1 ڕۆژی یەکشەممە 10ی شوبات سێیەم چالاکی خلیسکانێی سەر بەفر بۆ گرووپە گەشتیارییەکان لەچیای کۆڕەک ئەنجام دەدرێت، لەهەمانکاتدا دیدار لەگەڵ 30 کۆمپانیای عێراقی ئەنجام دەدرێت. چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشتیاری
سۆرانسۆران و بنکەی گەشتیاری
ڕواندزڕواندز بەسپۆنسەری کۆڕەکی گەشتیاری ئەنجام دەدرێت.
2 بەڕێوەبەری گشتی
گەرمیانگەرمیان لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزار سەرپەرشتی شاندێکی گەشتوگوزاری هەرێم دەکات بۆ بەشداریکردن لە پێشانگەیەکی گەشتیاری لە وڵاتی ئێران لە شاری تاران، کە لە ڕۆژی سێشەمە 12ی شوبات پێشانگەکە دەکرێتەوە.
3 شاندێک لە بەڕێوەبەرانی گەشتوگوزاری هەرێم لە پێشانگەیەکی گەشتیاری لە 16ی شوبات لە شاری بەغدا بەشداردەبێت.
4 بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری
سلێمانیسلێمانی کۆڕبەندێک بۆ ژمارەیەک کۆمپانیای عێراقی لە 21 شوبات لە شاری سلێمانی سازدەکات.
5 لە 17 تاوەکو 20ی ئازار گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ گەشتوگوزار بە بەشداریی سەدان کۆمپانیا لە چەندین وڵاتی جیهانەوە لە شاری
هەولێرهەولێر بەڕێوەدەچێت.
6 شاندێکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە 24ی ئازار بەشداریی پێشانگەیەکی گەشتیاری لە شاری بەغدا دەکات.
جگە لەمانە لە
02-02-201902-02-2019 فیستیڤاڵی بەفر لە دەڤەری باڵەکایەتی بە بەشداریی کۆمەڵێک یاریزانی بیانی بەڕێوەچوو.
دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان
09-02-201909-02-2019