کۆسرەت ڕەسوڵ پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکات
برای بەڕێزم: کاک عومەری سەید عەلی- ڕێکخەری گشتی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان
بەڕێزان: ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن لەلایەن جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و دەخوازم سەرکەوتوو بن لە کارەکانتاندا.
هیواخوازم دووبارە هەڵبژاردنەوەتان وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆڵی ئەرێنی هەبێ لە پێشخستن و پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان و یەکگوتاری سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان بەئامانجی زاڵ بوون بەسەر تەنگژەکان و کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]