🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 245,302)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,786)
English (# 2,760)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 4,842)
هەورامی (# 61,825)
لەکی (# 17)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,154)
عربي (# 11,344)
فارسی (# 2,504)
Türkçe (# 1,617)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 279)
Deutsch (# 573)
Nederlands (# 127)
Svenska (# 57)
Español (# 34)
Italiano (# 38)
Pусский (# 768)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 کێشەکانی میدیا لە هەرێم.. ئاسەوار.. رێگە چارە
ناونیشانی پەڕتووک: کێشەکانی میدیا لە هەرێم.. ئاسەوار.. رێگە چارە
ناوی نووسەر: پ. ی. د. نەزاکەت حسێن حەمەسەعید
ساڵی چاپ: 2019
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
📕 کێشەکانی میدیا لە هەرێم.. ئاسەوار.. رێگە چارە
🌏 نەخشەی ئاراستەی لێژی پارێزگای هەڵەبجە
شوێن: هەڵەبجە
ناوی نەخشە: نەخشەی ئاراستەی لێژی پارێزگای هەڵەبجە
ناوی ئامادەکار: شاگوڵ خەلیل ساڵح
ساڵ: 2022
[1]
🌏 نەخشەی ئاراستەی لێژی پارێزگای هەڵەبجە
🌏 نەخشەی لێژی (SLOPE) هەڵەبجە
شوێن: هەڵەبجە
ناوی نەخشە: نەخشەی لێژی (SLOPE) هەڵەبجە
ناوی ئامادەکار: شاگوڵ خەلیل ساڵح
ساڵ: 2022
[1]
🌏 نەخشەی لێژی (SLOPE) هەڵەبجە
🌏 نەخشەی ئەسترۆنۆمی پارێزگای هەڵەبجە
شوێن: هەڵەبجە
ناوی نەخشە: نەخشەی ئەسترۆنۆمی پارێزگای هەڵەبجە
ناوی ئامادەکار: شاگوڵ خەلیل ساڵح
ساڵ: 2022
[1]
🌏 نەخشەی ئەسترۆنۆمی پارێزگای هەڵەبجە
🌏 نەخشەی هێڵی کنتوری پارێزگای هەڵەبجە
شوێن: هەڵەبجە
ناوی نەخشە: نەخشەی هێڵی کنتوری پارێزگای هەڵەبجە
ناوی ئامادەکار: شاگوڵ خەلیل ساڵح
ساڵ: 2022
[1]
🌏 نەخشەی هێڵی کنتوری پارێزگای هەڵەبجە
📜 هەر بە عەمدەن یاری من، بێ پەردە، قامەت دەردەخا
هەر بە عەمدەن یاری من، بێ پەردە، قامەت دەردەخا
مەحزی کیزبی موددەعای دەهری، قیامەت دەردەخا
سیڕڕی عیشق و دڵ بەخوێنبوونم بەسێ نۆشی، وەڵی
ئەشکی ئالوودەم لە ڕوودا بەس عەلامەت دەردەخا
تەرکی مەی بۆ من، ب
📜 هەر بە عەمدەن یاری من، بێ پەردە، قامەت دەردەخا
📖 تیکتۆک و هۆشیاری
تیکتۆک و هۆشیاری
سۆزیار بەختیار

جیهانگیری و دەرهاویشتە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی کاریگەریەکی تەواوی هەیە لەسەر تەواوی لە کۆمەڵگاکان، کۆمەڵگەی کوردی بەدەر نییە لەم کاریگەریە.
یەکێک لە دەرهاویشتەکانی،
📖 تیکتۆک و هۆشیاری
📖 ئەرێ شەڕی ئەمڕۆی میدیای کوردی، خزمەتی کێ دەکات؟
ئەرێ شەڕی ئەمڕۆی میدیای کوردی، خزمەتی کێ دەکات؟
بەهرە حەمەرەش

میدیای ئەمڕۆی کوردی/ باشووری کوردستان، پتر گوتاری پروپاگەندە و هەڵخەڵەتاندن لە رۆشنبیری و ئاراستەکردن بڵاودەکاتەوە، چونکە بەپێی ئەجێند
📖 ئەرێ شەڕی ئەمڕۆی میدیای کوردی، خزمەتی کێ دەکات؟
📖 پرسی ڕەخنەگرتن لە سۆشیاڵ میدیای کوردی و لێکەوتەکانی
پرسی ڕەخنەگرتن لە سۆشیاڵ میدیای کوردی و لێکەوتەکانی
جوتیار فەتاح - کۆمەڵناس

ڕەخنە پێناسگەلی هەیە، بەڵام بە گشتی بە پێێ تێگەیشتنی خۆم لە هەمو ئەو پێناسانەی خوێندومەتەوە و بیستومە، ڕەخنە: بریتیە لە
📖 پرسی ڕەخنەگرتن لە سۆشیاڵ میدیای کوردی و لێکەوتەکانی
📖 دەسەڵاتی کوردیی و لایکەکانی فەیسبووک
دەسەڵاتی کوردیی و لایکەکانی فەیسبووک
پێشڕەو محەمەد

چ پەیوەندییەک لەم نێوەدا هەیە؟ دوێنێ شەو بەخێرایی ئەم چەند دێڕەم لە فەیسبووک دانا. هەڵبەت فەیسبووک جگە لە ڕیکلامی کتێبەکانم و جاروبار خستنەڕووی ه
📖 دەسەڵاتی کوردیی و لایکەکانی فەیسبووک
📕 نوێترین شێوازی فێربوونی جڵفەی عێراقی؛ لە ماوەی دوو مانگ
ناونیشانی پەڕتووک: نوێترین شێوازی فێربوونی جڵفەی عێراقی؛ لە ماوەی دوو مانگ
نووسین و ئامادەکردنی: زاهیر سەمەد بالیسانی
ساڵی چاپ:2020
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
📕 نوێترین شێوازی فێربوونی جڵفەی عێراقی؛ لە ماوەی دوو مانگ
🦊 خۆمت کردنی ماری کوڵەوەیباب
خۆمت کردنی ماری کوڵەوەیباب
محەمەد بەهادین
خۆ مت کردنێکی تەواو مەترسی دار، لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هەر مەترسییەک نزیکی بێتەوە کاتێک هیچ شوێنێکی بەدی نەکرد خۆی تیا حەشار بدات بەم شێوازە مایەوە
وە
🦊 خۆمت کردنی ماری کوڵەوەیباب
🦊 گامێش
گامێش ئاژەڵێکی کۆمەڵەی شیردەرەکانە و هەموو جۆرەکانی دەکرێت لەلایەن مرۆڤەکانەوە ماڵیبکرێت و ڕابگیرێت، چونکە سوودی زۆرە و دەبێتە سەرچاوەیەکی باشی خۆراکی مرۆڤ لە گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنییەکان، هەروەها پێس
🦊 گامێش
🔤 کامەی گۆچان
جۆری وشە: ناو
واتا: گۆچان ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕێ ڕۆشتنی کەسی بەتەمەن بەکاردێ یان شوانەکان بۆ کاری شوانی لە شاخ و کێو بەکاری دێنن، لە کوردەواردا گۆچان لە داری تەڕ درووست دەکرێت، وەستایان و
🔤 کامەی گۆچان
🦊 پیسپیسۆک
پیسپیسۆک، خشۆکێکە لەماڵان لەسەر دیوار و ژێری سواندەکاندا دەژیێت[1]
🦊 پیسپیسۆک
🧩 سێ برا لە ژیاندان ئاواتیانە بەیەک بگەن
سێ برا لە ژیاندان ئاواتیانە بەیەک بگەن.
لە نیوەی دووەمی سەدەی بیست بەدواوە، لە باشوری کوردستان یەک جۆر پانکە هەبوو، ئەویش پانکەی سێ پەڕەکە بوو، یەک قاچی هەبوو یان بە سەقفا هەڵدەواسرا یان بەپێوە لەسە
🧩 سێ برا لە ژیاندان ئاواتیانە بەیەک بگەن
🧩 سەری خوارە و بنی دارە
سەری خوارە و بنی دارە.
لە کوردەوادا گۆچان لە دار درووست دەکرێ، شوان یان کەسی بەتەمەن بۆ ڕێ ڕۆشتن بەکاری دێنن، دارەکە بە گەرم کردن هەم ڕێک دەکرێتەوە، هەم سەرەکەی دەچەمێنرێتەوە، سەری خوارە واتە: سەری
🧩 سەری خوارە و بنی دارە
📼 ئاهەنگی بووک گواستنەوەی ئارام حەمەبچکۆل 1991
شوێن: دارەتوو - هەولێر
ڤیدیۆ: ئاهەنگی بووک گواستنەوەی ئارام حەمەبچکۆل
ڕۆژ و ساڵ: 20-12-1991
[1]
📼 ئاهەنگی بووک گواستنەوەی ئارام حەمەبچکۆل 1991
🧩 سەر ئاسنۆکەی بن دارۆکە
سەر ئاسنۆکەی بن دارۆکە.
تەور لە ناوچەی پشدەر پێی دەوترێ بیور کە ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە بۆ بڕینی دار بەکاردێ، سەر ئاسنۆکە واتە: سەری تەور کە لە ماددەی ئاسن درووست دەکرێ و دەمەکەت تیژ دەکرێ، بۆ قڵ
🧩 سەر ئاسنۆکەی بن دارۆکە
📖 تۆپۆ گرافیایی کیشوەری ئاسیا
ناونیشان: تۆپۆ گرافیایی کیشوەری ئاسیا
ناوی ئامادەکار: محەمەد عەبدولفەتاح عەبدولخالق [1]

📖 تۆپۆ گرافیایی کیشوەری ئاسیا
📖 قەڵای فەردەقان؛ ڕۆمانێک سەبارەت بە ئیبن سینا
قەڵای فەردەقان؛ ڕۆمانێک سەبارەت بە ئیبن سینا
ئیدریس عەلی

نووسینی ڕۆمان و بابەت و توێژینەوە سەبارەت بە کەسایەتییە گرنگ و کاریگەرە مێژووییەکان، توانای ڕۆشنبیری و ئاستێکی بەرزی مەعریفی دەوێت، چوونکە
📖 قەڵای فەردەقان؛ ڕۆمانێک سەبارەت بە ئیبن سینا
🧩 سەری لە لاشەی گەورەترە
سەری لە لاشەی گەورەترە.
لە کوردستان بەشێوەیەکی سرووشتی کارک دەڕوێ، بەتایبەتی لە وەرزی بەهاردا و لە کاتی هەورەگرمەدا پەیدادەبێت، خۆراکێکی گیایی بە کەڵکە، سەری قارچک لە کڵاوەیەکی گەورە پێکدێ، لەسەر لا
🧩 سەری لە لاشەی گەورەترە
📕 بیرەوەرییە سیاسییەکانم
ناونیشانی پەڕتووک: بیرەوەرییە سیاسییەکانم
ناوی نووسەر: سوڵتان عەبدولحەمید
ناوی وەرگێڕ: ئاوات ئەحمەد سوڵتان
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یە
📕 بیرەوەرییە سیاسییەکانم
📖 کەشکاریی
ناونیشان: کەشکاریی
ناوی ئامادەکار: محەمەد عەبدولفەتاح عەبدولخالق
بەسەرپەرشتی: م. هێمن کەمال [1]

📖 کەشکاریی
🧩 سەری یەکە و بنی دووە، بە گۆڕی باوباپیرتا چوو
سەری یەکە و بنی دووە، بە گۆڕی باوباپیرتا چوو.
مەتەڵەکە جۆرێک لە وشەی زبری تێدایە کە هەم کێش و سەروای شیعریی مەتەڵەکەی ڕێک کردۆتەوە، هەم گاڵتە ئەمێزە، سەری یەکە واتە: مەبەستی لە ئەو شوێنەی شڕواڵە کە
🧩 سەری یەکە و بنی دووە، بە گۆڕی باوباپیرتا چوو
👫 کەسایەتییەکان
قەدری جان
👫 کەسایەتییەکان
سابیر کوردستانی
👫 کەسایەتییەکان
سابیر سەعید شوکری (رازی شاعیر)
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد سەعید؛ نابینا ئامانی
📷 وێنە و پێناس
چەند کەسایەتیەکی قوتابخانەی...
📖 هۆمەر پێنجوێنی کێ بوو؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

هۆمەر پێنجوێنی کێ بوو؟
ژیاننامەی هۆمەر پێنجوێنی

کلیک بکە بۆ خویندنەوەی ژیاننامەی هۆمەر پێنجوێنی

هۆمەرپێنجوێنی ناوی عومەر کوڕی حاجی محمدفرج کوڕی میرزا عبداللە کوڕی حاجی فتح اللە کوڕی محمد کوڕی بارامە. لە بنەماڵەیەکی ناوداری پێنجوێن لە ساڵی 1946لە شارۆچکەی پێنجوێن هاتۆتە دنیاوە(1). دایکی ناوی سۆیبەی کچی حاجی مەلا محمدامین عبدالرحمانە و لە پێنجوێن لەدایکبووە. بنەماڵەی دایکی لە بنەڕەتدا خەڵکی وولەژێرن لە ڕۆژهەڵاتی مەریوان. شەش براو خوشکێکی هەیە بە نێوی عەلی، جەلال، ئەنوەر، لەیلا، شێرکۆ، شۆڕش، هێرش. لە ساڵی 1952 چووەتە خوێندنگا و تا پۆلی شەشی سەرەتایی لە قوتابخانەی پێنجوێن خوێندووە. لە ساڵی 1963 وازی لە خوێندن هێناوە و دەستی کردووە بە کار و کاسبی و هاوکاری باوکی و مامی کردووە لە بەدەستهێنانی بژێوی بۆ خانەوادەکەیان. هەر لە هەمان ساڵدا کاتێک ئاوارەی دێی ئاسنەوەن، دایکی بە نە خۆشییەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە. کارەساتی مەرگی دایکی کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لە ژیانی هۆمەر پێنجوێنی، بە تایبەتی کە ئەو تەنها تەمەنی 17 ساڵ بووە لەو کاتەدا و بەو جۆرە هەر لەو تەمەنەوە ناسۆری وتاڵی ژیان ڕووی تێدەکات.لێرەدا جێی خۆیەتی ئاماژە بدرێت بەوەی کە ماوەیەکی کەم دوای کۆچی دوایی دایکی، باوکی هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ فاتمە ساڵح. هاتنی ئەم باجییە بۆ ناو خێزانەکەیان دەور و نەخشێکی گرنگی دەبێت لە ڕەوینەوە و کەم بوونەوەی پەژارە و ناخۆشی لە دەستدانی دایکیان. لە ساڵی 1965 دا لەگەڵ مریم حاجی عارف خێزانیان پێکهێناوە و لەگەڵ ماڵی باوکی هۆمەر لە گەڕەکی بەرکێو لە پێنجوێن ژیان بەسەر دەبەن تا ساڵی 1971 و پاشان دەگوێزنەوە خانووی خۆیان لە گەڕەکی بەرزان. لە ساڵی 1967 کچێکیان دەبێت کە ناوی دەنێن بەهار. لە ساڵی 1969 کچێکی تریان دەبێت کە ناوی دەنێن ڕووناک کە بەداخەوە لە ساڵی 1971 کۆچی دوایی دەکات. لە دێڕێک شیعردا هۆمەر دەڵێت:

کۆرپە ساواکە بۆچی کۆچت کرد هەتا پێ ئەگری تامڵت نەکرد

(1) لە ناو دەستنوسەکانیدا لە شوێنێکدا دەڵێت کە لە ڕۆژی مەولود 12 ربیع الاول ساڵی 1946 لەدایک بووم.
کە بگەڕێینەوە و حسابی ئەو ڕۆژه لە ساڵی 1946دا بکەین دەکاتە ڕێکەوتی ڕۆژی چوارشەممە 13-2-1946.
هەر لە ساڵی 1971 دا کچێکی تری لە دایک دەبێت و ناوی دەنێن نیگار. لە ساڵی 1973 کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێن شێرزاد، لە ساڵی 1976 کوڕێکی تری لە دایک دەبێت بە ناوی ڕێبین کە بە داخەوە لە ساڵی 2002 بە کارەساتی ئۆتۆمۆبیل لەدانمارک کۆچی دوایی دەکات. لە ساڵی 1978 کوڕێکی دەبێت کە ناوی دەنێن ڕێبوار. لە ساڵی 1980 کوڕێکی تری لەدایک دەبێت بە ناوی شانۆ.

هۆمەر پێنجوێنی هەر لە هەڕەتی لاوییەوە سەرسام دەبێت بە گەورە شاعیرانی کورد و فارس و نەتەوەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەر زوو خۆی فێری زمانی فارسی دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە کتێب و نوسراوەی گەورە نوسەرانی فارس وەک سعدی شیرازی و حافظی شیرازی و هتد. هەروەک زۆر سەرسام بووە بە کورتە چیرۆکەکانی عە زیز نەسین و ڕۆمانەکانی یەشار کەمال. لە نوسەرانی کوردیش کاریگەری قانعی شاعیر و سالم و نالی و شاعیران و نوسەرانی تر، بە نوسین و کاری ڕۆشنبیری هۆمەرەوە دیارە. زمانی فارسی باش زانیوە و زمانی عەرەبیشی زانیوە، بۆیە توانیویەتی کەڵک لە توانا زمانەوانییەکانی وەربگرێت بۆ خۆ ڕۆشنبیر کردنی زیاتر، کە وای کردووە ببێتە کەسێکی بە توانا و کاریگەر نەک هەر لە ئاستی بنەماڵەکەیان بەڵکوو بۆ زۆرێک لە هاوڕێ و دۆستەکانی و خەڵکی پێنجوێن. کۆڕ و دانیشتنی لە گەڵ ڕۆشنبیران و ئەدیبان و نوسەرانی ئەوکاتی پێنجوێن هەبووە و بەتایبەتی لەگەڵ باخەوانی شاعیر و هەروەها لەگەڵ دڵتەڕی شاعیریش، کە ئەکاتە خاڵیشی، ئاڵ و گۆڕی شیعریان کردووە.
لە بواری شانۆشدا لە ساڵی 1971 دا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ڕۆشنبیریدا لە پێنجوێن وەک لەتیف محمد ساڵح، حسین حاجی محمدئەمین، عبدالکریم محمد سعید، ئەحمەد شەماڵ، عوسمان ئەحمەد، ئەحمەد محمد ئەمین، جمال محمد سعید، قادر، هەڵسان بە دامەزراندنی تیپێکی شانۆ و چەند کارێکی شانۆییان ئەنجامدا. لەوانە ئەحمەد بەگی کۆماسی، پاشا و 3 پیاو، من دکتۆرم ئەو فەڕاشە، عەلە ورگەی شوتی دز. دامەزراندنی ئەم تیپە گرنگییەکی زۆری هەبووە بۆ ئەو کاتەی شاری پێنجوێن، ئەگەر چی شانۆ پێشتر پێشکەش کراوە بەڵام تا ئەو کاتە بەو شێوە ڕێک و پێکە تیپی شانۆ دانەمەزراوە، . کارێکی هونەری تر کە هۆمەر پێنجوێنی ئەنجامی داوە لە گەڵ هەندێک لە هاوڕێکانیدا، فیستڤاڵی دوانزە سوارەی مەریوان بووە، کە لە ڕۆژی نەورۆزدا جل و بەرگی کوردیان پۆشیوە بە شێوەیەکی هونەریانە دوانزەسوارەی مەریوانیان ساڵانە نمایش کردووە و ئاهەنگ و خۆشی نەورۆزیان بەو شێوەیە دەست پێکردووە.
شاعیرلە بواری ڕۆژنامەگەریشدا لە شارۆچکەی پێنجوێن کاری کردووە و وەک بەڕێز ئەحمەد حەمە بچکۆل پێنجوێنی لە بابەتێکی فەیسبوکدا بە نێوی سەرەتاتکێیەکلە جیهانی ڕۆژنامەگەری لە شاری پێنجوێنی ئەوسای ساڵی 1972ی زایینی وە دەرکردنی یەکەمین گۆڤاری شاری پێنجوێن بە ناویبەرهەمی باخ کە لە پەیجی ئەلبومی وێنەکانی پێنجوێن دا لە ڕۆژی 4-7-2018دا بڵاو کراوەتەوە. لەو گۆڤارەدا، کە بە شێوەی دەستنووس بڵاوکراوەتەوە و تەنها دوو ژمارەی لێ دەرچووە، عومەر محەمەد فەرەج بە ناوی هۆشمەند ئەندامی دەستەی نوسەران بووە لە گەڵ ئەحمەد حەمە بچکۆل وە حسین حاجی مەلا دڵتەڕ.
بارودۆخی سیاسی کە بەهۆی شەڕی کوردستان لەگەڵ ڕژێمی ئەوکاتی عێراق، پێنجوێنی کردبووە مەنزڵگا و سەنگەری دواوەی هێزی پێشمەرگە. ئەمەش بووە هۆی قین هەڵگرتنی ڕژێمی عێراق لەو شارە و پاشان سوتاندنی لە ڕۆژی 23/10/1962دا و ئاوارە بوونی دانیشتوانەکەی بۆ دێهاتەکانی ئێران و بە تایبەتی ئاسنەوە و بایەوە. ئەم بارودۆخە بووە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە قوتابیان و خوێندکارانی ئەو کاتە و لە نێویاندا نووسەر واز لە قوتابخانە بێنێت. بەڵام هەروەک ئاماژەی پێکرا پێشتر، شاعیر وازی نەهێنا لە خولیای خۆ ڕۆشنبیر کردن، بەڵکو بە هەر شێوەیەک بۆی گونجابێت هەوڵی خوێندنەوە و بەدەست خستنی هەرچی زیاتری زانیاری داوە لە ڕێی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامەی ئەو سەردەمەوە. کتێبخانەیەکی خنجیلانەی بە ئیمکانیاتێکی کەمەوە دروست کردووە و لە کاتی ئاوارەیی و لێقەوماندا لەگەڵ خۆی گواستویەتیەوە. چەندین کتێبی کوردی و فارسی و عەرەبی هەبووە لە کتێبخانەکەیدا. توانی کتێبخانەکەی تا ساڵی 1981 بپارێزێت، بەڵام بەهۆی شەڕی عێراق و ئێرانەوە کە بووە هۆی کۆچکردنی خەڵکی پێنجوێن وئاوارەبوونی بۆ ناوچەکانی دیکە بەتایبەتی شاری سلێمانی، شاعیر بە ناچاری کتێبەکانی لە ژێر گڵدا شاردەوە، بە نیازی ئەوەی کە زوو بگەڕێنەوە پێنجوێن و دەریان بێنێتەوە. بەڵام بەداخەوە شەڕی نەگریسی ئەم دوو ووڵاتە 8 ساڵی خایاند و خەڵکی پێنجوێن تا ڕاپەڕینی ساڵی 1991 نەیان توانی بچنەوە زێدی باو و باپیریان. کاتێک کە دوای ڕاپەڕین ئەو زەوییەی کە لە حەوشەی ماڵەکەیدا بوو هەڵدایەوە بۆ کتێبەکانی، بینی کە کتێبەکان بەداخەوە بە هۆی تەڕی و بەفر و بارانەوە کەڵکیان نەمابوو. هۆکاری شاردنەوەی کتێبەکانی و نەگواستنەوەی لە گەڵ خۆی، بێجگە لەوەی کە وائەزانرا زوو خەڵک دەتوانێت بگەڕێتەوە پێنجوێن، لە هەمان کاتیشدا چەندین کتێبی فارسی و کوردی تێدا بوو کە قەدەغە بوون لەو سەردەمەدا.
لە دوای وازهێنانی لە قوتابخانە شاعیر دەستی کرد بە ئیش و یارمەتی باوکی و مامی دەدا لە بەڕێکردنی کاروباردا وزیاتر خەریکی کاری باربەری ووڵاغداری بوو. لەگەڵ ئەوەش دا کە کارێکی زۆر تاقەت پڕوکێن بووە، زۆرێک لە خێزان و گەنجانی پێنجوێن بە ناچاری بژێویان لەسەر ئەو کارە بوو، کە لە هەمان کاتدا ببووە سەرچاوەی بەدەستهێنانی زۆرێک لە پێداویستیەکانی خەڵکی شارۆچکەکە. لەبەرامبەر ئەم ووڵاغدارانەدا، کۆمەڵێک سەرمایەداری پێنجوێن بە حوکمی سەرمایەکانیان، خەریکی قۆرخکردنی ئەم ئیش و کارە بوون و ببوونە هەڕەشەیەک بۆ سەر بژێوی خەڵکێکی زۆری پێنجوێن. گەنجە ووڵاغدارەکان کەوتنە وەستانەوە بەڕووی چینی سەرمایەدارە بازرگانەکان و لە 1/9/1964دا ڕێکخراوی دەستەی یەکگرتویان پێکهێنا، کە سەرەتایەک بوو بۆ ڕزگار کردنی چینی زەحمەتکێش لە هەڕەشەی بێنان کردنیان لە لایەن سەرمایەدارەکانەوە. دوای دروست بوونی ئەو ڕێکخراوە کە پێشی وتراوە پەلی هەژار، چەندین تێکهەڵپژان و کێشمەکێش دروست بوو لە نیوان ئەو دوو بەرەیەدا کە زیاتر بە سەرکەوتنی ووڵاغدارەکان کۆتایی دەهات بەحوکمی یەکگرتوویی و پشتیوانی خەڵکەکە لێیان. بەداخەوە زانیاری زۆر کەمە لەسەر ئەو ڕواداوانەی ئەو سەردەمە. هەروەها ناشزانرێت کە داهاتوی ئەو ڕێکخراوە بە کوێ گەیشت و ئایا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و نەبوونی ستڕاتیژ و بەرنامەی پێویست بۆ درێژەدان بە خەباتی ڕێکخراوەکە، بوونە هۆی توانەوە و کزبوونی ئەو بزوتنەوە سنوردارە، یاخود هۆکاری بەرەوپێشچوون و گۆڕانی کۆمەڵگا و هۆکارەکانی گواستنەوە لە کۆتاییدا بوونە هۆی نەمانی ڕێکخراوەکە. ڕەنگە هەردوو هۆکارەکە بن(2).

(2) هەرچەندە هەیکەلی ڕێکخراوەیی دەستەی یەکگرتوو(پەلی هەژار) نەزانراوە، بەڵام هۆمەر لەگەڵهاوڕێکانی دەوری ڕێبەری بینیوە و پلانی کاریان بە یەکەوە داناوە.
ساڵانی شەستەکان بۆ شاعیر ساڵانێکی پڕ لە ڕودا و بەسەرهات بووە.
هەر لە شەڕی کوردستان لەگەڵ ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و سووتانی پێنجوێن و ئاوارەبوونی دانیشتوانەکەی بۆ دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشەڕی ناوخۆی مەکتەبی سیاسی پارتی و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە بە جەلالی و مەلایی بەناوبانگ بوون. کە پێنجوێن لەو کاتەدا زیاتر لە ژێرهەژموونی باڵی مەکتەبی سیاسیدا بووە.
تاوەکوو کۆچکردنی کتوپڕی دایکی و بەرەو ڕوبونەوەی ناسۆری و سەختی ژیان ودەستپێکرنی بە کارو کاسپی و هاوڕێیەتی کردنی باوکی و مامی لە بەدەست هێنانی بژێوی ژیان بۆ بنەماڵەکەیان. هەروەها هاوسەرگیری و دامەزراندنی خێزان و بوون بە باوک و بەرپرسیارێتی باوکایەتی و خێزانی و بەردەوام بوونی لە ئیش وکاری سەختی ووڵاغداری. ئەم ڕوداو و گۆڕانکارییە ڕیشەییانە لە بارودۆخی گشتی و تایبەتی دا کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لە هزر و بیری هۆمەردا. لە دەیەی شەستەکاندا بە هۆی خوێندنەوەیەکی زۆری ڕۆژانە و پەیداکردنی سەرچاوەی ڕۆشنبیری بە زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی، هۆمەر گەشەی دا بە تواناییە شیعری و ڕوناکبیرییەکانی و یەکەمین بەرهەمەکانی دەرکەوتن کە ڕەنگدانەوەی بارودۆخە گشتی و تایبەتییەکەی پێوە دیاربووە.
نووسەر نەک هەر لە ڕادەبەدەر خزمدۆست و کەسوکار خۆشەویست بووە، بگرە بۆ هاوڕێ و دۆستانی هەردەم پشت و پەنا بووە. هەمیشە ئامادەیی ئەوپەڕی لەخۆبردویی تێدا بووە بۆ یارمەتی و بەهاناوە چوونی خزم و هاوڕێیانی بە تایبەتی و هەروەها خەڵکی پێنجوێن بە گشتی. هەردەم خۆی بە خزمەتکاری خەڵکی دەست کورت و لێقەوماو زانیوە و باکی نەبووە لە هیچ کارێک لە پێناوی چینی هەژاران.لەو بارەوە تا ئێستاش زۆر کەس بەسەرهاتی لە خۆبردوویی و بەتەنگەوەهاتنی دەگێڕنەوە. زۆرجار تووشی کێشەو ناخۆشی بووە لە گەڵ دەسەڵاتداران بەهۆی داکۆکی کردنی لە قسەی حەق و ڕاست و بەرگری کردن لە خەڵکی بێبەش دا. بۆیە لە هەندێک لە نووسین و شیعرەکانی دا بوونی ئەم خەسڵەتە لە کەسایەتیەکەیدا بەدی دەکرێت و هەمیشە دەیووت خۆم باشم بۆ مەعلوم بووە، ئەم دنیایە چۆنی بگریت هەر تەواو دەبێت، مهم ڕاحەت بوونی ویژدانە نەک ڕاحەت بوونی لاشە.
نووسەرهەر لە تەمەنی هەرزەکارییەوە هەستی بە زوڵم و زۆر و ناعەدالەتی سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی کردووە. ئەوەی کە ڕاستەوخۆ بەچاوی خۆی بینویەتی لە سەختی ژیانی خەڵکی زەحمەتکێش و کاری تاقەت پڕوکێن لە ووڵاغدارییەوە تاوەکوو کاری بەردی ئاسن کوڵێن و هتد، کاریگەری زۆری لە هزر و بیریدا جێ هێشتووە. بۆیە لە نوسین و هەڵوێست و هۆنراوەکانیدا بە ئاشکرا دژایەتی سیستەمی ناعەدالەتی چینایەتی پێوە دیارە و بەو شێوەیە هەر لە سەرەتاوە بووەتە هەڵگری ڕێباز و بیری چەپ و لە هەر بۆنەیەک و ڕوداوێکدا ڕاشکاوانە دژایەتی خۆی بەرامبەر چینی سەرمایەدار و دەسەڵاتداران ڕاگەیاندووە.
ڕوداوەکانی ساڵانی شەستەکان هەر لەدەستپێکردنی بزوتنەوەی کوردەوە لە ئەیلولی 1961 ەوە و تاوەکو ڕوخانی حکومەتی عبدالکریم قاسم لە لایەن بەعسیەکان و پاشماوەی ضباط احرار بە کودەتای سەربازی لە ساڵی 1963 دا و هاتنە سەرکاری عبدالسلام عارف و دورخستنەوەی بەعسیەکان لە دەسەڵات. ناکۆکیەکانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و دوو کەرت بوونی لە ساڵی 1964دا. دەسەڵات گرتنەدەستی بەعسییەکان جارێکی تر دوای کودەتایەکی سەربازی تر بەسەر حکومەتی عبدالرحمن عارف لە ساڵی 1968دا. ئەمانە و چەندین هۆکاری تر، بووە هۆی زیاتر کامڵ بوونی هۆشیاری سیاسی لای شاعیر. بۆیە لە سەرەتاوە وەک زۆرێک لە خەڵکی کوردستان ڕوو دەکاتە بزوتنەوەی سیاسی کوردستان و دەبێتە ئەندام لە پارتی دیموکراتی کوردستان. ئایا چی ساڵێک بووەتە ئەندام، زانیاری نییە لەبەردەستدا. لەگەڵ دەرکردنی بەیانی یانزەی ئازار وجاڕدانی ئۆتۆنۆمی و ڕێکەوتنی پارتی و حکومەتی ناوەند لە ئازاری ساڵی 1970دا کار و چالاکیە سیاسی و ڕێکخراوەییەکانی هۆمەر پێنجوێنی، وەک زۆر لە ئەندامانی ڕێکخراوەکانی پارتی، گەشە دەکات. یەکێک لە چالاکییەکانی نووسەر، ئەندام بوونە لە نەقابەی کرێکارانی پێنجوێن. ئەو لە ئەنجامی ناسراویی و شوناسی بەرگریکارانەی لە خەڵکی بەشمەینەت هەر زوو خۆشەویست دەبێت لە ناو کرێکاران دا. بۆیە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نەقابەدا لەڕێکەوتی 24-2-1971دا کە ئەو و چەندکەسێکی تر کاندید بوون، هۆمەر هەڵدەبژێردرێت بە سەرۆکی نەقابە. دیسانەوە هەڵبژاردن دەکرێتەوە لە ڕۆژی 04-03-197104-03-1971 دا و ئەمجارەش هۆمەر بە ڕێژەی 156 دەنگ بەرامبەر 84 دەنگ بۆ نزیکترین ڕکابەر، دەردەچێت و بە ڕەسمی دەبێتە سەرۆکی نەقابەی کرێکارانی پێنجوێن. لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا زۆرترین داکۆکی کردووە لە کرێکاران و زەحمەتکێشانی پێنجوێن.
لێرەداجێگەی باسە کە هەر لە سەرەتای سەندنی مافی ئۆتۆنۆمی کە ئەوکاتە بە دەستکەوتێکی زۆر مەزن تەماشا کراوە، کۆمەڵێک ئەندام و کەسایەتی ناو پارتی و دەرەوەی پارتی خەریکی دروست کردنی ڕێکخراوێکی چەپی نوێ بوون. ئەم کۆمەڵە خەڵکە زیاتر لە ژێرهەژمونی سەرکەوتنەکانی بزوتنەوە چەپە ماوییەکانی ئەو سەردەمەدا بوون. ئە م بابەتە و چۆنێتی شکڵگرتنی چەپی نوێی کوردستان زۆری لەسەر نوسراوە و ووتراوە، کە لێرەدا پێویست ناکات باسی بکەین، سەرچاوەیەکی زۆرهەیە کە خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆی. ئەم کەسایەتییانە ڕێکخراوێکیان دروست کردووە بە نێوی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان، کە دواتر دەبێتە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. هۆمەر پێنجوێنی هەر لەسەرەتای دروست بونی کۆمەڵەی مارکسی لینینی، پەیوەست دەبێت پێیانەوە و چالاکانە کاری سیاسی نهێنی لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا دەست پێدەکات. سەرکردەی دیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێز بەکری حاجی سەفەر لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنێکی دا لە ڕۆژنامەی خەندان، کە لە لایەن خەڵەف غەفوورەوە ئامادە کراوە، ناوی عومەر محەمەد فەرەجی هێناوەبە یەکێک لە تێکۆشەرە دێرینەکان.
دوای ماوەیەک کە نازانرێت چی ساڵێکە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دوای دروست بوونی ینک هۆمەر واز لە کاری ڕێکخراوەیی سیاسی دێنێت لە ڕیزەکانی ئەو حیزبەدا و بەشێوەی سەربەخۆ بەردەوام دەبێت لە خەباتی فکری و سیاسی خۆیدا.
ئەو نزیکایەتیەکی زۆر پەیدادەکات لەگەڵ ئەڵقە و کۆڕ و کۆمەڵە چەپەکانی ئەو کاتەدا بە تایبەتی لەڕێی براکەیەوە علی محمد فەرەج کەناسراوە بە موئەیەد ئەحمەد، کە کەسایەتییەکی چەپ و دەرکەوتوی ئەو کاتە دەبێت(3).
خەڵکی پێنجوێن ئازارێکی زۆریان چەشتبوو لە ژێر دەسەڵاتی شۆڤێنیستانەی ڕژێمی بەعس، بە تایبەتی دوای داگرتن و ڕاگواستنی دێهاتەکانی دەوری پێنجوێن و کردنی ناوچەیەکی فراوانی دەوروبەری پێنجوێن بە ناوچەی قەدەغە محرمە.

(3) ئێستا ڕێکخەری گشتی کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی ئەڵتەرناتیڤی کۆمۆنیسته لە عێراق.
لە بارودۆخێکی وا دا کە لە لایەک بزوتنەوەی چەکدارانەی پارتی دیموکرات تازە کۆتایی هاتبوو، هەروەک لە لایەکی دیکەوە بزوتنەوەی کورد بە سەرکردایەتی ینکتازە سەری هەڵدابووەوە و جم و جوڵی پێشمەرگە دەستی پێکردبوو، لە هەمان کاتیشدا شۆڕشی ئێران لە ئارادا بووە و ناوچەیەکی فراوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئازاد بووە، گیانێکی شۆڕشگێڕانەی بێوێنە لەخەڵکی شارۆچکەی پێنجوێندا گەشەی سەندبوو. لە ڕۆژی 18-7-1980 دا شوانێکی زەحمەتکێش بە نێوی دێوانە مەجید بەدەستی جەلادەکانی سوپای عێراق بە شێوەیەکی دڕندانە لە دەشتی پێنجوێن شەهید دەکرێت. ئەم کارە دڕندانەیەی ڕژێمی بەعس توڕەبوونی خەڵکی شاری پێنجوێنی بە دوادا دێت و ڕۆژی دوایی ئاپۆڕای جەماوەری پێنجوێن بەشێوەیەکی حەماسییانە تەرمی دێوانە مەجیدی شوان بە خاک دەسپێرن. لە ئەنجامی توڕەیی خەڵک، تێکپژان و توندوتیژی لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەت دروست دەبێت. شایەنی باسە کە بۆشەوێ لە ماڵی هۆمەر پێنجوێنیدا کۆبونەوەیەک دەکرێت و بڕیار دەدرێت کە بانگەوازی خەڵکی پێنجوێن بکرێت بۆ مانگرتن و بۆ ئەومەبەستەش کاسێتێک تۆمار دەکرێت. بۆ بەیانییەکەی زوو هۆمەر لە گەڵ تیمێکدا کاسێتەکە دەدەن بە مجەوەری یەکێک لە مزگەوتەکانی پێنجوێن. هەرچەندە مجەوەرەکە لە سەرەتاوە نایەوێت کارێکی لەو بابەتە بکات، بەڵام لە ژێر فشاری تیمەکەدا کاسێتەکە لە بڵندگۆی مزگەوتەکەوە لێدەدرێت و بەم جۆرە تەواوی دانیشتوانی شاری پێنجوێن بانگەواز دەکرێت بۆ مانگرتنی 3 ڕۆژ بە دژی ئەو کارە دڕندانەیەی ڕژێم. لەم خرۆشانەی شارۆچکەی پێنجوێن شاعیر بەشدارییەکی کارای کردووە و خەڵکی جۆشداوە و هانداوە کە بەشداری فراوان بکەن. ڕاپەڕینی پێنجوێن بە سەرەتای خەباتی مەدەنی ناوشارەکان دادەنرێت لە مێژووی هاوچەرخی کوردستاندا.
دوو مانگ ناخایەنێت شەڕی نەگریسی ئێران-عێراق دەست پێدەکات و شاری پێنجوێنیش بە حوکمی نزیکی لەسنووری نیوان ئەو دوو دەوڵەتە هەر لەسەرەتاوە دەبێتە مەیدانی جەنگ. خەڵکی شارەکەبەناچاری ئاوارە دەبن بۆ شارەکانی تری کوردستان بە تایبەتی سلێمانی.هۆمەر پێنجوێنیش خۆی و خێزانەکەی دەگوێزنەوە شاری سلێمانی و بە نیازی هەرچی زووتر گەڕانەوە بۆ پێنجوێن لەوێ نیشتەجێ دەبن. قۆناغی ژیانی ئاوارەیی و کرێچێتی وناکامی ئیش وکار بە هۆی جەنگەوە ژیانی زۆر لە خەڵکی پێنجوێنی ناڕەحەت کرد و هۆمەریش لەو ناخۆشییانە بێبەش نەبوو. بەڵام ئەو لە هەوڵ وکۆشش بۆ کەسابەت و ئیش و کارنەوەستا. چەندین پڕۆژەی ئیش و کاری خستەگەڕ. لە ساڵی 1981 دابە هاوڕێیەتی حاجی ئەحمەدحاجی عارف و عمرحسن سلێمان سەفەرێک دەکات بۆ کوەیت بە نیازی هاوردەکردنی 3 بارهەڵگری ئەلبی.
لە ساڵی 1982دا بە ناچاری ڕوی کردە شاخ، دوای ئەوەی بانگی سەربازی کراو زیاتر لە ساڵێک لە گوندی چارخ لە شارباژێڕدا، کە ئەوکاتە ناوچەی ئازاد کراو بوو، ژیانی بردەسەر. هەر لەوێوە بە هاوڕێیەتی محمد حاجی عارف ڕۆشت بۆ سەردانی علی محمدفەرەجی برای کە ئەندازیار بوو و ئەوکاتە لە سەرکردایەتی لە بەشی تەکنیکی ڕادیۆدا کاری دەکرد و بە ڕێبواردەناسرا. لەوێ شەوی یەکی ئایار بە ئاهەنگ و خۆشی بە بۆنەی یەکی ئایارەوە بەسەر دەبەن و پاشان دەگەڕێنەوە چارخ. لەو گوندەدا لە پێشدا کەپرێک دروست دەکات و پاشان بۆ زستان خانویەک دروست دەکات. لەوێدا هەردەم دەرگای کراوە بووە بۆ خزمەت کردن و بە هاناوە چونی کەس و کار و هاوڕێیانی، بە تایبەتی کە ڕایان دەکرد و دەهاتنە شاخ.
لە ساڵی 1983دا لە سەربازی تەسریح دەبێت و ئەویش بە خاو و خێزانەوە دێتەوە شاری سلێمانی وخانویەک دەگرێت بە کرێ لە گەڕەکی مەجیدبەگ.
چەپەکان لە ساڵی 1981 ڕێکخراوێک بە نێوی یەکێتی تێکۆشانی کارگەران دروست دەکەن. هۆمەر پێنجوێنی لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەندام نەبووە لەو ڕێکخراوەدا، بەڵام بە تەواوی هێز و توانایەوە پشتگیری لێکردوون. ئەو ڕێکخراوە دواتر تووشی کێشەی ناوخۆیی دەبێتەوە و لە ئەنجامدا چەندین ڕێکخراو و ئەڵقەی چەپی لێ دروست دەبێت، کە دیارترینیان ڕەوتی کۆمۆنیستە. شاعیربەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردن و یارمەتی دانیان لە ڕوی ماڵ و مەسکەن بۆ خۆ شاردنەوە و مەخفی بوونی سەرکردە و کادرە کانیان کە لەڕێی موئەیەد ئەحمەدی برایەوە دەیناسین و تا کۆتایی ژیانی بە بەردەوامی پەوەندییەکی پتەو و دڵسۆزانەی لەگەڵیان دا هەبوو.شایانی باسە نەک هەر عومەر محەمەد فەرەج بەڵکوو تەوای خێزانەکەی خۆی و بنەماڵەکەیان و لە نێویاندا جەلال محمد فەرەج(4)، درێغییان نەکردووە لە پشتگیری و هاوپشتی کردنی ڕێکخراوو ڕەوت و ئەو هاوڕێیانەی کە کاریان تێدا دەکرد.

(4) جەلال محمد فەرەج شاعیر و ڕۆشنبیرە و چەندین کتێبی چاپکراوی هەیە. نازناوی شکۆ ی هەبووە لە سەرەتاوە، بەڵام لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە نازناوی بژار ی بۆ خۆی هەڵبژاردووە.
هەروەها مریم حاجی عارفی هاوسەری بە درێژایی ژیانی نووسەر هەمیشە پشتگیری و هاوپشتی کردووە لە هەموو کاتە ناخۆش و سەختەکاندا، لە بون و نەبونیدا لە شاخ و لە شاردا، هەمیشە یارمەتیدەر و هاوکاری هاوسەرەکەی بووە.
هۆمەر جگە لەوەی باوکێکی خەمخۆر و پڕ لە سۆز بوو بۆ منداڵەکانی، لە هەمان کاتیشدا لەزۆربەیبڕیارەکانیدا ڕای ئەوانی وەردەگرت، بە تایبەتی ڕای بەهاری کچە گەورەی کە هەمیشە هاندەر و پاڵپشتێکی بەهێزی باوکی بووە و لە کاتە سەختەکاندا بێ سڵەمینەوە هاوکاری باوکی کردووە.
ساڵانی هەشتاکان بۆ شاعیر ساڵانێکی پڕ لە ناخۆشی و نەخۆشی وڕەنجدیدەیی بوو. دوای ئەوەی کە بارودۆخی گوزەران و ئاوارەیی وسیاسی بەردەوام زۆری بۆ هێنا لە ساڵی 1986 داهەوڵیدا لە ڕێی ناوچە ئازادکراوەکانەوە خۆی بگەیەنێتە ئەوروپا وەکوو پەناهەندەی سیاسی. بۆ بەئەنجام گەیاندنی هەوڵەکەی، زۆرێک لە کەل و پەلی ناو ماڵەکەی فرۆشت و خۆی گەیاندە ناوچەی ئازاد لە گوندی چۆخماخ بۆماوەی مانگێک مایەوە. بە ڵام بە هۆی نەخۆشییەوە پلانەکەی هەڵوەشاندەوەو گەڕایەوە شار.
هۆمەر لە نیوەی دووەمی هەشتاکان زیاتر خەریکی کار و کاسپی بوو و لە هەمان کاتیشدا بەردەوام خەریکی خوێندنەوە و جار و باریش نووسین. شاکارێکی شیعری بە نێوی نەنەخورشی لەو کاتەدا نووسی، کە تێیدا لە ڕێی دواندنی نەنەخورشی کە خانمێکی بەتەمەنی پێنجوێن بووبەشێوەی هۆنراوەیەک باس لە حەسرەت و ئارەزوویەک دەکات کە لێقەوماوانی پێنجوێن هەیانە بۆ زێدی باو و باپیریان.لەو شیعرەدا گیانی بەرهەڵستکاری ئاوێتە بە بیرەوەری و خۆشەویستی بۆ شاری پێنجوێن و خەڵکە ئازیزەکەی بەرجەستەکراوە. لە خوێندنەوەی هۆنراوەکەدا و لە ناخی شاعیردا بوونی مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ و ناڕازی لە بارودۆخی چینایەتی و شەڕی کۆنەپەرستانەی ئێران و عێراق بە جوانی هەست پێدەکرێت. ئە و هەمیشە لەخولیای ئازادی و ڕزگاربوونی خەڵکی بەشمەینەت دابوو. لەساڵی1991دا خەڵکی کوردستان بەدژی ڕژێمی فاشیستی بەعس ڕاپەڕین و زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان ئازاد کران. هۆمەر ئێجگار شادومان و دڵخۆش بوو بە ڕاپەڕین، چونکەبێجگە لەوەی کە ئازادی بەرقەراربوو فرسەتێکیش هاتەپێشەوە کە بیر لە گەڕانەوە و ئاوەدان کردنەوەی پێنجوێن بکاتەوە. بۆیە یەکەمین کەسانێک بوو کە ماڵ و حاڵی ئامادە کرد پێش هێرشی ڕژیم بۆ کوردستان و ئاوارە بوونی خەڵک، ئەوخۆی گەیاندە پێنجوێن بە نیازی ئاوەدان کردنەوەی زێدی باو و باپیران. بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە گواستنەوەی ماڵەکەی بۆ پێنجوێنبە لێشاو خەڵکئاوارەی پێنجوێن بوون. خەڵک لە حاڵێکی زۆرخراپ و نالەباردا ژیانیان دەبردە سەر. هۆمەرلێرەشدا دیسانەوە هەستی مرۆڤدۆستانە پاڵی پێوە ناکە زۆرترین هاوکاری خەڵک بکات و ئەوەی لە بەردەستیدا بوو نەیتوانی بە تەنها بیخوا بەڵکو بووە قەڵایەک و مەئوایەک بۆ زۆرێک لە ناسیاو ونەناسیاو.
لە هەمان کاتیشدا توانی فریای هاوڕێیانی ڕەوتی کۆمۆنیست بکەوێت لە ڕووی شوێن و پەناگاوە و لەو ڕۆژگارە سەختەدا بوونی ئەو بووە هۆی کۆبونەوەی ئەو هاوڕێیانە بە دەوری یەکتریدا. تائێستاش دەور و نەخشی هۆمەر پێنجوێنی لە و ئان و ساتە دەربەدەری و ناخۆشەداوێردی سەرزمانی ئەو هاوڕێیانەن. تەنانەت لە فریاکەوتنی خەڵکی دیکەدا هیچ درێغییەکی نەکرد و بە چەندین شێوە یارمەتی خەڵکی لێقەوماوی دا.
لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستان و مفاوەزاتی بەرەی کوردستانی لەگەڵ ڕژێمی بەعس، هیوا و ئاواتێککە چەپەکان هەیانبوو ڕەویەوە و ڕۆژ دوای ڕۆژ دەسەڵاتی بەرەی کوردستانی زیاتر جێگیر دەبوو. شوراکان و چەپەکان لەو کێشمەکێشەدا پاشەکشەیان کرد و کەوتنەبەر هێرش و فشار و ڕاوەدوونانیهێزەکانی سەربە بەرەی کوردستانی. ئەمەش بووە هۆی کۆچکردنی زۆرێک لە ئەندامان و کەسایەتی ناسراوی چەپ بەرەو ئەوروپا. هەروەها لەو بارودۆخەدا خەڵکێکی زۆر لە جەماوەری کوردستان و لە نێویاندا هۆمەر ڕێیهەندەرانیان گرتەبەر. شاعیر لە ساڵی 1993دا بەرەوتورکیاکۆچی کرد و ساڵی 1995 بەتێکڕای خێزانەوە گەیشتە دانمارک ولەوێ نیشتەجێبوو.
ئەوهاتنی بۆ ئەوروپا تەنها لە پێناوی گەیشتن بە خۆشگوزەرانی خۆی وخێزانەکەی سەیرنەدەکرد، بەڵکوو خۆی تەرخان کرد بۆ هەرچی زیاتر پاڵپشت و کۆمەکی مادی و مەعنەوی بۆچەندین ناسیاو و هاوڕێ و تەنانەت خەڵکی کەمدەرامەتی نەناسراویش. ئەتوانین بڵێین خەباتێکی تری بە شێوەیەکی تر دەستپێکرد.
لە یەکێک لە نامەکانیدا بۆ هاوڕێیەکی ئاوای نوسیوەڕاستی ڕاستی ئەوە بە تەواوی تەعمی ناخۆشی دووری ئێوەومانانی ئازیزم چەشت. هەمیشەلە یادتانام، بیرتان دەکەم، بە ئاواتەوەم کە هەرچی زووتر چاوە کزەکانم بە بینینی ڕووخساری پڕ لە صەفات ڕۆشن بکەمەوە و دیسان بە زیارەتت بگەمەوە.......برام ئێمە قەت بڕواناکەم یەکمان لە بیر بچێتەوە. ئێمە لە مناڵییەوە دەستە رەفیق بووین، ژیانێکی زۆر و تولانیمان بردۆتە سەر. ژیان چەندسەخت و قورس بووبێت، چەند هیلاککونەندە و مەئساوی بووبێت، چەند ناڕەحەتی و مشەقەت بووبێت، چەند برسیەتی و تینوێتی بووبێت، چەند هەژاری و نەداری بووبێت، هەر بە پێکەنین و محبەت و احترامەوە ڕامان گوزەراندووە. هەمیشە و هەمیشە بەلەنگەر و لە سەنگەردا بووین دژی هەر جۆرە چەوت و چەوێڵییەک، دژی هەر جۆرە زوڵم و ستەمێک، دژی هەر جۆرە ناعەدالەتی و نامساواتێک، دژی هەر کەشخەچی وساختەچییەک. وە لایزال من لەو عەقیدەیەدام کە هەر استمرارین هەر استمراریش دەبین لەسەر ئەو ڕێچکەیەی گرتوومانە. ئیتر هەرچەند جار بە جارێ بەزەرەری مادی شکاوەتەوە بەسەرماندا، بەڵام لە لایەکی ترەوە هەر پڕ بە دنیایەک سامان و قازانج بوو بۆ استراحەتی ویژدان و دەرونمان، بۆ تهدیەی ئەعصابمان، بۆسمعەی جەماهیریمان. سەد شکور کە هەمیشە و هەمیشە سەربەرزین لە ئاستی محاسەبەی وویژداندا و سەرشۆڕ و ملشۆڕ نیین. ئێمە تەمەنمان وا لە پەنجا لائەکاتەوە، تاقە ثەروەتێ بۆمان مابێتەوە چاکە و مواقفی پیرۆزمانە بۆ خەڵکی ستەمدیدە و زەحمەتکێش و مظلومین و دژ بە زاڵم و سەرکەشان و لەخۆ بایی بوان. خۆشا بە حاڵمان، خۆزگەمان بەخۆمانکە بە کەماڵی مەیل و وویژدان ئاسوودەین. دەی کەوابوو چی لەوە باشترە خەرمانی چاکە و خزمەتگوزاری مەردومی بێ نەوا و مظلوم و زەحمەتکێش زیاتر پڕلە پیت و بەرەکەت بکەین و چەند بتوانین کۆی خەرمانمان کەین بە کێو
لە سەرەتای هاتنی بۆ دانمارک هۆمەر ووردە ووردە نەخۆشی سەری لێهەڵدا و لە ساڵی 1997 دا نەخۆشی شیرپەنجە دەگرێت. ئەو شەهامەت و جورئەتی تەنها لە ئاستی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا نەبوو، بگرە بەرامبەر دەرکەوتنی ئەو نەخۆشییە ترسناکە، کە دکتۆرەکان هەر لە سەرەتاوە بە خۆیان ڕاگەیاند، ئەوپەڕی نەترسانە و بە وورەیەکی بەرزەوە بەرەو ڕووی بویەوە. تەنانەت خۆی هەمیشەهەوڵی دڵخۆشی کردنی ئەندامانی خێزانەکەی بوو. هۆمەر لە کاتی کەوتنی لە خەستەخانە بە شێوەیەکی بەردەوام داوای کتێبی دەکرد. چەند کتێبی فارسی لەو ماوەیەدا خوێندەوە. کاتێککە دەستی توانای گرتنی کتێبی نەبوو، بە شیوەی کاسێت ونەوار گوێی دەگرت لە خوێندنەوەی کتێب. زۆرێک لە کتێبی کتێبخانەکانی دانمارک ئەو کاتە نەواریشی لەگەڵدا بوو بۆ کەسێککە نەتوانێت کتێب بە دەستەوە بگرێت. ئەو کە لە سەرەتای شەستەکانەوە ڕۆژژمێری دەنووسییەوە، لە کاتی نەخۆشییەکەشیدا بەردەوام بوو لە نوسینەوەی ڕۆژژمێرەکەی تا ئەو کاتەی دەستی قەڵەمی دەگرت بەردەوام بوو. ڕۆژی 06-08-199706-08-1997 کۆتاڕۆژ بوو کە توانی ڕۆژژمێر بنوسێتەوە. دوای دوو هەفتە و لە ڕێکەوتی 21-8-1997 بۆ دواجار چاوی لێکنا وکۆچی دوایی کرد و دوای خۆی خەرمانێک چیرۆکی لە هەڵوێست و ئاگایی و جەسارەت جێهێشت.
#️ هەشتاگ
#04-03-1971 | #06-08-1997 |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Sherzad Omar
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
هۆمەر پێنجوێنی کێ بوو؟
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️کەشکۆڵی هۆمەر پێنجوێنی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-03-1971
2.👁️06-08-1997
3.👁️13-02-1946
4.👁️21-08-1997
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەنوەر محەمەد فەرەج عەبدوڵا
2.👁️عومەر محەمەد فەرەج عەبدوڵا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏡 شوێنی نیشتەنی: 🌄 کوردستان
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 10 2019 9:48PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Aug 11 2019 9:27AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2020 2:14PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,770 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 تاوانی زمانیی لە ناو ک...
  📖 کۆدەکانی جیۆپۆلیتیکی س...
  📖 کۆدەکانی جیۆکلتووری سی...
  📖 خوێندنی کوردی ئەلف و ب...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 09-08-2022
  🗓️ 08-08-2022
  🗓️ 07-08-2022
  🗓️ 06-08-2022
  🗓️ 05-08-2022
  🗓️ 04-08-2022
  🗓️ 03-08-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
📌 رۆژەڤ
قەدری جان
قەدری جان-ی شاعیر، رامیارکار، چیرۆکنووس، وتارنووس و وەرگێڕ، یەکێک لە شۆڕەسوارەکانی بوارە جیاجیاکان، ساڵی 1911 لە شارۆچکەی دیرک لە نزیک ماردین لە دایکبووه.
ساڵی 1928 بۆ 1931 لە خانەی مامۆستایان خوێندوویەتی. بەهۆی جموجۆڵی رامیارییەوە لە دەست تەنگەتاوی دەسەڵاتی تورک نیشتمانەکەی بەجێهێشتووەو رووی کردۆتە رۆژئاوای کوردستان، لەوێ خوێندنی خانەی کشتوکاڵی تەواوکردووه، بۆتە مامۆستا.
دوای چەند ساڵێک چۆتە مۆسکۆ، لەوێ چاوی بە بارزانی کەوتووه. پاش گەڕانەوەی بارزانی بۆ نیشتمان، قەدری جان روودەکاتە بەغدا و دەب
قەدری جان
سابیر کوردستانی
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە
سابیر کوردستانی
سابیر سەعید شوکری (رازی شاعیر)
شاعیر لە دیوانەکەیدا خۆنووسی کردووە و دەنووسێت: (ئەم کۆمەڵە هۆنراوەیەی لەم دیوانەدا بەرچاو دەکەوێ، زادەی مێشک و دڵمە، هەروەها بەرهەمی پێگەیشتووی پلە بە پەلی ئەم ژیانەمە. لە بواری وێژەدا هەنگاوم ناوە بەپێی توانام بەم جۆرە دامڕشتوون. ئەگەرچی گشتیان قۆناغی ماندووێتیم پێوە چەشتوون، هەریرکر بەپێی بەهرە و بوونی ڕەخساودا گوتراون، بەڵام لە ناتەواوی خاڵی نین، وەنەبێ خوانەخواستە لە بڵاوکردنەوەیان پەلەم کردبێ. دیارە باوەڕی پتەوم بەو پەندە کوردییە هەیە، کە دەڵێ: هەڵەشەیی و پەلەکردن پەشیمانی لە دوایە. من ئێس
سابیر سەعید شوکری (رازی شاعیر)
ئەحمەد سەعید؛ نابینا ئامانی
مامۆستا ئەحمەد سەعید کە ناسراو بە نایبنا ئامانی
لەساڵی 1939ز لەگوندی سەردەرەی سەرشیوی سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.
بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی نۆ مانگیدا چاوەکانی لەدەست دەدات ونابینا دەبێت.
لەتەمەنی 14 چواردە ساڵیدا بەمەبەستی خوێندن روودەکاتە شاری سلێمانی و دەچێتە مزگەوتی گەورەو لەوێ دەست دەکات بەخوێندنی مەلایەتی و(هەموو قورئانی پیرۆز) لەبەردەکات.
لەساڵی 1959 بڕوانامەی (تعلیم القرآن وتجویدە)بەدەست هێناوە، بۆ یەکەمجار وەک (قارئ القرآن) لەمزگەوتی (ربع سراج الدین لەبەغداد)دامەزراوە.
ئەحمەد سەعید؛ نابینا ئامانی
چەند کەسایەتیەکی قوتابخانەی محەمەد ڕەزا شا لە شاری مەهاباد ساڵی 1949
شوێن: مەهاباد
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1949
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: دانیشتووەکان لە چەپەوە: (یوسف تەوحیدی، قادر لاهیجانی، مستەفا ئەژدەری، جەلیل گادانی، سەید ڕەحیم سەمیمی)
ڕاوەستاوەکان لە چەپەوە: (ئیبراهیم سەدیقی، شاملوو، ڕەحیم خەتیبی، عەلی قازی محەمەد(کوڕی ڕەش)، مستەفا ئیسحاقی، سەید حەسەن بابا تاهیری، سەید عەبدوڵڵا حوسەینی، ئەسەد کاکا غازادە، ئاغای تارانی)
ناوی وێنەگر: نەناسراو. [1]
چەند کەسایەتیەکی قوتابخانەی محەمەد ڕەزا شا لە شاری مەهاباد ساڵی 1949


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.703 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)