01-06-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لەبناری هەڵگورد کێشە کەوتووەتە نێوان هەر سێ حیزبی (
حدکحدکا، حدک و
سازمانی خەباتسازمانی خەباتی کوردستانی ئێران) خەباتی سازمان دەڵێت: هەردوو دیموکراتەکە گەمارۆی پێشمەرگەکانی ئێمەیان داوە فەرماندەیەکی حدکاش دەڵێت: ئەوان بێ پرس هاتوون بارەگایان لە نزیک بارەگای ئێمە داناوە و ئێمەش داوای ڕۆیشتنیان دەکەین.
[3]
باشووری کوردستان
- لەسنوری ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان، لە دوو کاتی جیاوازدا، دوو ئاگری گەورە کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیان و قۆرەتوو، لەماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێردا کۆنترۆڵکرا، بەهۆیەوە نزیکەی 50 دۆنم دەغڵ و دانی جوتیاران سوتا و کارمەندێکی بەرگریی شارستانیش برینداربوو.
[2]
گەرمیان، زیاتر لە 50 دۆنم دەغڵودان سووتا
- ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی دارا لە ناوچەی حەفتەغاری سەر بە شارۆچکەی
داقوقداقوق کەوتەوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند، لە عەزاز لە نێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورک و عەشیرەتی لەجێل شەڕ روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی ئەو شەڕەوە 7 کەس لە هەر دوولا کوژراون.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان