سەرکەوت جەمال محەمەد (لە زاری خۆیانەوە) لە دایک بووی ساڵی 1992ی شاری سلێمانی، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
دەرچووی بەشی (ماتماتیک و کۆمپیوتەر)ی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانیم، بە پلەی زۆرباش لە ساڵی 2009-2010 بۆ 2013-2014.
لە ساڵی 2015 لە هەمان زانکۆ وەک موعید دامەزراوم، درێژەم داوە بە کاری ئیداری و زانکۆی و وانەوتنەوە و چالاکی خوێندکاران، بەشدار بووم لە کاری ژینگەپارێزی زانکۆدا.
خاوەنی چەناڵێکی یوتیوبم کە چەندین ڤیدیۆی فێرکاریم تێدا بڵاو کردوەتەوە بە زمانی کوردی.
لە بواری نوسیندا خاوەنی هەر یەکە لە کتێبی :
1.#ئاسانترین ڕێگا بۆ فێربوونی بەرنامەی ئەکسس#.(PDF).
2.#ئۆراکڵ# 10(PDF).
دوو نامیلکەی..
1.(زمانیHTML)
PDF)(computer Network).2)
کۆتا بەرهەمی نوسینم جیاواز لە پسپۆڕیەکانی تر بەناوی (#ڕێبازی لێکۆڵینەوەی دەرونزانی و پەروەردەیی#) لە ساڵی 2020، تایبەت بە بواری توێژینەوە بەشێوازی ئەلیکترۆنی بڵاوکردووەتەوە.
لە ساڵی 2020 وەرگیراوم لە هەمان زانکۆ بۆ خوێندنی ماستەر لە بواری ڕێگاکانی وانەوتنەوەی زانستی کۆمپیتەر.
بە هیوام لە داهاتوودا زیاتر خزمەت بە بوارەکەم بکەم و بیرۆکەکانم جێ بەجێ بکەم بۆ زیاتر خزمەتی فێرخوازانی نیشتمانەکەم. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/sarkawt.jamal.35=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: سەرکەوت جمال محەمەد=KTML_Link_Facebook_End=