29-05-2019 - تورک لە باشوور بۆردوومان دەکات و لە ڕۆژاواش زەیتوونەکانمان دەسووتێنێت
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پەرتاخ-ی دێرسم پۆلیسی دەوڵەتی تورک 4 کەسی دەستگیر کرد. لە لایەکی دیکەوە لە ناوچەی قەرەیازیی سەر بە شاری ئەرزرۆم کەسێک زیندانی کرا.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دارستانی گوندەکانی نژمار و بێکەڕەی شاری
مەریوانمەریوان، ئاگریان تێبەردرا و خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی ئەو دوو گوندە، گەیاند.
[5]
باشووری کوردستان
- لە کاژێر 09:15ی ئەمڕۆوە فڕوکەکانی تورکیا سێجار چیای کورەژاریان بۆردوومان کرد، کە بەسەر شارۆچکەی
شیلادزێشیلادزێ دەڕوانێت.
[1]
بۆردوومان لە شیلادزێ
- ژمارەیەک بەرپرس و ئەندامی
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە سنوری پارێزگای
هەولێرهەولێر دەستیان لەکارکێشایەوە.
[1]
-
فەرەیدون عەبدولقادرفەرەیدون عەبدولقادر لەبارەی پۆستی پارێزگاری
کەرکوککەرکوک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. (بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
[3]
- ڕێکخەری گشتی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی دەکات.
[3]
- لقی
سۆرانسۆرانی یەکێتی لاوانی کوردستان، ئیدانەی هێرش و بۆردوومانی سوپای تورک دەکات بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان، داوا لە حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی هەرێم کوردستان دەکات چیتر لەئاست شەهیدکردنی لاوی کورد و داگیرکردنی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن.
[4]
- بۆسێیەم جار ئاڵوگۆڕی زیندانیان لە نێوان حکومەتی هەرێم و ئێران ئەنجامدرا و ئەمڕۆ 25 زیندانی دیکە لە کۆمەڵگەی گومرگی
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران لە نێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕکران لەو ژمارەیەش تەنها پێنج زیندانییان لەلایەن ئێرانەوە دراونەتەوە بە هەرێم.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- مینێکی چێندراو لە نزیک گۆڕەپانی ئەشکا لە
قامیشلۆقامیشلۆ تەقییەوە. بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینەوە زیان بەو ئۆتۆمبێلانە گەیشت، کە لە نزیک شوێنی تەقینەوەکەدا ڕاوەستابوون.
[2]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی ئاگریان لە باخە زەیتونەکانی دەورووبەری گوندی باسل لە ناوچەی شێراوای
عەفرینعەفرین بەرداوە. ئەو ئاگرەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە زەوی و باخە زەیتونەکانی گوندەکانی بەنە و عاقب-یشدا بڵاوبووەتەوە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- مۆرگن ئۆرتاگۆس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ تورکیا ڕووبەڕووی ئەنجامی زۆر ڕاستەقینە و زۆر نێگەتیڤ دەبێتەوه ئەگەر ئێس-400 وەربگرێت. لەوانە وەستاندنی ناردنی فڕۆکەی ئێف 35 بۆیان و ڕاگرتنی بەشداریان لە پرۆگرامی دروستکردنیدا، هەروەها بەهۆی یاساوە ڕووبەڕووی سزای ئابووری دەبنەوه.
[3]