Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
نوسینی عارف قوربانی
نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا چیرۆکی ژنێکی رزگاربووی پرۆسەی ئەنفالە کە مامان بووە و لە زیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بە بەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی ب
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، مامۆستا تاهیر تۆفیق تێدەپەڕێت. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20-10-2020 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر بە رێوڕەسمێک یادی کۆچی دوایی کرایە
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
دەریاچەی گڕکان ئامێزی نەمروود کە دەکەوێتە شارۆچکەی تاتڤانی سەر بە پارێزگای بەدلیس و لەڕووی رووبەرەوە یەکەمە لەسەر ئاستی تورکیا و دووەمە لەسەر ئاستی جیهان لەنێو هاوشێوەکانیدا.
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
نووسینی: بەکر شوانی
لەم کاتەدا لە چەندین وڵاتی جیهان شەڕ و ناکۆکی هەیە، بەڵام سەرۆک و گەورەی هیچ وڵاتێک بە دەم هەڕەشەی کوشتن و پاکتاوکردنی لایەنی بەرامبەر ناکات، وەک ئەوەی سەرۆکی تورکیا لەم ڕۆژانەدا
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
👫 کەسایەتییەکان
جگەرخوێن
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد عومەر عوسمان
✌️ شەهیدان
ڤیان تاهر نەجم
👫 کەسایەتییەکان
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
📖 30 ساڵ پێش ئێستا | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

30 ساڵ پێش ئێستا
تێڕۆڕکردنی دکتور عەبدولرەحمان قاسملو و فازیل رەسول و عەبدوڵڵا قادری ئازەر لە ڤیێنا
ڕێک لە 13 ی تەمووزی 1989 لە شەقامێکی پایەتەختی نەمسا [ ڤێنا ] لە باوەشی سوسیال دیموکراتەکانی هاوڕێی تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و نووسەر دکتور قاسملۆ و هاوڕێ یەکانی خەڵتانی خوێن دەکرێن بەبێ کەسی لەناودەبرێن و بریندار و بکوژانی ئەو تاوانه گەورەیەش ڕەوانەی وڵاتەکەی خۆیان، ئێران دەکرێنەوە .
دکتور قاسملۆ بە نووسین و بەکردەوەش دژی وڵاتانی سوسیالیستی و بەتایبەتی چیکیسلوڤاکیا بوو، کەچی بەدەیان دیدار لە پراگی جوان شیوعیەکان پاراستیان و بۆیان رێکدەخست و ڕەوانەی ئەو شوێنەیان دەکردەوە کە ئارەزووی بوو. بەشی زۆربەی سەفەرەکانی بۆ لای برادەرە سوسیال دیموکراتەکانی وەکو خۆی بوو لە فەرەنسا و سوید و ئەڵمانیا و ئوتریش دەبوو. لە دیدادێرێکیش هەر ئەوەم پێگوتووە و کەچی ئەو لە سیاسەتی بیروکراتی و تاکحیزبی وڵاتانی پێشووی بەناو سوسیالیستی رەخنەی دەگرت. دۆستایەتی لەگەڵ کاک عەزیز محەمەد گەلێک خوش بوو، بە قسەی کرد و لەگەڵ علی خاوەری و تێکۆشەر غەنی بلوریان دیداریان کرد. ژنەکەی هێلێن [نەسرین]دایکی دوو کچەکەی چاکدەزانێت لە وڵاتی سوسیالیستی مێردەکەی بە هیچ جۆر شەهید نەدەکرا و بگرە پارێزگاریشی لێدەکرا، بەڵام هاوڕێ یەکانی کە قاسملۆش ئەندامی سوسیالدیموکراتەکان بوو و حزبی دیموکراتیشی پەلکێشکرد بۆ ئەندامبوونی کەچی ژیانیان نەپاراست و بووە قوربانی کوردستان.
فازیل [مەلا مەحمود] رەسول پەناهەندەی نەمسا و هەتا سەرئێسقانی دژی یەکێتی سوڤیەت و حزبی شیوعی عیراق بوو ئەویش خەونی بە ماویزم دەبینی و گوایە ڕەوتی شۆڕشی ئیسلامی ئیرانی ڕەنگە کوردستان ڕزگاربکات ئەویش هەر لەماڵی ژنە نەمساوی یەکەی خەڵتانی خوێنکرا و هەتا هەنووکەش کەس باسی ئەو بەشداری یە ناکات بۆ ئەو لەو دانیشتنە بووە کە نە بە ئەڵمانی قسە دەکرا هەتا وەڕگێربیت نە قاسملۆ و ئازەر فارسی [ بەلەد نەبوون ] هەتا بۆیان بە کوردی بکات. فازیل تەنها لەبندەستی جەلال تاڵەبانی بوو و ئەرکەکانی یەکێتی نیشتمانی وەکو [ ئەندام نا ] وەکو کۆنە [جەلالی] و [ماوی]یەک بۆ تاڵەبانی ڕادەپەڕاند و [فوئاد]ی برای کە ئەویش له نەمسا بوو هاوڕێی نەوشیروان مستەفا بوو.
لە ئەوروپا ناوی [باپیر] دەبیتە پاش ناو بۆیە فازیل مەلا مەحمود بە (فازیل رەسول) ناوی دەرکرد و لەسەر بەرگی کتێبەکانیش هەر بەوناوە ناسراوە.
ئەوانەی دژی بیروباوەڕی مارکسی و دژی بیروباوەڕی شیوعیەتن قیژەیان دەچووە ئاسمان و دنیایان بەسەر یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتانی هاوپەیمانی سۆڤیەت دەروخاند ئەگەر بهاتبایە لە یەکێک لەو وڵاتانە ئەو سێ کوردە تێڕۆڕبکرابان.هاوخەبات و هاوبیرەکانی ئەو سێ کوردە دە قسەی ناخۆشیان بە سوسیالدیموکراتەکان و ئەو وڵاتانە هەڵنەڕشت و بە پێچەوانەوە یەکیتی نیستمانی و حزبی دیموکرات بوونە ئەندام.
پاش 30 ساڵیش ویژدانی ئەو سوسیالدیموکراتانە و ئەو هاوبیرانەی قاسملۆ وا نووستووە باسی ئەو ڕوداوە ناکەن.
یست ساڵ لەمەوبەر بە نووسین بڵاومکردەوە کە نهێنی ئەو دانیشتنانە جەلال تاڵەبانی زانیاری دەربارەی هەیە و هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو نهێنیانە ئاشکرابکات و ئەو ڕوداوە باسبکات کەچی [هەردوو بەرگی کتێبەکەی سەلاح رەشید] بڵاوبۆوە مامجەلال زیاترباسی کوشتنی شەرەفکەندی دەکات نەک شەهیدکردنی قاسملۆ و فازیل رەسول.
ئەوانەی زیندوون و بەشداریان دەکرد لە ئەلقەکانی سەرەتایی جەلالیزم و پاشان کە کۆمەڵەی مارکسی لینینی یان دامەزراند شایەدی ئەوە دەدەن کە فازیل مەلا مەحمود یەکێک بووە لەو قوتابیانەی لای جەلال تاڵەبانی و بەشداری دەکرد لەو کۆبونەوانە کە چۆن بتوانن شتەکی تر دامەزرێنن میژووی جەلالیزم پاکبکاتەوە یان راست بکاتەوە و گەنجەکان لەجیاتی بەرەوە شیوعیەت هەنگاو بنێن بچنە باوەشی ئەوان. ئەو کاتە مەلامستەفا بەرەو ئێران و ئیمپریالیزمی ئەمریکی و ئیسرائیل هەنگاوی دەنا و بیری شیوعیەت و سوسیالیستی و مارکسی لە عێراق بە گشتی و لە کوردستان تایبەتی لەناو گەنجەکان هەنگاوی خێرای گرتبووە پێش و گەلێک گەنجی ئەو سەردەمە بۆ خۆ رازیکردنیش بێت دەبوایە خۆی باوێتە باوەشی بلۆکی سوسیالیستی و یەکێتی سوڤیەت. مامجەلالیش لەو دیدارەی باس دەکات کە چۆن ئەوانە کە گەنجیش بوون هەڵیانبژاردبوو ببیتە سکرتێری کۆمەڵەی مارکسی لینینی بەڵام [خیری] بۆ بنوسرێ قەبوڵی نەکردووە و پاشانیش کە [ئارام ] شەهید دەبێت [نەوشیروان مستەفا] دەکاتە سکرتێری کۆمەڵە کە خودی خۆی لە بیرەوەری یەکانی باس دەکات باوەری بە مارکسی لینینی نەبووە و هەنوکەش قورئانێکی گەورە لەسەر سینگی لە گۆڕەکەی دانراوه. بابی هەژاران و زەحمەتکێشان هیندەی نووسیووە دژی شیوعیەکان و کوشتنی یان ئێرە داڕشتنەوەی ئەو مێژووە نی یە. بۆخۆشم گەلێک جار قەڵەم بەو میژووە داهێناوە.
ئێمەی شیوعیەکان ئەو کاتە دەمانزانی دروستبوونی کۆمەڵەی مارکسی لینینی دژی حزبی شیوعی بووە، بۆیە هەنوکە هەر ئەو کۆنە کۆمەڵەیانە ئەو حزبەیان لە چاڵ مردارکردوو بە ئاشکرا یەکێتی نیشتمانی سوسیال دیموکراتی کردە ڕێبازی خۆی هەمووان دەزانن پەیوەندی سوسیال دیموکرات و حزبە شیوعیەکان پەیوەندی ڕەش و سپی یە.
هەردوو سکرتێرەکانی دوایی کوشتنی [قاسملۆ و شەرەفکەندی] باسی ئەو ڕوداوە دڵتەزێنەیان کردووە بەڵام هەردووکیان درۆ دەکەن و هیچ ئاگایان لەو پەیوەندی و دانیشتنانەی دکتور قاسملۆ نەبووە و دکتور قاسملۆش بۆ [حەیاکی] و [هیجری] هیچ ئەرزش و ریزەکی نەبووە هەردووکیانی چاکدەناسی کە هی ئەو مەیدانە نین سیاسەت بکەن و حزبی دیموکرات بخەنە سەر شانیان بۆیە کەس حەسودی بەو میژووە نابات کە لە قوناغەکانی ئەو دوو بەڕێزەی کە ئەرکی سەڕشانی بەڕێوەبردنی حزبی قازی محەمەدیان وەئەستۆ بووە حزبیان دووچاری چ کردووە بەداخەوەش لە [کویە یا لە سلێمانی و هەولێر] تاران ناروخێ و لە سلێمانی مەرکەزی پاسداران و لەهەولێریش مەرکەزی بەناو قونسلی ئێران تەراتێن دەکەن و پەنجەشیان بریندار نابێت. جار جارە بۆ ئابرووبردنی ئەوانە لە [هۆڵی قازی محەمەد]یش بۆنە و چالاکی یەکانی ڕژێمی ئێرانی دەکرێت و کوری قازیش وەکو [کلاون] لەسەر شانۆ قاچاغچیەتی بە ئاڵای کوردستان دەکات و دەڵێ ئەو ئاڵایە دەداتە [نیچیروان بارزانی] گوایە ئاڵای کوردستانی لە سەفارەتی ئیران لەبۆن وەگیرکەوتووە ئەوکاتە لە بڕی خوینی باوکی وەریگرتبوو کە بۆ رژیمی شای ئیران کاری دەکرد. دایکیشی حەزی دەکرد ئەو تاقە کوڕەی کچیک بوایە وەکو کچەکانی تری نەک ناوی باوکی لەکەداربکات، لەگەڵ ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵەی خویندکارانی کورد لە ئەوڕوپا مەرکەزی پراگ چوینە خزمەتی هاوژینی قازی محەمەد و دەستەکانیم ماچکرد، کە شەهید قازی محەمەد لای من چەند گەورەوبەنرخ بوو.
میژووی کورد چەند بۆگەن و چەند قیزەوەنە کە هەندێک لەو کەسانە دەینووسنەوە کە بە ڕۆژی روناک درۆ تۆماردەکەن و پاشانیش دەیکەنە سەرچاوه. دولار چۆن قونی ئەوانە بادەدات کە ناتوانن خاوەن کەسایەتی خۆیان بن .
کورد تێکۆشەر و نووسەرێکی گەورەی لەدەستدا دکتور قاسملۆ جگە لەوەی گەلێک زمانی دەزانی لە نووسینیش دەستی باڵا بوو بۆ دوست پەیداکردن و دیبلوماسیەت خۆی گەیاندبووە سیاسەتمەدارانی نەمساوی و فەرەنسی و سویدی و ئەلمانی و ئیسپانی و ئینگلیزی و عارەبی. لەگەڵ ئەوەی لە بیروباوەڕ لێک جیاوازبووین من عەیار 24 شیوعی و ئەویش سوسیال دیموکرات نزیکەی بیستوپێنچ ساڵ لەمەوبەر کاتێک سەردانی [پاریس]م کرد لەگەڵ هاوڕێی خۆشەویستم [دلۆڤان] چوومە زیارەتی کۆڕەکەی و گڵکۆیەکیم ماچکرد. کاتێک دایکی زەمەند نەوەند ئەوکاتە دەیویست ببیتە ئەندامی حزبی دیموکرات گوایە باوکی کادیرەکی ئەو حزبە بوو دکتورقاسملوی قسە خۆش گوتی با ببیتە ئەندامی [حزبەکەی فەهد] واتە شیوعی، ئێمە بە ڕۆژ لە فەهد نابەینەوە جا شەوانە چۆن. زەمەند ی کچم لە 15 /5 /1989 لەدایک بوو زۆری کەیف هات کە لە دێرە شیعرەکی [تاریک ورون ]مامۆستا هێمنی شاعیر ئەو ناوەم وەرگرتووە دایکی زەمەند سەیری دەهات و باوەڕی نەدەکرد بۆ قاسملۆ چۆن فرمێسکم دەباراند و دەمگووت کورد کەسێکی بە توانای لەدەست دا. لە شیستا تریف بەشداری پرسەکەی بووم. ساڵی 1992 لە هەولێری خۆشەویست بوم کاتێک پرسەی شەرەفکەندی دانرا بەشداریم کرد.
دکتور [کەریم پیرۆتی] کە بوخۆی لە نەمسا دەژیت، ئەرکی گواستنەوەی دواڕۆژەکانی قاسملو و عەبدوڵڵا قادری لەسەرشان بووە جوان باسی دوارۆژەکانی ئەو دیدارانەی کردووە و قاسملۆ بە زیرەکی 500 مارکی ئەڵمانی پێداوە بۆی بگۆریتەوە بۆ شلینگ هەتا بەبێ ئەو لەگەڵ فازیل رەسول و عەبدوڵلای ئازەر قسەبکات لە کۆبونەوەکە باسی چی بکەن. بۆیە توندیش دژ بووە کە نهینیەکانی نەزانیووە ئەگەرچی ئەندامی حزب بووه. هەروەها مافناس حەسەن ئەیوب زاده کە بە گۆران ناسراوە ئەویش سەردەمێک لە نەمسا ژیاوە و کۆنیش ئەندامی حزبی دیموکرات بووە گەلێک بابەتی دەربارەی ئەو ڕوداوه نووسیووە و بەرپەچی کتێبەکانی [عەبدوڵلای حەیاکی] و [مستەفای هیجری] داوەتەوە و هەتا ناو و شوێنی ڕوداوەکەشی بۆیان ئاشکراکردووە. کە ئەوانە هەر نەیانزانیووە.
سێ نووسەری بێگانە
Peter Pilz... Carol Prunhuber... Helene Krulich
دەربارەی ئەو کارەساتە نووسینیان بڵاوکردۆتەوە و گەلێک دیکومانت و بەڵگەنامەش لە ژوورەکی حزبی دیموکرات فڕێ درابوو گوایە کەسیان وەگیرنەکەتبوو لە ئەڵمانیەوە بۆیان بکاتە کوردی، هیوادارم دەستێکی پاک ئەوانە بڵاوبکاتەوە و ڕوداوەکەش بووە 30 ساڵ تەمەن و مافی هەمووانە ئەو نهێنیانە بزانن کە نازانن.
هەردوو حزبی دیموکرات هەر دیکومەنت و نهینی و پەیوەندی کە هەتا هەنووکە بڵاونەکراوەتەوە تکایە بیخەنە بەرچاوی خوێندەواری کورد.
فازیل رەسول بەناوی [ئەنوەر] نامەی بۆ سەرکردەکانی چین ساڵی 1988 رەوانەکردووە و باسی کوردی بۆ کردوون و بە هیوابووە ماویەت کوردستانی بۆ ڕزگاربکات.
پێشوو لەگەڵ حزبی شیوعی قیادەی مەرکەزی کاری کردووە و پاشانیش لەگەڵ سەرانی ئیرانی پەیوەندی هەبووە و هاوڕێ یەکی خۆشەویستم لە تاران بینیویە و بە یارمەتی
فازیل رەسول لە ئێران دەرچووە بۆ دەروە واتە فازیل رەسول دەستی لە نوینەری پارتی و یەکێتی زیاتر ڕۆیشتووە.
فازیل دوو ژنی نەمساوی بەناوەکانی [سوزان] و [راناتا] هەبووە و لە ماڵی [راناتا] ئەو ڕوداوە ئەنجامدراوە و ئەو سێ کوردە بەستەزمانە کوژراون.
بە ڕێگای سەفارەتی عیراقی [ڕژێمی فاشی عێراقی ئەوکاته] لە ڤێنا تەرمەکەی فازیل مەلا مەحمود گەیندراوەتەوە سلێمانی، دیارە فازیل رەسول هیندە [مەمنووع] نەبووە لە لایەن ڕژێمی عیراقی دەنا [بڤە دەبوو] بۆ گەرانەوه. ئەوانەی باسی دینداری و شیعەیی و ئیسلامی و ڕیشداری فازیل رەسول دەکەن بەهەڵە چوون ئەوانەی فازیلیان دیووە هەر مروڤە کراوەکە بووە بەڵام وەکو کەسانی وەکو شاعیر ئەدۆنیس و ڕۆشەنبیرانی عارەبی و ئەحمەد بن بێلا و هەندێک لە فەلەستینەکان گوایە شۆڕشی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵات دەتوانی گۆڕانکاری لە بڕی بیری سوسیالیستی و مارکسی و چەپی و نەتەوەیی و شیوعی شوینی خۆی بکاتەوە.
ئەو خەونە بە هینانە دی دیکتاوریەتی [ولایەتی فەقی] لە ئێران، لە گۆڕنرا و کەسیش حەسودی بەو ئیرانە نابات کە لە سایەی ئیسلامی دەبیتە بەهەشتی مرۆڤایەتی.
ئەوانەی ئەو کارە تێرۆڕیەیان ئەنجامدا زبڵدانی مێژوو شوێنیانە و هەتا مرۆڤایەتیش هەبێت ئەوا بە ڕوو ڕەشی دەمێننەوە.
گەورەترین هەڵەی قاسملۆ لەو دانیشتنانە بەبێ ئاگاداری و پارێزگاری بووە و دەبوایە لە سمکۆی شکاک دەرسی وەربگرتبایە کە بەبێ نووێنەری و دادوەری ئەوڕوپی لەگەڵ ڕژێمی دوژمن دانەنیشێ. ئەگەر کاک سەلاح رەشید کە خودی خۆی لە ئەڵمانیا ژیاوە و دەزانی پاش 30 ساڵ نهێنیەکان دەبنە ئاشکرا، لە کاسێتەکانی جەلال تاڵەبانی دەربارەی ئەو باسە سەنسورکراوە داوادەکەم بڵاوی بکاتەوە بۆ ئەوەی بزانین ئەو کارە چۆن ڕێکخراوە.
ئەوەتا دیکومەنت دەرچووە کە سەفارەتی ئێرانی لە نەمسا لە ڕێگای فازیل رەسول شوقەیەکی بۆ ئەحمەد بن بیلا کریووە و لە دوا دانیشتن گوایە بە قاسملۆ وتراوە ئەویش بەشدارە کەچی بۆخۆی ئاشکرای کردووە دەلێ ئیرانیەکان رازی نەبوون ئەو بەشداری بکات.
کارەکی باشە ئەوانەی ژێر بەڕەکە بکەویتە سەرەوە.
روحتان شاد و یادتان زیندوو
فەهد گردەوانی شیمالی ئەفریقا تونس 2019/7/1
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Fahad Gardawan
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەهد گردەوانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی کوردستان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 2 2019 8:05AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2019 8:42PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2019 8:42PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 747 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.163 KB Jul 2 2019 8:06AMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
ناوی تەواوی (تاهیر تۆفیق ئاوڕەحمان حەمەد شێخانی)ە. نازناوی بنەماڵەکەی (شێخانی)یە.
لەساڵی 1922دا لەشاری کۆیە لەگەڕەکی (بەفری قەندی) هاتۆتەدنیاوه، لەباوەشی خێزانێکی هەژار چاوی کردۆتەو ەو خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووەو لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەمەوە لەو کاتەی کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە بەهرەی گۆانیبێژی لەلا تەقیوەتەوە و بووەتە سروودبێژێکی دەنگخۆش و مامۆستاکانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ.
کاک تایەر لەسەرەتای ژیانی هونەریدا کەوتووتەبەر کاریگەریی گۆرانیبێژە لێهاتووەکانی ئ
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
جگەرخوێن
لە ساڵی 1903 ز لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووه. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوه، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر هێندە دەردە نەداری و هەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەهێڵن و لەساڵی 1914 بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوه.
جگەرخوێن هەر لە منداڵییەوە زیرەکی و هۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووه، بۆیە بەهەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وە
جگەرخوێن
محەمەد عومەر عوسمان
محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی (1957) لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبوە.
خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردوە، لە ساڵی (1975) دەستی کردوە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.
محەمەد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی لە غوربەتا بڵاو کردۆتەوە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون و نازناوی (ژەنەڕاڵی پاییز) بۆخۆی هەڵیبژاردوە.
22-10-2019 شاعیری دیاری شاری سلێمانی (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە جەنەراڵی پا
محەمەد عومەر عوسمان
ڤیان تاهر نەجم
رۆژی 22-10-2016 پاش هێنانەوەی تەرمی مێردە شەهیدەکەی (هاکار فەتاح محەمەد) لە شەڕەکەی کەرکوک، بە فیشەکێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێناو سێ منداڵیان لەپاش جێما.
ڤیان تاهر نەجم
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
ئومێد کریم ساڵح ئومێد شێخ کریم لەبەرواری 08-07-1962 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانیە.
لەسەرەتای هەشتاکانەوە دەستی کردوە بەنوسین بەتایبەتی هۆنراوە.
لەزۆرکۆڕوکۆبونەوەی ئەدەبیانی شاری سلێمانی و ئێراقدا بەشداریمی کردوە لە گۆڤارو ڕۆژنامە کوردی وعەرەبیەکاندا نووسینی بڵاوکردۆتەوە.
لەهەندێک ڤیستڤاڵە ئێراقی و عەرەبیەکاندا بەشداریی کردوە بڕوانامەی بەدەستهیناوە وەک ڤیستڤاڵی ئەدەبی:
مربەدی عەرەبی، ڤیستڤاڵی جەواهری، ڤیستڤاڵی حبوبی، ڤیستاڤاڵی قەلەم ئەلحوری
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574