ئۆزگور، لە ناوچەی پێرسوسی سەر بە ڕحا لە ژینگەیەکی وڵاتپارێز هاتوەتە دونیا. هەر لە گەنجییەوە بزووتنەوەی ئازادی دەناسێت. هەڤاڵ ئۆزگور کە بە هەستی وڵاتپارێزییەکانی پێرسوس گەورە بووە، لە 2011 بۆ ئەوەی لە دژی گوشارەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لەسەر گەلی کورد تێبکۆشێت، بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا دەبێت. هەڤاڵ ئۆزگور لە ڕۆژی پەیوەندیکردنییەوە هەوڵی داوە خۆی پێشبخات، لە هەموو ئەو شوێنانەی گەریلا بووە هەوڵی داوە بە کردەوەکانی گورز لە دوژمن بوەشێنێت، هەڤاڵ ئۆزگور فەرماندەیەکی زیرەکی گەریلا بوو، هەموو هەڤاڵانی باوەڕیان پێی هەبوو و ڕێزیان دەگرت. هەڤاڵ ئۆزگور تا دوا هەناسەی بۆ ئازادی گەلەکەی شەڕی کردووە.
کات و شوێنی شەهیدبوون: 26-07-2019/ بەدلیس