د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکات
بۆ ڕێکخەری گشتیی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن
بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەی گۆڕان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم ئۆرگانە هەڵبژێردراوەکانی تری بزووتنەوەکەتان دەکەم، هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە ببێتەمایەی یەکخستن و پتەوبوونی پەیوەندیتان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاو ئامانجە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە تازەکەتاندا.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
[1]