ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، تەنها لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا سێ #کۆڵبەر#ی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژراون و شەشی دیکەش بریندار بوون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە گرنگی بە ڕەوشی مافی مرۆڤ دەدات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بەخشی سەفائیەی خۆی تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.
هەنگاو ئەوەشیخستوەتەڕوو، ڕۆژی حەوت و هەشتی ئەم مانگەش دوو کۆڵبەری دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەکانی #پیرانشار#و #مەریوان# کوژراون.
بە پێی ئامارێک نزیکەی 80 هەزار کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە کاری کۆڵبەريیەوە سەرقاڵن و بژێوی خۆیان لەو ڕێگەیەوە پەیدا دەکەن و ساڵانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بەدەیان کەسیان لێ دەکوژرێت.[1]