پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) شەهیدبوونی سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکەی و چوار گەریلای ڕاگەیاند.
کۆمیتەی پشتیوانیی لە خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە، شەهیدبوونی پێنج گەریلای ڕاگەیاند و پەیامی بۆ خانەوادەکانیان ناردووە کە یەکێک لەو شەهیدانەش سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکەیە.
کۆمیتەی پشتیوانیی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە ڕایگەیاندووە شەهیدەکان پێکهاتوون لە هەریەک لە سینانی سور(عەلی ئاکتاش)، سەرحەد ئەمانو ڤارتۆ (ئەمروڵا دورسون) ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، ناڤدار سنگەر (میکایل ئۆزدەمیر)، سەرحەد شەفەک (ڤەهیپ تەکین)، شیار فەرشین (جەلال ئۆزتورک)، کە لە ڕۆژی 21ی ئازار لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون.[1]