دوای سەرزەنشتی هاوڕیان و توورەیی هاوڕێ نەسرەدین و هەندێ لە پێشمەرگەکانی حسک، لە هەلوێستەکی پەژیوان بووەوە.
• شەهید یاسین(فەرماندە) ئازا بوو و لە هەموو شەرەکاندا بەشدار بوو، هەمیشە لە هەڵمەت بردندا بوو و زۆر جار بە پێوە شەری دەکرد، هەندێ جارێ هاوڕێ نەسرەدین گالتەی دەکردو دەیوت: ووریابە موختارکوژێک نەتکوژێ. بەلام ئەو دەیوت من تەحەدای مردن دەکەم و مردن لەبەرم هەڵدێ. بەڵێ شەهید یاسین لەگەڵ خەزانی گەلاکانی پایزی 1983 وەری، بەڵام ناوی نەمرەو وەک خۆی دەیوت من بە موشەک دەمرم نەک گوللە. هەرواش بوو، مووشەکی تانکێ شەهیدی کرد.
• شەهید جەلال: فەرماندەی مەفرەزەبوو، خەڵکی گوندی(نەرینەیی) ناوچەی شارباژیر بوو. لەساڵی 1982 لە سلێمانی دەژیا و سەرپەرشتی هەندێ رێکخستنی نهێنی دەکرد و پێوەندی بەهاوڕێ (شیخ ڕەسوڵ)ەوە هەبوو.
• زانیاریانەمان دەربارەی دیلکردنی هاوڕێ جەلال لە سەرچاوەی تایبەتی خۆمانەوە وەرگرت و ژنێکی خەڵکی سویلەمێش کە کاتی شەرەکەدا لە گوندەکە دەرنەچووبوو، زانیاری ئەوەی داینێ کە شیخ جەلال بەدیل گیراوە و شوێنی شەهیدکردنەکەشی پێڕاگەیاندین.
• لەدوای گوللە بارانکردنی ئەو سێ شەهیدە(یوسف عەرەب، غەمبار و ساماڵ)، لەو شوێنەی گوللەباران کردنەکە کرابوونە ژێرخاکەوە. بەلام دوایی تەرمەکانیان لەلایەن کەسێتی ناسراوی سلێمانی(عەلی بۆسکانی) بۆ گۆڕستانی شەهیدانی سلێمانی گواسترایەوە
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئاسۆ بیارەیی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی کوردستان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەیدسادق (شارەزوور)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی: 🇸🇦 عەرەبی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 4 2019 8:36AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 4 2019 9:00AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 4 2019 9:00AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 941 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.134 KB Feb 4 2019 8:37AMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

چارەکە سەدەیەک لە داستانی شەڕی سوەیلەمیش- ئەو ڕاستیە نەزانراوانە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حزبی شیوعی عێڕاقی
2.👁️حزبی شیوعی کوردستان
3.👁️کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراق
🏰 شوێنەکان
1.👁️سۆیلەمیش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاسۆ بیارەیی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574