بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی
کوردستانکوردستان
بە سوپاسێکی زۆرەوە بۆ ئەو متمانە گەورەیەی کە بەڕێزتان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی
06-07-201906-07-2019 ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەکۆی دەنگ بەمنتان بەخشی تا یەکێک بم لە ئەندامانی تیمی پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی یەکێک لە پۆستە وەزارییەکان بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەو متمانە بەخشینەتان، بۆ من مایەی شانازییەکی گەورەیەو لای ئێمە زۆر جێگای بایەخ و ڕێزلێنانە.
لە ڕوانگەی هەستکردن بە لێپرسراویەتی بەرامبەر بە هەڤاڵەکانمان و کادیرو ڕێکخستنەکان لە سنووری جوگرافی پارێزگای هەولێر وامان بە باش زانی کە ئەو دەرفەتە بدەین بە یەکێک لە کادیرە پێشکەوتووەکانی شارەکەمان، کە بە دڵنیاییەوە تواناو لێهاتوویی جێگای متمانە پێکردنە لە ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکەی کە لەکابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا پێی دەسپێردرێت.
لەهەمان کاتدا هەموو لایەک لەوە دڵنیا دەکەینەوە کە وەک هەمیشە هاوکارو پشتیوان دەبین بۆ برای خۆشەویستم کاک
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی و تیمە وەزارییەکەمان لە کابینەی نوێی حکومەت.
هەڤاڵانیشم لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە بەندە وەک هەمیشە کادیری دڵسۆزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ڕێبازە پیرۆزەکەیەتی و لە هەر ئەرک و بەرپرسیاریەتییەک کە لە خزمەتی کوردایەتی و کوردستان و درێژەدان بێ بە ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان ئەوا وەک هەمیشە درێغی ناکەین و بەردەوام دەبین لە خزمەتکردن.
دەرباز کۆسرەت ڕەسوول