لێژنەی سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی #عێراق# یانەی #هەولێر#ی بە قورسی سزادا.
لە یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و نەجەف لە گەڕی 33ی خولی نایابی عێراقدا کە یارییەکە لە نێو یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەچوو و بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەهۆی ئەوەی هاندەرانی یانەی هەولێر هێرشیانکردووەتە سەر یاریزانانی یانەی نەجەف و چەند فوتافێکیان لە دژی ئەو یانەیە گوتووەتەوە لێژنەی سزادان یانەی هەولێری سزادا.
هەولێر تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگای خۆیدا ناتوانێت یاریبکات، یانەکە چوار یاری ماوە، دوو یاری لە نێو یاریگای خۆیدا بوو کە هەردوو یارییەکە بۆ یاریگایەکی دیکە گۆڕا، هەروەها دوو یاریشی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ماوە، ئەمە جگە لەوەی بە بڕی 10 ملیۆن دیناریش سزادران.
لێژنەی سزادان بە یانەی هەولێری ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئەم ڕووداوانە دووبارە ببێتەوە سزاکەیان قورستر دەبێت.
دوو یارییەکەی هەولێر هەر لە هەولێر ئەنجامدەدرێت، بەڵام بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەکە دەڵێت، هێشتا ناوی ئەو یاریگایەمان ئاشکرا نەکردووە کە دوو یارییەکەی یانەکەمانی تێدا بەڕێوەدەچێت.[1]