هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: لە شێراوا 7 سەربازی تورک کوژران
هێزەکانی ڕزگاریی
عەفرینعەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکیی هێزەکانیاندا لە ناوچەی شەرا و شێراوای عەفرین 7 سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژراون و 2 سەربازی تریش بریندار بوون.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە عەفرین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ناوچەی شەرا و شێراوای عەفرین 7 سەربازی تورک کوژران.
لە ڕاگەیاندراوی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دا هاتووە:
هێزەکانمان لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەکانی شەرا و شێراوا بە چالاکیی کاریگەرانەیان گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن.
هێزەکانمان ڕۆژی 9ی ئابی 2019 / 18ی گەلاوێژ لە گوندی کیمار لە ناوچەی شێراوا لە 2 چالاکیی هاوکاتدا گورزی قورسیان لە کەرەستە و ئامێرە سەربازییەکان و بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەر دا. یەکینەکەمان لە گوندی کیمار ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری سەربازیی، کە بۆ کاری داگیرکەری و دروستکردنی دیواری دابڕاندن بەکاردەهێنرا، لەگەڵ شۆفێرەکەی بە تەواوی تێکشاند.
هاوکات و هەر لەو گوندەدا لە دژی کۆبوونەوەیەکی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەک ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا بارەگاکەیان تەقێنرایەوە و 7 سەربازی سوپای تورک کوژران و 2 سەربازی تریش بریندار بوون، کە بەرپرسی پلەبەرزی سوپای تورک بوون و برینەکانیان قورسە. سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکە کوژرا و بریندارەکانی خۆی لە ناوچەکە دوور خستەوە و بردنی بۆ نەخۆشخانەکانی تورکیا.
[1]