عەگید لە کۆزلوکی ئێلهێ لەدایکبووە و لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە. لە تەمەنی گەنجیدا مرۆڤێکی ڕەنجدەر بووە و هۆشیاری و هەستی وڵاتپارێزی لەناو کاردا دەستخستووە. بزووتنەوەی ئازادی دەناسێت. هەڤال عەگید ساڵی 2014 بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە، لە هەر شوێنێک کە لەناو گەریلادا بووە، بە کەسایەتییە ڕەنجدەرییەکەی بووەتە نمونە و هەموو ئەرکەکانی لەدڵەوە جێبەجێ کردووە. هەڤاڵ عەگید کە لە دژی شەڕی قڕکردنی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی کورد دەستپێکردووە، تێکۆشانێکی چالاکی کردووە، لەناو چەندین خەباتدا، کە گورز لە دوژمن وەشێنراوە، بەشدار بووە، هەتا کۆتایی بۆ ئازادی گەلی کورد تێکۆشاوە.
کات و شوێنی شەهیدبوون: 26-07-2019/ بەدلیس