لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 12-10-2019
رۆژی 4ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- مانگی سووری کورد ناوی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید و بریندار بوون. ڕاشی گەگەیاند، لە 3 ڕۆژی ڕابردوودا 14 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 46 هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.
[1]
- مانگی سووری کوردی رایگەیاند، سوپای تورکیا ئەو ئامبوڵانسانە دەکاتە ئامانج کە رەوانەی
سەرێ کانیسەرێ کانی دەکەن بۆ گواستنەوەی بریندارەکان.
[1]
- دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا رێگای نێودەوڵەتییان لە رۆژئاوای کوردستان کۆنترۆڵکردووە،
هەسەدەهەسەدە دەڵێت، هێرشمانکردووەتە سەریان و رێگاکەمان کۆنترۆڵکردووتەوە.
[1]
- وەزارەتی بەرگریی داگیرکەری تورک رایگەیاند: شاری
سەرێکانیسەرێکانیی داگیرکرووە، بەڵام هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە، ئەو هەواڵەی رەت کردەوە..
[1]
- لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا چەند کاروانێکی دیکەی سەرباز و تانک و زرێپۆشەکانی رەوانەی ناوچە سنوورییەکان کردووە.
[1]
- لە راگەیەندراوێکدا، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، گروپە چەکدارە میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، کە لە لایەن ئەنقەرەوە پشتگیری دەکرێن، 9 هاووڵاتی کوردی سڤیلیان لە ناوچەیەکی سەر بە دەڤەری
گرێ سپیگرێ سپی گوللەباران کرد.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری
مەریوانمەریوان دەستیان بە دەسبەسەرکردنی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری مەریوان کرد کە لە کۆبوونەوەی پشتیوانیی ڕۆژئاوادا بەشدارییان کردبوو. هەواڵنێری کوردپا ژمارەی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی 15 کەس ڕاگەیاندووە کە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون. سەرچاوەی باوەڕپێکراوی کوردپا شوناسی هەندێک لە دەسبەسەرکراوەکانی: کەماڵ کۆنەپۆشی، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سەوزی چیا، هیمەت کەریمی، دیاکۆ تابا، موبین نادری، ئومید حەق پەرەست و موبین کەریمی، ڕاگەیاندووە.
[4]
باشووری کوردستان
- پەردە لەسەر پەیکەری د.
جەمال ئەحمەد رەشیدجەمال ئەحمەد رەشید ناسراو بە (باوکی منداڵان) لەبەردەم نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید لە
سلێمانیسلێمانی لادەدرێت.
[2]
- لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان، خۆپیشاندان دژی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا کرا.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- کوردستانییانی دەرەوە، لە زۆربەی شارە گەورەکانی ئەوروپا خۆپیشاندان دژی داگیرکەری تورک دەکەن.
[1]
- سەمیح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر هەڵویستی بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نیشاندا و وتی،
ئەردۆغانئەردۆغان بکوژە.
[3]
- کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی سەبارەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد و ئەمینداری گشتیی کۆمار ڕایدەگەیەنێت، تورکیا دەیەوێت دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەکات یەک هەڵوێستبن لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییە.
[3]
- وەزارەتی دەرەوە و بەرگری فەرەنسا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، وڵاتەکەیان فرۆشتنی چەکی بە تورکیا راگرت.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان